کازیوە ساڵح: کردارتان هەبیت لە هەشتی مارسدا وەرزش بکەن !؟

کازیوە ساڵح: کردارتان هەبیت لە هەشتی مارسدا وەرزش بکەن !؟

بەریز کازیوە ساڵح بابەتیکی نووسیوە بەناونیشانی ( با ئەم (٨ی مارس)ە کردار بنوێن نەک تەنها قسە.)، پاش خوێندنەوەی بەدەر لەویستی وشیارانەی خۆم جاریکتر گەرامەوە سەر دیری یەکەم وناونیشانی بابەتەکەو ناوی نووسەر پیکەوە سەرنجیان بەلای خۆیاندا ڕاکیشام، وەک ئەوەی کە بروا بەچاوی خۆم نەکەم و حەزنەکەم ئەم بابەتە بەناوی کازیوە ساڵح)ەوە بێت تیاڕامام.  ئاخەر گومانم نیە لەوەی کازیوە ساڵح وەک نووسەری دەیان وتارو بابەتی هەیەو…ناویکی ئاشنایەو دەکرا چاوەروانیەکی لێبکرێت. بەلام کاتیک کە ئەم نووسینەم خویندەوە هەستمکرد کە شیاوترین ووشە ئەوەیە کە بلێم بەداخەوە!

ڕێگەبدەن با یەک دوو پەرەگرافی نووسینەکە، ناوەڕۆکی بابەتەکەی بخەینە ڕوو کە بەمجۆریە:  ((YMCA تەنها شوێنێک داشکاندن بە هەژاران ئەدات بۆ ئەوەی ئەوانیش چانسی بەشداریکردن و ژیانێکی تەنروستیان هەبێت. سەدان ژنی نەدا و دایک سەڵت و منداڵ و پیر سوودیان لەم هەلە وەرگرتووە و ئەوەش هاوکاری تەندروستێکی باشتر و ژیانێکی ئارامتری بۆ فەراهەم هێناون. (YMCA)تەنها یانەیەکی وەرزشی نییە بەڵکو دەیان بەشی دی وەکو هاوکاری پەناهەندە، خوێندن، مناڵان، پیران وفێرکردنی گەنجان وبەهرەی بەڕێوەبردنە. ئەم هاوکاریکردن و داشکاندنانە لە رێگەی ئەندامەکانی ناو ئەم یانەیەوە فەراهەم هاتوو کە کات و وزە و چالاکیان بەم شوێنە بەخشیوە.))

لە راستیدا چ ئەم پەرگرافەو چ ناوەرۆکی نووسینەکەی باس و بابەتی رەخنەی من نیەو هەر کەسیک بابەتیکی لەو جۆرە بنووسیت یان کەمپەین وکۆمەکی مالی کۆبکاتەوە بۆ ئەو مەبەستە، من هیچ سەرنج و بەداوچونیکم نیەو لەکاریکی باش کەمتر تەماشای ناکەم و وەک کاریکی خیرخوازی، وەک گرنگیدان بە ژیانی کەسانیک کە نەداروهەژارن، یا وەک گرنگیدان بەوەرزش وتەندروستی دەتوانین هاورابین و رەنگە کەسانیکیش ئامادەی کۆمەککردنبن بەوەها پرۆژەگەلیک.

بەدەر لەوەی کە ئەم نووسینە لە چ کونە دەرزیکەوەو چەندە لۆکالی سەیری ۸ مارس و کێشەو گیروگرفتەکانی بزوتنەوەی بەرابەری ژن و پیاو دەکات، بەدەر لەوەی کە نیو دەریا ئەو هەموو ستەم چەوسانەوەو سوکایەتیکردن و بێ مافیە دەرهەف بە ژنان لە چ دەرگایەکەوە دەرواتە رۆژی ریزلینان و نارەزایەتی دەربرینی ژنان لەهەشتی مارسدا. بەلام کاتیک کە خوێنەر سەرنجی تایتلی بابەتەکە دەدات و دیقەتی رابردوی نووسەرەکەی دەکات ،ئیتر لیرەدا دووچاری چەقبەستنیک دەبیت. ئاخەر کەسایەتی و نووسەریکی وەک کازیوە سالح بەبۆنەی ئەم رۆژەوە کاتیک کە باس لە کردار دەکات پیمان دەلیت ۸ مارس تەنیا بە قسەنا بەدلنیای ئەمە جیگەی  سەرنجەو دەکرێ چاوەروانیەک لە بۆچوون و لیکدانەوەی نووسەر بکریت لەمبارەوە بەتایبەت کاتیک کە داوای کردار دەکات نەک تەنیا قسە!

بەلام بەراستی جیگەی نیگەرانیە نووسەریک کە خاوەنی چەندین بروانامەیە، نووسەریک کە خاوەنی چەندین کتیب و چیرۆک و رۆمان بیت و چەندین جار خەلات کرابێت، ئێستە ئاستی چاوەروانی ئەو بۆ یادی ڕۆژی ۸ مارسدا بیتە سەرئەوەی کە کۆمەکی مالی بۆ کەسانیک کۆبکریتەوە کە هەژارن وئارەزوی وەرزش کردن دەکەن. وەک ئەوەی کە سەراپای کیشەو گیروگرفتەکانی ژنان، تەنیا لە بازنەی بوون ونەبوونی تەندروستی باش و وەرزشکردندابیت. وەک ئەوەی گەر تەنیا رووی قسەمان لە دۆخی ژنانی پەنابەریش بیت لەهەندەران، ئەوە نامۆس پەرستی کوشتاری ژنان نەبووبێت کە سەدان کارساتی لیکەتبیتەوە، وەک ئەوەی کە ئەوە ژنان نەبن لەم ولاتانەدا کە تووندوتیژی وسوکایەتی پیکردن هەرسێ بەژیانی بەشیکیان  نەهێنابێت، وەک ئەوەی کە ئەوە ژنان نەبن ڕەنج بەرن لەو ڕێگریانەی کە بێبەشیان دەکات لە سەرتایترین ماف و ئازادیەکانی خۆیان، وەک ئەوەی کە ئەوە ژنان نەبن کە باری گرانی ریگرتن لەمندالەکانیان بۆ چوونە کۆرسی گورانی و مۆسیقاو وەرزش وگەشت وگوزار بیبەشکرابن، ئەوەی کە ئەوە ژنانی پەنابەرنەبن لە کەمپەکاندا رەنج دەبەن لە بێ وەلامی لە بێ خزمەتگوازریان لە تەنیای و لە چاوەرانی مانەوەیان، وەک ئەوەی کە ئەوە بەشێک لە ژنانی پەنابەرنەبن لەم ولاتانەدا خزینرابیتنە کونجی مالەوەو لەهەر ماف وئازادیەکی خۆیان لەم کۆمەلگایانە بێبەش نەکرابن. ئەری هەر بەراستی کازیوە سالح لە سەراپای کێشەکانی ژنانی پەنابەردا تەنیا ئەو نوزەیە دەبیستیت کە بێ بەهرەن لەوەرزش وگرنگیدان بە جەستەیان. تازە سەرباری هەموو ئەمانەش ئەم بەریزە هاتووە دنیای دەرەوەی خۆی سەرکونە دەکات بەوەی کە گوایە هەر قسە دەکەن بۆ هەشتی مارس و کاریکیان لە دەست نایەت. ئای بریا کازیوە سالحی بەریز بەهەرناویکەوە ئەو بابەتی دەنووسی، بینووسیباو کیشە نەبوو، بەلام بەوشیوەیە نەیکردبایەتە میدالی بەرۆکی هەشتی مارس و رەخنەی پی لەدنیای دەرەوەی خۆی بگریت و سەرکۆنەشیان بکات بۆ نەبوونی کردار لە رۆژدا. ئەلهەق ژنان لە ۸ مارسدا دەبێت بەتەنگ وەرزش کردنەوەبن نەبادا گرفتی ڕەشاقەیان بۆ بێتە پێشەوە.

بۆ ئاشنابوون بە تەواوی بابەتەکەی لیرەدا لینگەکەی دادەگرین

http://www.emrro.com/baem8imarse.htm