موسل شهر مردگان و رازهایش(مطلب به زبان کردى)

موسڵ شاری مردو و نهێنیەکان
نوری بەشیر:
جیهان هات و هاواری ئەمریکاو هاوپەیمانییە غەربی و ناوچەییەکانی باش بیست لەپرۆسەی ئازادی موسڵدا، ئایا موسڵ لەکێ رزگار کراو کێ جێگرەوەیەتی ئێستا، ئایا رزگارکردنی موسڵ بۆ ئەوە بوو کە هێزێکی دڕندەی وەک داعش لەو شارەدا نەهێڵن و خەڵکی موسڵ بۆ ژیانێکی باشتر لەکۆیلایەتی دەوڵەتی خەڵافەتی ئیسلامی بەرن یان بۆئەوە بوو خەڵک توشی ئەو هەلومەرجە ترسناکەی ئێستا بکەنەوە؟ راستیەکان و دیوە شاراوەکانی موسڵ شتێکی تر دەڵێت. ئەگەر بانگەوازی پرۆسەی ئازادی موسڵ و جەنگێک کە لەوێ بەڕێخراو چەکێک لەوێ تاقی کرایەوە و هێزەکانی داعشی لەو شارە وەدەرنا، ئێستا بە ئاوڕدانەوەیەک لەموسڵ و هەلومەرجی ژیانی ئەو شارەو خەڵکەکەی و وەزعی سوریا و عەفرین و لیبیا و یەمەن و… دەمانخاتە بەردەم ئەوەی کە دنیای سەرمایەداری بازرگانی بە ئینسانەوە دەکات و بۆ ئەمەش سیناریۆیان زۆرە بۆ بێهۆش کردنی کۆمەڵگە، بۆیە دەبێ بەشوێن رێگا چارەیەکی تری ئینسانیدا بگەڕێین. ادامه‌ی خواندن