در باره مواضع خالد عزیزى(مطلب به زبان کردى)

له پیوندی له گه ل قسه و باسه که ی خالیدی عزیزی!

خالید عزیز بۆ له م کاته دا، دیفاع  له مفتی زاده ئه کات؟

خالیدی عزیزی له چاوپیکەوتنیکدا، باس له وه ده کات، کە ئه حمه دی موفتی زاده کە خۆێ به نۆینەری خومینی له کوردستان ئه زانی و بوو به به کری گیراوی رژیم و و به شدار بوو له کوشتن و به گرت دانی سه دان ئینسانی شورشگێر و بی تاوان له کوردستان، خه تای چه پ و کومونیسته کان بوو.

حیزبی دیموکرات و موفتی زاده زۆریان حه ول دا کە ببن، به بەشیک ، له ئیسلامی سیاسی له کۆردستان، کە خومه ینی نۆێنەرایەتی ده که رد. به لام کومونیسته کان و شۆرشگیران لەمپەریکی قایم یان له موقابیلی ئه م، سیاسته کۆنه پرست و دژی مرۆفه یان دروست که رد و ئازادیخۆازی و برابریان که رد، به  ئالای خەباتی حه ق خوازانه ی، کریکاران و شورشگێران له به شیکی زۆر له کوردستان وئه مه داخێکی گەورە ی خه سته سه ر ده لی نوێنه رانی ئیسلامی سیاسی له کوردستان. به خۆشحالیه وه موفتی زاده له گه یشته ن به ئاواته کۆنە پەرست وە ده ژە ئینسانیه کەی سه رکه وتوو نه بوو و به و داخه وه سه ری ناوه. هه رچه ند لاێه نگرانی موفتی زاده به پشتگری رژیم هه ر ئیستاش په له قاژه ێ بۆ ده که ن، به لام تا ئەو رۆژە ی کمونیسته کان و ئینسانه شؤرشگێره کان حه زورییان به بێت، هه ر وه ک رابه ره که یان ئه م ئاواته ئه بەنه بن خاکه وه.

به لام حیزبی دیموکرات هه ر ماوه. قه سه و باسی عزیزیش هه ر له درێژه ی ئه م سیاسته دایه. خالیدی عزیزی، راست ئه کات له حکومه تی، ئه وان دا ئیسلامی سیاسی دە ورێکی سه رکی هه یه. هه ر که سێ، به وە ی کە ح.د خوێ به سوسیال دیموکرات پێناسه ئه کات و له کنگره ی، ئینترناسیوناله کانی دونیا، به شداری ده کات، گۆران کاری به سه ر سیاستی دا، هاته وه تووش گومان بیت، لە هه لە دان و دووچار وە همن.

حیزبی دیموکرات له بیدایه تی دروست بوونیەوه حیزبی، ئاغا، مه لا و سه رمایه داره کانی کوردستان بووه و له سه ر هه ر ئه م به نه ما دروست بووه. بۆ ئه مه، ده یان فاکت هه یه که باس کراوه و پێویست نیه من دوپاتی بکه مه وه.

دوای شۆرشی سالی ۵٧ هه مان سیاسەتیان درێژه دا و بۆ پێش به ردنی سیاسته کانیان تیعدادیکی به رچاو له ” جوانمردانی” ژاندارمری رژیمی شاه شیان وه ک،  فرمانده هێز و کادری سه ره و به حیزبه کەیان زیاد بوون. خالیدی عزیزی، نوێنه ری، سیاسته کانی قاسملوو، شرفکندی و باقی رابه رانی کؤن و تازه ی ح.د  ده کات. له م  پەێوندیه دا، هیچ نه گۆراوه.  درێژه ی سیاستی، له بێک وه تنی، قاسملوو و رهبه رانی ئه م حیزبه یه، به خومه ینی، ئیسکورتی سپای پاسداران، و ئه رتەش بو داگیرکردنی کوردستانه، دیفاع له خاوە ن کوره خانه کان و ئاغاکانه، کوشتاری کمونیسته کان و هێرش کردنه سه ر هه موو رێکخراه چەپه کانه، داسه پاندنی شه ری چه ند ساله به کومه له و ئیعدامی ده یان که س، له پێشمه رگه کانی کومه له یه، ترور و کوشتنی موخالفین سیاسی ناو خویه، سات و سەودا له گه ل رژیم له هه موو ئه م ساله نه دایه، دروست کردنی ریکخراوی کونه پرستانه ی “نا زانایانی” کورده، دانیشتنی تازه ێ ناوه ندی ئه حزابی کورد له گه ل رژیم و دەیان نموونه ی تره.

خالیدی عزیزی درێژه دە ری بی ئه م لا و ئە ولای هه ر ئه م سیاسته یانه یه. به لام له م ناوه دا چه ند مەرج گۆراوه که عزیزی جاریکی دیکە، ئه م هەلەی بۆ رە خساۆه بۆ دوو پات کردنەوەی ئەم سیاسەتانه. ئه مه له حالیکدایه، کە میلیونها ئینسان له ئیسلامی سیاسی و ئیسلام به گه شتی بیزارن.

ئه م ئالو گورانه به ریتین له:

یه که م. له ئیستا دا دوو سازمان به ناوی کومه له وه خۆیان پێناسه ئه که ن و له گه ل، که مپی عزیزی که وتون.

دوهەم. کومه له ی کە خوێ به کمونیست پیناسه ئه کات، به داخه وه، له به رامبه ر ئه م ئالوگوره کونه پرستانه دا،  یا، بێ دنگه و یا، قه سه یه ک ده کات نه سیخ بسوتی، نه که باب.

سی هەم. به ده یان که س کە، له رابردوودا خۆێان به کومه له و کمونیست ده زانی، ئیستا ئه وانیش چوونه ئه م که مپه وه.

چوارە م. له هه موو ئه وانه گرینگتر، خالیدی عزیزی و ناوه ندی ئه حزابی کورد خه ریکی سات و سەودا له گه ل رژیمن و ده بی دیاری ئه وه یان پێ بێت کە ئه گه ر رژیم حازر بێت سات و سەودایان له گه ل به کات هاوئاهەنگ له گه ل رژیم، بو هه موو سیاسه تیکی ده ژی خه لکی فه قیر و هه ژار و سه رکووتی، خه لکانی کومونیست و شورشگیر ئامادەگیان هه یه.

پێنجەم. عزیزی ترسی ئه وه خه وی لێ زرانددوە کە، کوردستانیش وه ک هه موو ئێران له وانه یه که به دوا ته واو بوونی ویرووسی نه کبه تی کورونا، شورشی ساله کانی ٩۶ و ٩٨ ده ست پی بکاته وه و خه ریکه چرا سه وز به رژیم ئه دا کە من و حیزبه که م ئامادەگیمان هه یه، بۆ سه رکووت کردنی، به شه رتێک، رژیم گوشه چاویکی لێ مان بێت.

خالیدی عزیزی ده بێ بزانی کە تا کاتی خه لکانی کومونیست و شۆرشگێر و نۆێنه رانی کرێکاران و زه حمه تکێشان له کوردستان حه زووری هەبێت مه حاله ئه م خه ونەێ بێته دی و لیێ ئه کاته کابووس.

١۵/٠۵/٢٠٢٠