تعدادى از وزرا و اعضاى پارلمان فنلاند از خواستهاى معترضين عراقى حمايت کردند

ریبوار عارف
February 08, 2020


ژمارەیەک لە وەزیرو پەرلەمانتارانی فینلاند پشگیری لە داواکانی خۆپیشانەرانی عیراق دەکەن!


لە دریژەی کارو چالاکیەکانی تۆری ھاوپشتی لە جەماوەری ستەمدیدەی عێراق، پەیوەندی کرا بە کۆمەلیک کەسایەتی ناسراوی پەرلەمانتارو سیاستەمەداری فینلاندەوە بۆ مەحکوم کردنی ئەو کوشتوکوشتاری ئەمرۆی خەلکی عیراق لە خۆپیشاندانەکاندا. دواتر ژمارەیەک لەو کەسایەتیانە نیگەرانی خۆیان دەربری و پشگیری خۆیان دووپات کردەوەدە، لەوانە ( ئیرکی تۆمیۆ) کە ئەندام پەرلەمانەو وەزیری دەرەوەی فینلاند بووە،( ئۆریو هاکانن) کە پیشتر سکرتیری حیزبی کۆمۆنیستی فینلاند بووە، (پاوفۆ ریهمەکی ) کە ئەندام پەرلەمانەو پیشتر وەزیری کلتوری فینلاند بووە، (زیسکۆویسکز بئن) کە ئەندام پەرلەمانە، هەروەها( یپ ڤايسەنن)سکرتیری ئیستەی حیزبی کۆمۆنیستی فینلاند پشتگیری خۆراگەیاند!

ئیرکی تۆمیو سەرباری پشگیری خۆی، هاوکات رایگەیاند کە پەیوەندی کردوە بە وەزیری دەرەوەی فینلاندوە (پیکا هاوڤیستۆ) وتوویەتی ئیمە هەرجۆرە پیشلکاریەکی مافەکانی مرۆڤ و بەکارهینانی تووندوتیژی لە عیراقدا مەحکوم دەکەین ...

پاوڤۆ ریهمەکی سەرباری پشتگیری خۆی ریگەیاند کە چالاک بوون و گرنگیدان بە بیرورای گشتی زۆر گرنگە... هەروەها ئاماژەی بەوە کردوە کە حیزبەکەی ( یەکیەتی چەپەکانی فینلاند ) راگەیاندنی خۆی لەبارەی  بلاوکردوەتەوە.... 

هەروەها ( توتی توپپەراینئن) ئەندامام پەرلەمانی ئەوروپاو سەرۆکی نووینەرایەتی کردنی وەزارەتی فینلاند لە نامەیەکدابەم شیوەیە وەلامی داینەوە :


بەهادین عمر ی عەزیز


فینلاند لەگەل ئەندامانی تری ئەوروپای یەکگرتوو، بەکارهینانی تووندوتیژی لە خۆپیشاندانەکانی لە لایەن حکومەتی عیراقەوە مەحکوم دەکات و داوای لە حکومەتی عیراق کردوە کە زیان و مەرگی ئەو کەسانە لیکولینەوەیان لەسەر بکریت و بە دادگا بسپرێن. ئیمە بریاری پشگیرمان لەم مەسەلانە داوەو لەدیدارە دوولایەنەکانی خۆماندا لەگەل عیراقیەکان. مەسەلەی بارودۆخی عیراقمان بەشیوەیەکی بەردەوام لە نیوان ولاتانی ئەوروپای یەکگرتوودا باسکردوە لە برکسل و بەغداد لە نیوان سەفیرەکانی یەکیەتی ئەوروپا. ئەم خۆپیشاندانانەی عیراق پیویستی بە پشگیری کردنی هەمەلایەنە ھەیە بۆ جیخستنی کۆمەلگاو بەهیزکردنی رەوەندی چاکسازی دووپاتکراونەتەوە. فینلاند بەردەوامە لە دریژەپیدانی پشگیری کردنی هەمەلایەنە لە عیراق لە ئایندەشدا


 لەگەل ریزماندا


 توتی توپپەراینئن

ئەندامام پەرلەمانی ئەوروپاو سەرۆکی نووینەرایەتی کردنی وەزارەتی فینلاند


تؤري هاوبشتي بە جەماوەري ستەمديدەی عێراق


 
 

  Share/Save/Bookmark 

 
 

     مطالب مرتبط

 
   
 

Copyright © 2006 azadi-b.com