ته مومژ / کمال محمدى

ته مومژ

خه فه ت چه پوڕاسی لێگرتوم

نازانم چۆن بدوێم:

شه وه زه نگو ده ریا

هه ڵۆو شه مشه مه کوێره و

بازنه ی ته نگی گه مارۆی داو

کاتیۆشاومیلانو زرێپۆشه کان له

که نداو

نقه و نه هه نگو سه گاو

مشکه کوێره کانی بن عه رز

ئه ده ن له خه ڵکی هه ژار

ئه ێا نکوژن وه کوو قه ساو

 

وه حشیه کانی نێودارستان

وڵاتیانکرد به خۆڵه مێشو

به گورستان

سه ر بێ له شو لاشه ی بێ سه ر

به تاوان ئاێنو ڕه گه ز

که وتوه  وه ک گه ڵای

دارستان

 

خه فه ت چه پوڕاسی لێگرتوم

نازانم چۆن بدوێم:

هه زاران چه پکه گۆڵی نه پشکاو

مه ڵۆ مه ڵۆ چه پکه چه پکه

له گوڵسانو باخچه ی هه ژاراندا

به ده س وه حشیه کانی نێوجه نگه ڵ

دروینه کرانو له قوڵایی عه رز

فڕه دران

چۆن بدوێم:

واشنتون له گه ڵ ئه وروپا

له ئاسمانوله عه رزو ده ریا

به سه دان جۆرکه ره سه ی شه ڕ

هاتونه ته  نێومه یدان

بۆپاراستن کانگای نه وتی خاو

وڵاتیان کردوه به وێرانه

شه قام پڕبوو له لاشه ی

کوژراو

 

مۆسکۆو گاجووته کانی تاران

له شکروسپای پاسداران

ئه سه دیان له ئامێزگرتوه

ئه یپارێزن له نه یاران

هاوارئه که ن:  قیروسیا

ده نگیان ئه گاته شاخوچیا

کێ مردوه کێ زیندوه؟

کێ ئاواره و ده به ره ره؟

کێ  له عائێله ی بێخه به ره؟

کێ چه ند منداڵی خنکاوه؟

کێ بێکه سوکارو داماوه؟

کێ گۆڕه که ی له بن ئاوه؟

ئه م جه لادانه ی زه مانه

چاویان کوێره، گوێێان که ڕه

له ئاستی ئه مجۆره ژیانه

 

چلۆن بدوێم:

به هه زاران ژنومنداڵ

به پێخاوس به ورگ برسی

گیرفان به تاڵ

له شه وانی ئه نگوسته چاو

له ترسی مه رگ له ته ڵه وداو

هه ڵدین ئه ڕۆن به لێشاو

به ڕێگای هاتو نه هاتا

ده پژێن به دوره وڵتا

به هه زاران ژنو منداڵ

پیروپه ککه وته ی بن ماڵ

په نا ده به ن بۆهه نده ران

داها تویان نادیاره

ئه مه ژیان چینی هه ژاره

بۆخه لاس بوون له مژیانه

یه کگرتنه یه کگرتنه

دژبه م نیزامه وه حشیانه.

 

 

 

که مال محه مه دی  ١۴/١١/٢٠١۵