راگه‌ياندنی ڕه‌وتی سوسياليستی کۆمه‌ڵه
‐ به بۆنه‌ی تێرۆری کاک مووسا باباخانی ئه‌ندامی کوميته‌ی ناوه‌ندی حيزبی ديموکراتی کوردستان ‐
تێرۆريسته‌کانی کۆماری ئيسلامی جارێکی‌تر له کرده‌ويه‌کی جينايه‌تکارانه‌دا، رۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ به تێروری کاک مووسا باباخانی ئه‌ندامی کوميته‌ی ناوه‌ندی حيزبی ديموکراتی کوردستان له شاری هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، دەستيان به جێنايتیکی ديکه‌دا.
ئه‌وه يه‌که‌م جار نييه که لە دەره‌وه‌ی سنوره‌کانی ئێران کۆماری تێرۆريستی ئيسلامی به کوشتنی نه‌يارانی خۆی، ده‌ست ده‌داته جنايه‌ت. له ماوه‌ی عومری نه‌کبه‌تی خۆي‌دا و به‌تايبه‌ت له سی ساڵی رابردوودا به سه‌دان که‌سايەتی و هه‌ڵسوڕاوی سياسی ته‌نيا له هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌ستی سيخوڕکانی خۆی تێرۆر کردوه.
له‌و کاته‌وه که کوماری ئيسلامی له گه‌ڵ حکومتی هه‌رێم پيونديان هه‌يه و پێش ئەوەی که حکومەتی هه‌رێمیش دامه‌زرا بێت حکومه‌تی کۆماری ئيسلامی ده‌ستی له ترۆری موخالفينی خۆی له کوردستانی باشور نه‌پاراستووه.
کۆماری ئيسلامی هه‌وڵی داووه له هه‌رێمی کوردستان تا ئه‌و جێگايه که پێی ده‌کرێ ئاژاوه بنێتەوە. هه‌وڵی داوه به هه‌ر شێوه‌يەک که پێی ده‌کری و به‌تاێبه‌ت به شێواندنی ئه‌منیەتی هه‌رێم، به‌ر به سەقامگيری له هه‌رێم بگرێ.
ته‌جروبه نیشانی داوه کۆماری تێرۆريستی ئيسلامی ئێران له هيچ کاتێکدا ده ست له تێرۆری نه‌يارانی خۆی چ له دەرەوەی وڵات و چ له ناوخۆی ئێران هه‌ڵ‌نه‌گه‌رتوه.ئێستا به هاتنە سه‌رکاری سه‌رۆک کۆمارێ وه‌ک رە‌ئيسی که کوشتنی هه‌زاران که‌س له شانازيه‌کانی خۆی ئه‌زانێ ئه‌بێ چاوه‌ڕوانی جێنايه‌تی زورتری لێ به‌کرێ.
بۆ به‌رگه‌ری له جێنايه‌تی زۆرتر کۆماری تێرۆريستی ئيسلامی ئێران و کورت کردنی ده‌ستی ئه‌م رژيمه له تێرۆری هه‌ڵسوڕاوانی سياسی، له ده‌ره‌وەی وڵات ده‌بێ ئه‌فکاری جيهانی به‌و قه‌ناعه‌ته به‌گه‌ن که ده‌ست له پشتيوانی ئه‌م رژيمه هه‌ڵگرن.
ئيمه تێرۆری کاک مووسا باباخانی ئه‌ندامی کوميته‌ی ناوه‌ندی حيزبی ديموکراتی کوردستان له شاری هه‌ولێر، به توندی مەحکوم ده‌که‌ين و داوا ده‌که‌ين قاتڵین و هاوکاره‌کانی بدۆزرێته‌وه و سزا بدرێن .
به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و که‌س و کاری کاک مووسا و کوميته‌ی ناوه‌ندی حيزبی ديموکراتی کوردستان و هه‌مو ريزه‌کانی حيزبی ديموکرات ده‌کەين و خۆمان به شه‌ريکی خه‌ميان ده‌زانين.
ره‌وتی سوسياليستی کۆمه‌ڵه
١٧ی گه‌لاوێژی ١٤٠٠
٨ی ئووتی ٢٠٢١