نگاهى به گذشته براى رسيدن به اهداف در آينده(مطلب به زبان کردى)

عزت دارابى
October 27, 2019

ئاوه ڕێک له ڕابردو بۆ گه یشتن به ئامانجه کان له داهاتوو!

میلله تی کورد یه کێکه له میلله ته هه ره کۆنه کانی ڕۆژهه ڵاتی ناوه راست که  تا پێش جه نگی یه که می جیهانی له نیو ده وڵه تانی ئێران و تورکیا دابه ش ببوون و ژیان و خه باتیان ئه کرد.. به ڵام دوای کۆتایی هاتنی ئه و شه ڕه نگریسه  و شکه ستی ده وڵه تی داگیر که ر و ئیسلامی عوسمانی و ڕێکه وتننامه ی سایکس – پیکۆ له ساڵی ١٩١٦ ودابه ش کردنی ناوچه کانی ژێر ده سه ڵاتی ده وڵه تی عوسمانی له نێوان بریتانیا و فرانسه و ئیمپراتۆرێتی ئه و سه رده مه ی روسیا، میلله تی کورد روو به رووی نهامه تێکی زۆر گه وره بووه وه. به پێ ی ئه و ڕێکه وتنه ده وڵه تانی عێراق و سوریا و لبنانیش وه ک وه ڵاتێکی سه ربه خۆ دروست بوون و میلله تی کوردیش  به سه ر چوار وه ڵاتی ئیسلامی شووڤێنی ناوچه که، ئێران، عێراق، سوریا و تورکیا دابه ش کرا که زۆربه ی خاکی کوردستان به ر تورکیا که وت. ئه مه ش بۆ میلله تێک که خوازیاری سه ربه خۆیی و ئۆتونۆمی بوو کاره ساتبار بوو. ئه م ڕێکه وتنه که ژئوپلیتیکی مه نته قه که ی به ته واوه تی گۆڕی جگه له ژێر ده ست بوونی کورد و دابه ش کردنی به سه ر چوار ده وڵه تی ره گه زپه ره ست و شووڤێنی هیچی تری بۆ میلله تی کورد تیدا نه بوو.

ئه م دابه ش بوونه ، کوردی خسته نێو بازنه ێکی مه ترسیداره وه که  تا به ئیمڕۆ میلله تی کورد نه یتوانیوه که له م بازنه مه ترسیدار و داسه پێنراوه رزگاری بێت  و خه باتی میلله تی کوردی گه لێک دژوار و سه خت کرده وه. ئه گه ر پێشتر خه باتی گه لی کورد بۆ ده ر چون له ژێرده ستی و سه ر به خۆیی ، فه قه ت له گه ل دوو ده وڵه تی شووێنی ئیسلامی  ناوچه که دا بوو، ئه مجاره نه ته نیا کورد پارچه پارچه بوو، به ڵکو ده بوایه بۆ ئازادی و سه ربه خۆی له گه ل چوار ده وڵه تی فاشی ئیسلامی ناوچه که  روو به روو بوایه ته وه. ئه مه ش بۆ گه ڵێکی نه خۆێنده وار و دواکه وتوو ئه و سه رده مه که هێشتا پیشه سازی تیدا گه شه ی نه کرده بوو و خه ڵكی زه حمه تکێش له ژێر تاسیر و نفوزی نیزامی دواکه وتوو و چه ۆسێنه ری فیئودالی و عه شیره تی و مه زهه بی ده ی نالاند کارێکی ئاسان و سه هل نه بوو. به لام ئه مه ش نه بووه سه به بی ئه وه که گه لی کورد به یه کجاری له شۆڕش و خه بات دژی ده وڵه تانی داگیرکه ری ناوچه که  پاشه که شه بکات. به پێچه وانه له م یه ک سه د ساڵه ی ڕابوردودا سه دان شۆڕش و ڕاپه ڕینی گه ۆره و بچوک له  پارچه جیاوازه کانی کوردستان روویان داوه . به لام هه ر جارێک  له لایه ن ده وڵه تانی دژه کورد و پشتگیری و بێ ده نگی وه ڵاته زلهێزه کانی دونیا له م ده وڵه ته دیکتاتۆر و فاشیزمانه  له ژێڕ دروشمی (یه کپارچه یی) میلله تی کوردی  تووشی گه وره ترین  و درندانه ترین کاره ساتی مرۆیی جنیۆساید و ده ربه ده ری و ئه نفال کردوه ته وه.

ئه گه ر چی ئه م ده وڵه تانه " تورکیا، ئێران، سوریا، عێراق" بۆ خۆیان گه وره ترین دژایه تی ئابوری و سیاسیان له  نێودا هه یه ، به ڵام کاتێک که دێته سه ر مه سه له ی کورد هه موویان یه ک ده گرن و به پلانی هاوبه ش زیدی خواسته کانی میلله تی کورد ڕاده وه ستن. جگه له م کرده وه درندانه که ده وڵه تانی ناوچه که  ده رهه ق به  میلله تی کورد ئه نجامی ئه ده ن ، سه رکرده سیاسیه کانی ئه م بزوتنه وه ش تا به ئیمڕۆ له سه رانی گه وره ی فیئودال و ده ره به گ و شێخ و مه لا و سه رۆک عه شیره و وردکه بورجوازی شاری پێکهاتووه. هه ر وه ها که له مێژودا هیچ ساحێب کۆیله یه ک دیفاعی له کۆیله کانی ژێر ده ستی خۆی نه کردووه، هیچ سه رۆک عه شیره و فیئۆدال و شێخ و شایه که یش ناتوانێت به پێ ی به ژه وه ندییه چینایه تی و ئابوری و سیاسی و باڵا ده ستی خۆی به سه ر خه ڵكی هه ژاردا ، لایه نگری چینی جوتیار و خه ڵکی به شمه ینه تی خوارۆی نێو کۆمه ڵگاکه بیت. ئه مانه تا کاتێک له گه ل شؤڕشی جه ماوه ری دان  که یه که م :  به رژوه ندی ئابوری و حوکمره وایی خیڵه کی و عه شیره تی خۆیان نه که وێته خه ته ره وه . دوهه م: له قودره ت و هه ژمونی و نفوزی مادی و مه عنه وی  ئه وان به سه ر خه ڵکی هه ژاره دا  یه ک زه ره که م نه بێته وه. جا یه کێک له گه وره ترین به ر به سته کانی نه گه یشتنی میلله تی کورد به ئامانجه سیاسیه کانی خۆی ، ڕێبه رایه تی کردنی شۆڕشه کان له لایه ن ئه م تاقم و قوماشانه وه  بووه که هه ر جارێک به سه به بێک بونه ته  هۆی هه ره س هێنانی شۆڕشی جه ماوه ری خه ڵكی کوردستان. هه مووی مێژوی خه باتی گه لی کورد لێواولێو پڕه له خیانه ت و پشت کردنی ئه م  سه رۆک عه شیره و فیئودال و شێخ و مه لانه له خه ڵکی زه حمه تکێشی کوردستان . ئه گه ر ته واو ته ریخ و مێژوی پێنج سه ده ی ڕابردوی کورد تا به ئیستا بخۆێنیته وه ، ناتوانیت شتێکی زیاتر له مه به دی بکه یت.

با ئێستا زۆر دوور نه چین، مه لا مسته فای بارزانی بێ هیچ  پرس و خواستێک به خه ڵكی کوردستان به یه ک سه عات دانیشتن له گه ل شاه ئێران دا ، شۆڕشێکی یه کجار گه وره و قودره تمه ندی  ئاش به تال پێ کرد که خاوه نی زیاتر له سه د هه زار چه کداری ره سمی و په نجا هه زار چه کداری به رگری بوو و جگه له مه خاوه نی هه موو چه کێکی قورس و سووکیش بوو. ئه م بڕیاره تاک لایه نه ی مه لا مسته فا نه ته نیا هه موو خه ڵکی کوردستانی توشی شۆک و نائۆمێدێکی گه وره کرد، به ڵکو دژمنانی کوردی ئه ونده ی دیکه هان دا بۆ له نێو بردنی یکجاری و ئه نفالی خه ڵکی کورد. دوای ئه م ئاش به تاڵه جاشایه تی و خزمه ت کردنی رژیمی به عس بووه دیارده یه کی ئاسایی و ده ها هه زار نه فه ر به نێوی فورسان و مسته شار چونه ناو ریزه کانی دژه خه ڵک و زۆر کاره ساتی جه رگبڕی دیکه. یان قازی محه مه د دوای خیانه تی سۆفییه ت له شۆڕشی فرقه ی ئازربایجان به  جێگای به رگری کردن و درێژه دان به شۆڕش ، به پێ ی خۆی له مهاباده وه  تا شاری میاندوآب چوو بۆ پێشوازی جه یشی ئێران و به یه ک شه و و ڕۆژ هه موو ده سکه وته کانی  ئه و شۆڕشه ی له مهاباد ته سلیم به حکومه تی ئێران کرد و بووه هۆی ئێعدام کردنی خۆی و سه رانی کۆماری مهاباد. ئیتر شۆڕشه کانی پێش ئه مانه ش وه ک شۆڕشی (شیخ محمود حه فید، سمکۆ، میر محمد، به در خان و یه زدان شێر، شێخ عبیدالله شمه زینان تا ئه گات به بابانه کان و غیره)  ئه گه ر له مانه خراپتر نه بووبێتن ئه وه بزانن که باشتر نه بوون. به جوانی  و بێ هیچ ده مارکۆژێ و ته عه سوبێک سه یر که ن . ئه مه ، بیست و هه شت ساڵی ته واوه که کوردستانی باشور به ته واوه تی به ده ستی حیزبه کوردیه کانه وه یه،  که خاوه ن و هه ڵگری ئایدئولۆژیای ناسیونالیستی و ئاداب و ره سومی عه شیره تی – ئیسلامین و هه مووان چاک ئه زانن که  له به ر به رژه وه ندی ئابوری و هه ژمونی سیاسی حیزبی و خیڵه کی خۆیان چییان به سه ر ئه و میلله ته دا هێناوه .

من پێم وایه که کوردستانی باشور وه ک ئوردوگایه کی گه وره وایه که دوو حزبی میلیشیایان لێ داناوه بۆ به ڕێوه بردن و سه رکوت کردنی دانیشتوانی. به ڵام ئه وانه ی که به حه قیقه ت ساحێبی کوردستانن و حوکمرانی کوردستان ده که ن و به ڕێوه به ری ئه م ئۆردوگایه ن ، ده وڵه تانی فاشیزم  ئیسلامی و ئینسانکوژی  تورکیا و ئێرانن. هه ر یه ک له دوو ده وڵه ته  له به شێکی کوردستان دا خاوه نی هه ژمونی سیاسی، ئابوری و عه سکه ری و جاسوسی خۆیه تی . جگه له وه خاوه نی ده یان بنکه و باره گای عه سکه ری و جاسوسی و تیرۆریستین . جگه له مه ش  هه ر یه ک له م دوو ده وڵه ته  به شێکی ئه کتیڤ و کاربه ده ستی ئه و دوو حزبه میلیشێا (پارتی و یه کێه تی) و حزبه ئیسلامیه کانیان  له گه له  بۆ کار و باری جاسوسی، تیرۆر و به رگری کردن له ڕێکه وتنی حزبه ناسیونالیزمه کانی نێو بزوتنه وه ی کوردستان و ڕشتنی تۆی نیفاق و  ئاژاوه و پیڵانگێڕی له نێو ئه و حزبه سیاسی یانه که ئیمڕۆ له کوردستانی باشور به ڕێوه به ری ئه و ئۆردوگایه ن . ئه مانه له سه رکوتکردنی  کرێکاران و خه ڵکی به شمه ینه ت و گه نجانی کوردستان و تیرۆری موعارزین و ڕۆژنامه نووسان و ئازادیخوازان گه لێک ئه کتیڤن . ئه م کرده وه  قیزه ون و زیده ئینسانی ئه م حزبه ناسیونال ئیسلامیانه  قازانجێکی یه کجار گه وره ی ئابوری و سیاسی بۆ ئه و دوو ده وڵه ته ئینسانکوژه ئیسلامیانه دابین کردووه. به شێکی زۆری سه روه تی گه شتی خه ڵکی کوردستان به جێگای ئه وه که بۆ ڕه فاهیات و بردنه سه ری ئاستی ئابوری و  ژیانی خه ڵک و ئاوه دانی شار و ڵادێ کان کوردستان سه رف بکرێت ، له ڕێگای فرۆشتنی نه وت و غاز و گومرکات و دامه رزاندنی ده یان کارگه و فابریک و هاوه رده کردنی میلیاردها دولار کالای  خوارده مه نی بێ کۆالیته و ژهراوی و ئه شیا و که لوپه لی نێو ماڵ و غیره ده چێته نێو خه زێنه ی ئه و دوو ده وڵه ته و ئه و به شه که شی بۆ به ڕێوه به ران و کاربه ده ستانی  بێ توانا و بێ شه هامه ت ئه م ئوردوگایه سه رف ده کرێت. ئه گه ر شتێکی زۆر که میش له سفره ی ڕه نگینی ئه م به ڕێوه به ره  مافیا و ملیونرانه  مایه وه ، ئه وه ش وه ک نیوه مووچه و مه عاش ئه درێت به خه ڵک . ئه گه ر له م نێوه دا خه ڵکی زه حمه تکێش و کرێکاران داوای مافی ڕاسته قینه ی خۆیان بکه ن، یان ئه گه ر گه نجانی کوردستان داوای دامه رزاندن و هه لی کار بکه ن ، یان ئه گه ر مامۆستایان و مووچه خۆران داوای مووچه ی ره سمی خۆیان بکه ن، یان ئه گه ر قوتابیان داوای مه کته بی باش و ئیمکاناتی زه روری نێو مه کته ب بکه ن ، ئه وه وه ڵامی به رحه قی ئه مانه به پۆلیس و میلیشیای چه کداری ئه و حیزبانه به ده سڕێژی گوله و ره شاش دراوه ته وه  و به ده یان که سیان کوشتووه و بریندار کردووه. ئه سڵه ن ئه م حیزبانه هیچ کرامه ت و حورمه تێکی ئینسانیان  بۆ خه ڵکی کوردستان نه هێشتوه ته وه. مامۆستا به ر شه ق ئه درێت. قوتابی به ر فیشه ک ئه درێت. عه ره بانه ی کرێکاران و ده سفرۆشه کان به شۆفڵ ورد و هاڕ ئه کرێت و ئه گه ر به رئنگاریش بکه ن ، ئه وا به شه ق ڕه وانه ی سجن ئه کرێن . ڕؤژنامه وانان و رۆشنبیران به ئاسانی  تێرۆر ده کرێن. تا ئه و جێگایه بۆیان کرابێت موعاره زه ی سیاسی به شه کانی دیکه ی کوردستانیان تیرۆر و سه ر به نیست کردووه.  تا به ئێستا هه زاران کچ و ژن به ده ستی گروپه مافیاکانی نێو ئه م حیزبانه به بیانوی جۆراوجۆر تیرۆر و کوژراون . قه بره ستانی ئه م ئینسانانه له شۆنێکی دور و بێ هیچ ناو و نیشانێکه. به کورتی ئه وه ی که  زیده مافی مرۆڤ و ئینسانییه ت و به شه رێته  له م ئوردوگا نه گبه ته دا ئه نجام ئه درێت.

ئه مه یه خولقه ت و سروشت و ڕه واڵه تی  ڕاسته قینه ی سیاسی و زاتی سه رکرده کانی ناسیۆنال ئیسلامی نێو ئه م بزوه تنه وه و ئه م ئوردوگایه. ئه م ئوردوگایه بۆته دێوه زمه و شۆنێک بۆ  په روه رده کردنی تیروریستانی تورکیا و ئێران و به ڕێوه به رانی خودی ئوردوگاکه. به فرۆکه ی بێ فرۆکه وانی تورکیا له شاخی ئه زمه ری سلێمانی مه سئولانی په که که ئه کوژرێت. به یارمه تی جاسوسان و تیرۆریستانی ئه م حیزبه داسه پێنراوانه له سلێمانی ، هه ولێر و کۆیه و کرکوک و شۆنه کانی دیکه ی کوردستان ، ئازادیخوازان و موعارزه ی سیاسی به شه کانی دیکه ی کوردستان موشه ک باران و تیرۆر ده کرێن. ئه م ئوردوگایه هێشتا دوای بیست و هه شت ساڵی ته واو نه خاوه نی ده وڵه تێکی ڕاسته قینه یه، نه خاوه نی په رڵه مانێکی کاریگه ر و بێ لایه نه ، نه خاوه نی ده ستور و یاسا و ڕێسایه ، نه خاوه نی مه حکه مه  و دادگایه کی سه ر به خۆیه  و نه خاوه نی جه یشێکی  یه کگرتووی شه عبی و بێ لاینه و نه خاوه ن سندوقێکی داهاتی میللی یه  و نه خاوه نی یه ک به ڕێوه به رایه تی گشتی یه. گه نده ڵی ، دزی و فزی و به فیڕۆدانی سه روه تی گشتی، جه رگه ی خه ڵكی  کوردستانی کون کون کردووه. سه به بی هه موو ئه م ڕۆژ ڕه شی و نهامه تیه ، وجودی ئه م حیزبه سیاسی یه  فاشل و مافیانه یه که خاون و هه ڵگری ئایدیۆلوژیاێه کی دواکه تووی عه شیره تی و بنه ماڵه یی و خیڵه کی و ناسیۆنالیستین.

ناسیونالیزم  و لیبرالیزم ئه گه ر زه مانێک که سه رمایه داری تازه گه شه ی ئه کرد و له ناوچه کانی ژێر ده سه لاتی سه رمایه داری جیهانی ئه یتوانی ڕۆڵ و نه قشێکی ئازادیخوازانه ی میلله تانی ژێر ده ست بگێڕیت ، ئیستا به دوای گه شه ی سه رمایه داری و داکوتانی مێخی ئاخری ئه و سیستمه  له هه موو شار و شارۆچکه یه کی ئه م دونیایه  و دابه ش بوونی کۆمه ڵگا و ئینسانه کان  به گشتی به سه ر دوو به ره ی چێنایه تی دژ به  یه ک ، ئیتر ئایدیۆلۆژیای ناسیونالیستی و لیبرالیستی ناتوانێت که ئه و نه قش و ڕۆڵ و کاریگه رییه ، که له سه ره تای  گه شه ی سه رمایه داری هه یبوو  ئیستا هه یبێت. ئێمه ئیمڕۆ به ڕوونی ئه بینین که ناسیونالیزم  و لیبرالیزم  له سه راسه ری جیهان دا ڕۆڵ و نه قشێکی یه کجار نیگه تیڤ و خائێنانه ئه گێڕێت  و له واقێع دا بوه ته  شه ریکه جورمی سه رمایه داری له جیهان دا.

ئه گه ر ئیمڕۆ نووسه ران، ڕؤشنبیران و تێکۆشه ران و ئازادیخوازانی کوردستان له واقێع دا نایانه وێت خۆیان و میلله تی کوردیش فریو بده ن و به لاڕێدا بیانبه ن، و به کرده وه و عه مه لی ئه یانه وێت که میلله تی کورد که به درێژای سه دان ساڵه جنیۆساید و قه تڵ و عام و ئه نفال ده کرێت  له م  کاره ساته جه رگبڕانه رزگاری بێت ،  ئه بێت بێ هیچ  بیانو و ئه م لاو و ئه و لایه ک  بژارده و ئه لترناتیڤی ئایدیۆلۆژیای ناسیونالیزمی قه ومی ئیسلامی وه لا بنێن و له به ره یه کی  یه کگرتووی دیموکراتی ڕاسته قینه و سوسیالیزم دا خۆیان ڕێک بخه ن. ئه مه ته نیا ڕێگا چاره ی یه کجاری رزگار بوون و نه جاتی گه لی کورده له هه ر چوار پارچه که دا. دوای زیاتر له سه د ساڵ ته جروبه و تاقیکردنه وه ی  گه رم و گۆڕی کوردایه تی به سه رۆکایه تی سه رۆک عه شیره و ئاغا و شێخ و شاه و دوای سه د ساڵ خه باتی خوێناوی و خه ڵک به کوشت دان به سه رکردایه تی شێخ و مه لا و سه رۆک خێڵ و  روشنبیری ناسیونال ئیسلامی و شکه ستی تێکرای سه دان شۆڕش و قیامی گه وره و بچوک ، ئه بێ ئیتر هه موو ئینسانێکی کورد به تایبه ت (ڕۆشنبیران، نووسه ران، تێکۆشه ران و ئازادیخوازان) له وه تێبگه ن که  ڕۆڵی کاریگه ری ئه فکار و ئایدیۆلوژیای بنه ماڵه و عه شیره و ناسیۆنالیزم به سه ر چووه و قۆناغی تێکۆشان و رزگاری میلله ته ژێر ده سته کان  پێ ی ناوه ته  نێو فاز و قۆناغێکی دیکه وه.

ئه گه ر جاران به ئێمه یان ئه گوت که له کوردستان دا کرێکار نییه و زۆربه ی خه ڵک جوتیارن و ره وابه تی ده ره به گایه تی هێشتا به سه ر کوردستان دا به رجه سته و زاڵه و خه باتی چینایه تی بێ بنه ما و بێ ناوه ڕۆکه ، ئایا ئێستا که سێک هه یه به من بڵێت کام شار و شارۆچکه ی کوردستان هه یه که هێشتا کره سته کانی به رهه مهێنانی سه رمایه داری تێ نه چوبێت و یان کریکاری تێدا نه بێت و هه مووی خه ڵکه که ی خه ریکی ئاژه ڵداری و جوتیاری بن؟

من باوه ڕ ناکه م که ته نانه ت  یه ک شار و شارۆچکه ی له م شێوه یه ، ئێستا له هه موو کوردستان دا هه بێت که کرێکاری تێدا نه بێت، یان ڕه وابت  و به ر هه مهێنان و فه رهه نگ و ئاداب و ره سومی سه رمایه داری تیدا گه شه ی نه کرد بێت. هه ر چه نده له وانه یه له ناوچه یه ک بۆ ناوچه یه کی دیکه ڕێژه و کاریگه ری نفوز و گه شه ی سه رمایه داری فه رق و جیاوازیه کی هه بێت، به ڵام به گشتی ئیمڕۆ کۆمه ڵگای کوردستان کۆمه ڵگایه کی سه رمایه داری یه  نه  ده ره به گایه تی و عه شیره تی. ئه وه ش راسته که گه شه ی که ره سته و بنچینه کانی ئابوری سه رمایه داری له کوردستان به (گشتی) هێشتا له گه ل ئوروپا و وه لاتانی گه وره ی دیکه ، فه رق و جیاوازێکی یه کجار گه وره ی هه یه. به ڵام مێژو به ره و پێش ئه چێت نه ک به ره و دوا. ئه گه ر ئیمڕۆ مه قارنه ی چینی بورژوا و وردکه بورژوای کوردستان له گه ل چه ند دهه ی ڕابوردوودا بکه ین به ڕوونی فه رق و جیاوازێکی یه کجار گه وره به دی ده که ین و ئه مه ش ڕؤژ به ڕۆژ گه شه ده کات و سه ر ئه نجام خۆی ده گه ێنێته بورجوازی ئوروپا. ئه مه حوکمێکی ته ریخی یه و به ناچاری ده بێت وا کات، ئه گینا ناتوانێت له نێو ئه م سیسته مه گه وره و زه نجیره یه  جیهانی دا جێگای خۆی بکاته وه و زیندو بمێنێته وه.  

به م شێوه یه  کۆمه ڵگای کوردستان ئه چێته نێوچوارچێوه ێکی چینایه تی و خه بات و شۆڕشی گه لی کوردیش ئه بێت له نێو ئه م بازنه دا شوڕش و خه باتی میللی خۆی بکات و ده ست به رداری ئه و ئایدیۆلوژیا کۆن و به سه ر چووانه بێنێت که  هه میشه توشی شکه ست و ناکامی و جنیۆساید و ئه نفالی کردوه ته وه.  

ناکرێت که سه دان ساڵی دیکه ش میلله تی کورد به هه مان ڕێباز و هه مان ئایدیۆلۆژیا و هه مان تاکتیک و عه قڵێه ت ، خه بات و شۆڕش بکات و سه دان جاری دیکه ش تۆشی گه وره ترین کاره ساتی مرۆیی و جنیۆساید و ئه نفال بێته وه. دونیا دوای ڕیکه وتننامه ی سایکس – پیکۆ تا ئێستا سه دان ئاڵوگۆڕی سیاسی ، ژئوپلیتیکی  و شه ڕ و کاره ساتی مرۆیی ناوچه یی و جیهانی به سه ر دا هاتووه. ده یان ده وڵه ت و وه ڵاتی تازه دروست بووه. سیسته می سه رمایه داری جیهانی توشی ئاڵوگۆرێکی بنه ره تی بووه ته وه. درنده یی و قه یرانی سیاسی و ئابوری سه رمایه داری جیهانی گه یشتوه ته لوتکه.  قوتب و به ره ی سوسیالیزمی استالینی به ته واوه تی تێکشکا و جیهان دوو قوتبی دوای ڕوخاندنی دیواری برلین له ساڵی ١٩٩١ دا بووه یه ک قوتبی. هه موو چاک ده زانین که له و سه رده مه دا ئه حزابی ئیسلامی توندره و و تیرۆریست زۆر که م بوون و هیچ نه قش و ڕؤڵێکی ئه وتۆیان  له جیهان دا نه بوو. به ڵام به رژه وه ندی ناوچه یی و جیهانی ئیمپریالیزمی جیهانی به سه رکردایه تی ئه مریکا پاڵپشتێکی گه وره بوو بۆ زیندو کردنه وه ی ئه م فیکره ره جعی و کۆنه په ره ستانه له زۆرێک له وه ڵاتانی جیهان به تایبه تی له ڕؤژهه ڵاتی ناوه ڕاست تا بتوانن به م شێوه یه  هه م خه ڵکی دونیا توشی ترس و دڵه ڕاوکێ و نائۆمێدی بکه ن و هه م  بتوانن بانگه وازی ئازادیخۆازانی خه ڵکی دونیا کپ و بێ ده نگ بکه ن. به ڵێ ، ئه مانه و زۆر کاره ساتی دیکه ش رووی داوه و جیهان به گشتی چوووه ته نێو قۆناغ و فازێکی دیکه وه. ئێمه ی کوردیش ناکریت ئیتر به هه مان قه مچی سه ده ی ڕابردوو ئه سپی خۆمان تاو بده ین . ئه بێت ئه و قه مچ و تاکتیک و ئایئۆلۆژیا و بۆچونه  کۆنانه وه لا نێن و به سیاسه ت و ته کتیک و ئایدئۆلۆژیا و فیکر و بۆچوونی تازه ، که وه ڵامده ره وه ی ماف و خواستی کرێکاران و زه حمه تکێشانی کوردستان بێت هه نگاو بنێن. له گه ل ئینسانی ڕؤشنبیر و سکۆلار و خاوه ن شهاده ی به رز و مرۆڤ دۆست و تێگه یشتوو بچینه مه یدانه وه. چه پ و راستی خۆمان بناسین، له دونیای نگبه ت باری ئیمڕۆ تێبگه ین. ده وڵه تانی دۆست و دوژمن بناسین. پێش هه موو وه ڵات و ده وڵه تێک به هێزی له بن نهاتووی میلله تی خۆمان و کرێکاران و زه حمه تکێشان پشت ببستین. ئه بێت حورمه ت و کرامه تی هه موو پێشمه رگه و خه ڵکی سڤیل وه ک یه ک پارێزاو بێت. ئیتر به هیچ شێوه یه ک نابێت ببینه دارده ستی وه ڵاتانی زلهێزی جیهانی و ناوچه یی و به دیهێنانی ئاواته گه ڵاوه کانی ئه وان. به رژه وه ندی گشتی له هه موو کات و ساتێکدا ده بێت لای هه موو حیزبیكی سیاسی و سکۆلار له سه روی به رژه وه ندی حیزبی و تاکدا بێت. هه موو کات ئه بێت هه موو خه ڵک له سه رکه وتن و شکه ست و له سوڵح و مفاوزه ئاگادار بکرێنه وه. هیچ شتێک نابێت له خه ڵک شاراوه بێت، چونکه ئه وان سوته مه نی هه موو شۆڕش و خه باتێکن ، و گه لێک خاڵی دیکه ش. ئه م خاڵانه بنچینه ی شۆڕشێکی ڕاسته قینه یه. به ڵام پرسیار ئه وه یه ، ئایا له هه موو شۆڕشه کانی ئێمه دا که تا به ئێستا ملیونها ئینسان بوونه ته قوربانی ، ئه م خاڵانه و گه لێک خاڵی بنچینه یی دیکه ش که بۆ هه ر شؤڕشێکی جه ماوه ری پێویسته ، له و شۆڕش و حیزبانه دا به دی کراوه ؟ به بڕوای من نه خێر!

که وایه ، شۆرشی ئێمه بۆ سه ر به خۆیی کوردستان پێویستی به ئاڵگۆڕێکی بنه ڕه تی سیاسی، حیزبی و ته کتیک و ستراتژێکی تازه هه یه. ئه گه ر سه د ساڵی دیکه ش دوای ئه م جوره حیزبه خێڵه کی و ناسیونال ئیسلامیانه و ئه م ڕێبه ره فاسید و بێ شهامه تانه  که وین ، ئه بێت چاوه ڕۆانی سه د جاری دیکه ی جنیۆساید و ده ر به ده ری و ئه نفال و کۆمه ڵکوژی بین.

عزت دارابی   2019/10/27


 
 

  Share/Save/Bookmark 

 
 

     مطالب مرتبط

 
   
 

Copyright © 2006 azadi-b.com