به کمپین “نە بە سلفیت و اسلام سیاسی، زندە باد ازادی و امنیت مردم کردستان” بپیوندید

بانگەوازی کەمپەینی:
«نا بۆ سەلەفیگەری و ئیسلامی سیاسی، بژی ئازادی و ئاسایشی خەڵکی کوردستان»
تاقمە سەلەفییە بێزلێکراوەکان لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ئەو ڕژیمە، بانگەشەی بیروڕا ڕزیو و خورافییەکانیان چڕکردۆتەوە و پتر لەوەش، دەستیان کردووە بە هەڕەشە و تۆقاندنی هاوڵاتییان.
ئەم تاقمە سەرەڕای ئەوەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە گەڕەکی داسێرانی مەریوان لەگەڵ خۆڕاگری و بەرپەرچدانەوەی لاوان، ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی ئەوێ بەرەوڕوو بوونەوە، به‌ڵام لە شارەکانی سەقز و سنەیش بەر بوونە گیانی لاوان و ئێستاش به‌ که‌ڵکاژۆ له‌و کێشه‌یه‌ی که‌ له‌ نێوان دوو عه‌شیره‌تی کرماشاندا ڕوویداوه‌، خه‌ریکی له‌شکرکێشی و بانگه‌وازی جیهادن دژ به‌ یارسانه‌کان.
خەڵک لە شارەکانی کوردستان سەرەڕای قورسایی ئاستەنگییەکانی ژیان بەهۆی دەسەڵاتداریی کۆماری داعشیی ئیسلامییەوە؛ ئەزموونی سەلەفییه‌ت و داعش و تاڵه‌بانیشیان لە سوریا و ئێراق و ئەفغانستان دژ بە خەڵکی سڤیل بینیوە.
ئەمانە تاقم و گرووپگەلێکی سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران و بە بێ پێگەی جەماوەری و دژی به‌ها مرۆییه‌کان و ژیانن. ئه‌وان دەیانهەوێت بە زمانی قەمە و شمشێر و زەبروزەنگ، ئازادی و ئاسایشی کۆمەڵگا زەوت بکەن.
کۆماری ئیسلامی لە دژایەتی لەگەڵ هێزە ئازادیخواز و پێشڕەوەکاندا، بەری بۆ ئەم تاقمانە چۆڵکردووە تا بەو شێوەیە خۆی بسەپێنێتەوە. لە لایەکی دیکەشەوە ڕوون و ئاشکرایە کە ئەم تاقمانە بە ڕاکێشانی پشتیوانی لە لایەن هێز و دەوڵەتە ئیسلامی و دواکەوتووەکانی دیکەش لە ناوچەکە، پلانی تێکدانی زیاتریان هەیە. هەر بۆیە پێویستە هەڕەشەی ئەم تاقمانە بە جیددی وەربگیردرێت.
بە باوەڕی ئێمە باشترین ڕێگە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم مەترسییە، بنیاتنانی بەربەستێکی بەرینی کۆمەڵایەتییە. هەر بەو شێوەیەی کە لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی، خۆڕاگریی کۆمەڵانی خەڵک بووە ڕێگر لە بەردەم پەرەسەندنی مەکتەب قورئانی موفتی‌زادە، ئەو ڕەوتەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دژ بە هێزە خەڵکییەکان پشتیوانیی لێدەکرا. ئێستاش پێویستە وەکوو ئەو کات هێزە کۆمۆنیست، چەپ، ئازادیخواز، دێمۆکرات و سێکۆلارەکانی کۆمەڵگای کوردستان و ئەو لایەنانەی کە باوەڕیان بە پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و دێمۆکراتیانە هەیە، دەستپێشخەر بن بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی بەهێزی خەباتکار لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ئێستا و سبەینێی سەلەفییە داعشی و تاوانبارەکاندا.
لە سەر ئەم بنەمایە و بۆ ئەو مەبەستە، ئێمە وەک کۆمەڵێک لە چالاکانی دێرین و نوێی چەپ، ئازادیخواز و سێکۆلار لە کوردستان، کەمپەینێکی کارا بۆ بەرپەرچدانەوەی سەلەفییە داعشیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەراوێز خستنیان لە کۆمەڵگا و پووچەڵکردنەوەی کردەوە تیرۆریستی و تێکدەرانەکانیان ڕادەگەیەنین. تێکۆشانی ئێمە لەم کەمپەینەدا ئەم خاڵانە لەخۆدەگرێت:
١. هەوڵی چالاکیی ڕۆشنگەری دەدەین لەسەر ئامانج و ناوەرۆک و شێوازی چالاکیی سەلەفییەکان.
پێویستە خەڵک ناوەرۆکی دژە ئینسانیی ئەم کۆنەپەرستانە بە ڕوونی بناسێت. بۆ ئه‌م ئه‌رکه‌ هاوکاری و پشتیوانیی شۆڕشگێڕانی ناوخۆ پێویسته‌.
٢. خەڵک و بە تایبەت لاوان بانگهێشت دەکەین بۆ خۆڕێکخستن و پەرەدان بە خەباتی یەکلاکەرەوەی دژ بە سەلەفیە جەهادییەکان.
داوا لە هێز و حزب و چالاکانی چەپ و ئازادیخواز، دامەزراوە و کەسایەتییە پێشکەوتنخواز و مۆدێرن و سێکۆلارەکان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەکەین بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن بەشدار بن لەم بەرخۆدانە چارەنووس‌سازەدا.
داوا لە هۆگرانی ئەم بانگەوازە دەکەین بۆ پەیوەست بوون بە کەمپەینی «نا بۆ سەلەفیگەری و ئیسلامی سیاسی، بژی ئازادی و ئاسایشی خەڵکی کوردستان» پەیوەندی بەم ئیمەیل ئادرەسەوە بکەن:
دامه‌زرێنه‌ران:
چیمەن جه‌وانڕوودی، سەبری بەهمەنی، نەسرین ڕەمەزانعەلی، نەسرین مەحموودی، هەڵاڵە تاهیری، ئارێس زارعی، ئازاد عەبداڵی، ئیبراهیم ڕۆستەمی، پەرویز ڕەحیم‌زادە، جوامێر مارابی، حسەین حسەینی، ڕەزا دانش، ڕزگار بەهاری، ساڵح سەرداری،  سەباح نیکخا، شوان تاهیری و کاوە کەریمی.
لە دانیشتنی یەکەمی لیژنه‌ی دامه‌زرێنه‌ردا، هاوڕێیان “ئیبراهیم ڕۆستەمی و هەڵاڵە تاهیری” بۆ ماوەی یەک مانگی داهاتوو وەک “وتەبێژ”ی کەمپەینەکە هەڵبژێردران.
 لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانی دواترەوە لە هەنگاو و پشێچوونەکانمان ئاگادارتان دەکەینەوە.
٢٠٢١/٠٦/٠٣

به کمپین “نە بە سلفیت و اسلام سیاسی، زندە باد ازادی و امنیت مردم کردستان” بپیوندید

جریانات سلفی و جهادی منفور با حمایت رسمی و غیر رسمی رژیم جمهوری اسلامی و حمایت مادی و معنوی دولتها و جریانات ارتجاعی منطقه ضمن اشاعه جهل و خرافه با اقدامات تهدیدآمیز و ارعاب به خطری باالقوه علیه امنیت شهروندان جامعه تبدیل شده‌اند و آنرا باید جدی گرفت.

در مقابل دخالت سلفی‌های داعشی در زندگی خصوصی مردم در محله داسیران شهر مریوان زنان و مردان مبارز و بویژه جوانان این شهر با آنها مقابله کردند و به آنها درس عبرت دادند. بعد از آن واقعه در شهرهای سقز و سنندج و اخیرا گویا در منطقه کرمانشاه در یک جنگ عشیرتی  علیه یزیدی‌ها بسیج سلفی داده‌اند. خارج از صحت و سقم خبر اخیر ما شاهد تحرکات سلفی‌ها در مواردی به ضروب و شتم افراد جوان منجر شده، بوده‌ایم و اخبار آن پخش گردیده است. در این مکانها نیز مردم عکس‌العمل خوب نشان داده‌اند اما کافی نیست.

این جریانات واپس‌گرا می‌‌خواهند با این اقدامات جبونانه در صدد اشاعه تهدید و ترس در شهروندان جامعه برآیند که در یک برآمد توده‌ای با حمایت ارتجاع منطقه جایگاهی برای خود دست و پا کنند. اما جامعه کردستان ایران با توجه به شناختی که از ماهیت این گروه‌ها دارند در مقابلشان خواهند ایستاد و صف آزادیخواهی و دفاع از دستاوردهای تاکنونی خود را تشکیل خواهند داد.

مردم کردستان در طول بیش از ٤٠ سال حاکمیت رژیم اسلامی ایران تجربه تلخ داعش شیعه و همچنین طالبانها و داعش سنی در سوریه و عراق و افغانستان را شاهد بودند و خوب میشناسند. اینها جریاناتی فاقد اعتبار اجتماعی و دارودسته‌های سیاه و تروریستی هستند، که میخواهند با تکیه به قمه و شمشیر و اسلحه و گانگستریسم و تروریسم اسلامی، آزادی و امنیت مردم را برهم زنند.

لازم است به مانند مقطع انقلاب سال ١٣٥٧ که سد محکم اجتماعی و مبارزاتی در مقابل مکتب قرآن مفتی زاده‌های مورد حمایت جمهوری اسلامی شکل گرفت، اکنون نیز متحدانه این گروه‌ها را رسوا و ناکام گذاشت.

براین اساس و در این راستا ما جمعی از فعالین چپ، آزادیخواه، برابر طلب  و سکولار و مدنیت خواه از نسل قدیم و جدید در کردستان کمپین هدفمندی را برای مقابله با سلفی‌های داعشی در کردستان برای منزوی و خنثی کردن اقدامات تهدیدی و تخریبی آنها اعلام میَکنیم. کمپین و تلاش مبارزاتی  ما این اهداف را تعقیب میکند:

١- افشاگری در مورد اهداف و ماهیت و کارکرد ضد انسانی شاخه‌ها و جریانات مختلف سلفی‌های جهادی تا مردم ماهیت ضد انسانی آنها را بهتر بشناسند. این امر با حمایت و پشتبانی فعالین در محل که فعالیتهای آنها را منعکس کنند مثمر ثمر خواهد شد.

٢- تلاش برای خود سازمانیابی مردم مبارز و به ویژه نسل جوان به گسترش مبارزه قاطع علیه سلفی‌های جهادی در کردستان. مبارزه ای که یک جبهه رادیکال  و ترقی‌خواهی را در جامعه علیه ارتجاع و جهالت سلفی و اسلام سیاسی شکل دهد و حمایت مردم را از همه اقشار آزادیخواه خارج از باورهای فردی به دنبال داشته باشد.

از نیروها و احزاب و فعالین چپ و ازادیخواه، از نهادها وشخصیتها‌ی مترقی و متمدن در داخل و خارج می‌خواهیم با هر ابتکاری که میتوانند، سهم شایسته خود را در این مبارزه حیاتی ایفا کنند. ما همه علاقمندان را به پیوستن به کمپین “نە بە سلفیت و اسلام سیاسی، زندە باد ازادی و امنیت مردم کردستان” فرامی خوانیم.

در ادامه فعالیت اقدامات و تلاشهای خود را در این زمینه در صفحات اینترنتی با همین نام “نە بە سلفیت و اسلام سیاسی، زندە باد ازادی و امنیت مردم کردستان” را به اطلاع عموم می‌رسانیم‌.

حمایت و همکاری شما با این کمپین ما را در رسیدن بە هدفمان نزدیکتر خواهد کرد.

ایمل آدرس تماس:

secular.campaign@gmail.com

اعضای هیئت موسس:
چیمن جوانرودی ـ صبری بهمنی ـ نسرین رمضانعلی ـ نسرین محمودی ـ هەلالە طاهری- ئاریس زارعی ـ آزاد عبدالی ـ ابراهیم رستمی ـ پرویز رحیم‌زادە ـ جوامیر مارابی ـ حسین حسینی ـ رضا دانش ـ رزگار بهاری ـ صالح سرداری ـ صباح نیکخواه ـ شوان طاهری و کاوە کریمی.

در پایان جلسە اول رفقا هەلالە طاهری و ابراهیم رستمی بعنوان سخنگویان کمپین بمدت یکماه انتخاب شدند.

۰۳/۰۶/۲۰۲۱

Print Friendly, PDF & Email

Google Translate