سه‌رنج و پیشنیاریک سه‌باره‌ت به که‌مپه‌ینی واژۆکۆکردنه‌وه
وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین که چه‌ند هه‌فته‌یه‌که ریکخراوی سیکۆری کوردستان ده‌ستیداوه‌ته‌وه که‌مپه‌ینیکی واژۆ کۆکردنه‌وه که له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی
کوردستان پیشوازیکی به‌رچاوی لیده‌کریت و پیشکه‌وتنیکی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه. به‌لام تا ئه‌وشوینه‌ی به هه‌نده‌ران ده‌گه‌ریته‌وه هیشتا میکانیزم و ریگه‌یه‌کی گۆنجاو دانه‌نراوه، که به‌چه‌ند ده‌لیل نه‌ده‌بوو به‌وشیوه‌بیت!
یه‌که‌م ئامانجیکی سه‌ره‌کی ئه‌م ریکخراوه داکوکیکردنه له ماف و ئازدیه‌کانی خه‌لکی کوردستان، به‌ده‌رله‌وه‌ی که ئایا ئیسته له کوردستاندا ده‌ژین یانا. له‌مباره‌وه ئه‌گه‌ر بۆ حزبه‌کانی ده‌سه‌لات و په‌رله‌مان هه‌رجاره‌ی به به‌هانه‌و پاساویکه‌وه سه‌دان هه‌زار ئینیسان له‌م ولاته‌تانه له‌و مافه واته مافی ده‌نگدان بێبه‌شده‌که‌ن ، ئه‌وا بۆ ئیمه به پیچه‌وانه‌وه‌یه‌و راو مافی ده‌نگدانی یه‌ک هاولاتیمان بۆ گرنگه!
دووهه‌م ده‌زانم و ئاگادارم که له رِیگه‌ی ناوتۆمارکردنی کۆمیپوته‌ره‌وه به‌شیک له کاری ئه‌م که‌مپینه‌و واژۆ کۆکردنه‌وه‌که‌ی ده‌سته‌به‌رکراوه. به‌لام هه‌قیقه‌ته‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌مه زۆر ناکافی فۆرمالیه که ره‌نگه له سنووری چه‌ند هه‌زار واژۆیه‌ک زیاتر کۆنه‌کریته‌وه. بۆیه زۆر گرنگه هه‌لسوراونی ئه‌م ریکخراوه‌و که‌مپه‌ینه‌که هه‌ولبده‌ن له ریگه‌و ره‌وشتیتر سوودوه‌رگرن. بۆ نموونه کۆرو کۆبوونه‌وه‌کان ، خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌کان، ته‌نانه‌ت بازار‌و بنکه‌ی خارجیان ، ناوه‌نده کلتوریه‌کان وله‌هه‌مووشی گرنگتر په‌یوه‌ندیه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانمان و دیدار‌و به‌سه‌رکردنه‌وه‌کانی رۆژانه‌مان .
که‌دیاره بۆ ئه‌م کاره ده‌کریت له هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌کدا که‌سانیک و دۆستدارانیکی ئه‌م جولانه‌وه‌یه ئاماده‌بکریت و به‌گه‌ر بخرین بۆ ئه‌م ئامانجه . که به‌دلنیای له هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌یه‌کدا کۆمه‌لیک ئینسانی سیکۆلارو ئازادیخوازی تیدایه که پیشوازی له‌وه‌ها کاریک ده‌کات و ده‌توانیت ده‌وریکی هه‌بیت له‌شارو ناوچه‌که‌ی خۆیدا. بۆیه هیوادارم به‌رپرسانی بۆردی ریکخراوی سیکۆر به ده‌م ئه‌م پیشنیارو بانگه‌وازه‌وه‌بن.
ئه‌وه‌ی که باسی ده‌که‌ین دیاره ئیمه وه‌ک ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری لقی فنیلاند هه‌فته‌ی رابردو یه‌کیک له‌باسه‌کانمان ئه‌مه بوو وه‌بریارماندا که ده‌ست بۆ وه‌هاکاریک به‌رین. که له ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینه‌که‌ی ئه‌مرۆی شاری هیلسنیکدا خۆشحالانه نزیک به ۷۰ که‌س پیشوازیان له‌م کاره‌کردو واژۆیانکرد.
ریبوار عارف