نه وه کانی فاشیزمی نوێ٢ / ژاکاو

نه وه کانی فاشیزمی نوێ٢

ئه وه ی ئێستاهاتۆته گه ڕ

فاشیزمێکی تۆخ و نزمه و

نه وه کانی ئاتاتورک

له تورکیه ی نازم حیکمه ت

ئه و بیرمنده شۆڕشگێڕه و

ئه و شاعیره چاونه ترسه و

ئه و کومونیسته پێگیره

که ئاماژه ی پێکردووه وپڕبه پڕیش هاتۆته دی

پاش چه ندین ساڵ ڕاستیه کانی که ئه و کاتیش

ئه ورژیمه نۆکه رێکی گوی له مستی ئه مریکابوو

ئیستاکانیش له ژێر ته وژمی ئه و بیچمه

داره زیوه ودواکه وتوانه ی

هه ر دووک قوناخ و ده وره کان

هه وسارپچڕاو

سنوربندێک له تاوانی کاولکاری و

کوشت و بڕاناناسیت و

هێتلێرئاسا،له کوردستانی چاوکراوه و خۆڕاگرا

ئاوروئاسن ئه بارێنێ و

کۆمه ڵکوژی و به ڕبه ڕییه تی لێوڕێژی

مه زنخوازی و قڕکردن و تۆقاندنی میلله تێکی

یه کانگیروبڕواپۆلا،به خه یاڵی خاوی خۆیا

ئه ترسێنێ وئه تاسێنێ

له کوێ نازم

چاوت لێ بێ وهونراوه ی به رخۆدان بچڕێ و

له دژی ئه و پاوانخوازی و ملهوڕیانه ی فاشیزمه دا

بانگه وازی به رابه ری ویه کانگیری کۆمه ڵانی چاوکراوه و

یه کسانی خوازی هه ودووک لای تورک وکوردا

له ناسنامه ی شێعری نوێتدا

به کێته پێکه ره ی زیندووی ڕێبازی روونی رزگاری

بوێرانت جارێکی که، له سه رزه وی

هۆی شاعیرانی چاوکراوه و به بڕشتا

هۆی نوسه رانی شۆڕشگێڕی ئه وچاخه و

هۆی میدیاکانی ڕاست وێژی به ده ربه ستاو

هۆی جیهانی مرۆڤ دۆستی چاونه قوچاو­

خۆئێبینن ،له به رچاوی هه مووتانا

بێ پسانه وه وبێ بڕانه وه

مه غوله خوێن مژه کانی ئه و سه ده یه

له ژیرودمی رژیمی فاشیستی تورکا

له سه رتاسه رکوردستانی باکورندا

بێ هیچ تاوان و پاساوێک

کۆمه ڵانی پیرولاووژن وپیاوومناڵانی

ئه و زێده یه که وتونه به ر،هێرشێکی ده ڕاندانه وبێ به زه یی و

جێگه وپێگه وخانه و لانه وژینگه و ژینیان

دابیژ دابێژی چه کێکی بێ زامنی ئه و نیزامه خوێن ڕێژه یه و

ئه و رژیمه داعش په روه ره گێژه یه

ده نگ هه ڵبڕن،هه رهه مووتان

بانگه وازی ئینسانییه تێکی زیندووی

ئه و دنیانابه رابه ره ی ،ئه و مه ڵبنده پڕئازاروپڕژانه که ن

که ئێستاکه،مناڵ له باوه شی دایکی و

ته نانت له زگیشدائۆقره ناگرێ و

مه رگ وتیاچوون خه ڵاتی شه ووڕۆژی مه رگه ساته و

ته نیائه وه ش له کاردایه و کاره ساته

هۆی ئه وانه ی دێموکراسی و مافی مرۆڤ

له پێڕه و پروگرامی درۆیینه تان

گوێچکه ی ئاسمانی ئاخنیوه و

له کاوێژی ڕاوێژتاندا،بۆفریووکپی زێنی ڕه نجده رانا

که ره سێکی بایخداری مانه وه و له ده سته ڵاته

کوێروکه ڕن ،بۆچ نابیسن

که ئه و سێڵاوی کوشتن و قلت وبه ره ی

نه ته وه یه کی ماف خورا،که ده ی هه وی چاره نوسی

ده گه ڵ خه لکی ئه و وڵاته،وه ک ئینسان پێناسه بکرێ و

وه ک ئه وان ڕیزی لێ بگرێ

که چی ده که وێته زه ریای مه رگ و خوین و

ئه و ژینه نه مره و نه ژییه شی

له قاموسی بێ به زه یی نه ژادپه رستی حاکمدا

ڕه وانیه و،نابێ بژی وده بی بمرێ

نفره ت،نفره ت،نفره ت،نفره ت

له وبۆچوونه ڕژدوپه سته و

له وچوارچیوه پڕوێشومه ودواکه وتوانه ی

ئه و سنوره ده ست کرده تان

بۆژیرده سته هیشتنه وه مان

که ئازادی و سه ربه خۆژین

له ژێررژیمی وانزم وسه ره رۆدا

تاروخانی یه کجاره کی،نایه ته دی و نایه ته دی

خۆشباوه ری هه تاکه نگی،بیرکه نه وه وچاو هه ڵبڕن­؟

بۆڕاماڵین هه نگاوبه نێن ویه کگرن

کۆمه ڵانی تێگه یشتووڕه نجده رانی بیرپاراوی

ئه و ناونده وئه ومه ڵبنده،که ژینی هاوبه شتان بۆته

دۆزه خێکی لێواولێوی قه لاچۆبوون و شه وه زه نگ

کاتی ئه وه یه،ڕاپه رن به تیکڕایی و ژیروژورکه ن

ئه و رژیمه خوێنمژه تۆتالیتاره،ڕژد و په سته

یوته بوری ژاکاو    ۴|١\٢٠١۶