بۆ وه ستا دێرێنه که ی ره نج وئازار

بۆ وه ستا دێرێنه که ی ره نج وئازار

وه ستا ئه حمه د گه نجی

له گه ڵ یه که م هه نگاوه کانت ده س پێده که م

یه که م ئامانجت، که سه ڵای خۆشه ویستی و

حه قیقه تی تیا نه خشا

له گه ڵ ئێواره کانی کرێکارێک ده س پێده که م

ئه و ئێوارانه ی که له ئه ندێشه ی هوشیاری تۆ دا

بۆ به هاری خۆزگه کان تیا هه ڵگه ڕا

ئه و به هاره ی که مناڵه هه ژاره کان

له په نجه ری نزمی حه زه کانیان ئه یان روانی

تۆ له وێدا ئه بینم

له ئاسۆی رزگاری هاوچینه کانت

له قوڵای ئازارو ره نجی زه حمه تکێشان

تۆ له سه رشاخی هیواکانی مێژوو ده بینم

ئه و مێژووه ی که هه موو به یانیه ک خۆری رزگاری تیا هه ڵ ئه بێت

له شان وقۆڵی ده ست ره نگینی هونه رێک دا ئه تبینمه وه

له روخساری جوانی یادگاره مه زنه کانت

له گلێنه ی چاوی هاوڕێ کانتا

له نێۆ سروودێکی نه مرا ئه تبینمه وه

ئه و سرووده ی که له سه نگه ری خاراوا

به گژ سه رمایه ئه چێته وه

ئه مرۆ له نێۆ ئاپۆره ی یاده کانت

له ئاوێنه ی روخساری به جێ ماوی ئازاره کانت

له نێو ئه ستێره یکی سووری شه وانی تۆله رێ به رده واما

له گه ڵ هه نگاوه قایمه کانی گشت ته مه نت

له ئاسۆی نزیکی هیواکانمان

له گه ڵمانی و به رده وام ئه مان دوێنی

هاوڕێ دێرین

هاوڕی له گه ڵ خه مه کانا گه وره بوو

لای بارانی سه نگه ری تیژی سه ره نجت

تۆ راوه ستانی

تۆ شه پۆلی ده ریای که ناره کانی ئارامی

تۆ دره ختێکی قه راخ رووباری

له سێبه ری حه سانه وه ت

چه وساوه کان خوزگه یان تیا ئه خواست

تۆ نه سیمی به ره به یانی دڵڕفێنی دڵی دایکانی ئازار بووی

تۆ خه م ره وێنی کۆڕی گه رمی هاوڕی کانت بووی

تۆ سه نگه ری پێشه وه ی شه وانی راچڵه کانی زاڵمان بووی

تۆ بێداری هه موو به یانیکی موژده به خشی هه ژاران بووی

کاتێک مانگ له ئاوێنه ی کانی روانی

چاوی گه شی پێشمه رگه یه ک

قومه شێعری تیا نووسیه وه

کاتێک گه روی وتاره که ت

خۆشه ویستی پاراو ده کرد

چه پڵه رێزانی زه حمه تکێشان

سه رکه وتنی ئه خسته دڵان

هۆ وه ستا دێرینه که ی به رده م راوه ستانی ئه م یاده پیرۆزه

هێنده ی گشت ئازاره کانت

ئێمه ش لێره له ناخی ئه م ژانه قورسه به کوڵ ئه کولینه وه

له ئێواره ی هه ڵوه ریوی ئه م وه رزه دا

پڕ به سه ره نجی هیواکانت

به رز راده گرین ئه و ئاواته ی

که چرای رووناکی تۆی تیا هه ڵکرا

هه ژیر نینا

۱۲سپتامبر ۲۰۱۶