مطلبى در مورد ويديو کليپ ماريا هەورامى و واکنش مرتجعين(مطلب به زبان کردى)

عزت دارابى
August 15, 2019

له قاسپه قاسپی که وه کان تا قاژه قاژی قه له ڕه شه کان!

چه ند ڕۆژێک له مه و پێش گۆرانی بیژی ده نگ خۆش ماریا هه ورامی ، ئه و ته له سم و به ربه سته کۆنه په ره ست و رجعی یانه که کۆمه ڵگا و بیر و باوه ڕی ئاینی و پیاو سالاری له کوردستان تا به ئیمڕۆ له به رده م ژنان دا دایان نابوو تێکی شکاند و به ئه و په ری جورئت و له خۆ بردووی له یه کێک له شه قامه کانی سلێمانی به  ده نگه خۆشه که ی خۆی ده ستی به گۆرانی خویندن کرد و دڵی هه زاران گه نج و خه ڵکی شاری به لای خۆدا ڕاکێشا. ماریا یه که مین ژنه  که  له ساحه ی کوردستان دا به م شێوه یه بێته مه یدان و ئه و به ر به سته کۆنه په ره ستانه تێک بشکێنێت و بڵێت ژن و پیاو له مه یدانه جۆراوجۆره کانی ژیاندا هیچ جیاوازێکی ئه وتۆیان له نێواندا نی یه.

له موقابیلی قاسپه قاسپه ی ئه م که وه جوانه ، قه ڵه ڕه شه کان نه یاتوانی بێ ده نگ ببن و ده ستیان دایه قاژه قاژی ڕه شه کوژی شه خسی و شه خسێه تی. چونکه قه له ڕه شه کان ره نگی جوان، ده نگی خۆش ، وه تار و نووسینی به پێز نیگه رانیان ده کات. ده ترسن له وه ی کۆمه ڵگا وه ئاگا  بێته وه و مه نبه ر و ته کێه  و سه کۆی جه هاله ت و فڕ وفێل و مه ۆقعێه تی به ڵاشخۆری ئه وان له گۆڕ بنێت.

حه ز و ئاره زووی قه له ڕه شه کان ئه وه یه که خه ڵکی به گشتی و ژنان به خاس هه میشه له جه ڵ و به رگی جوان و ڕه نگاوره نگ خۆیان به دوور بگرن و قوماشێکی  ڕه ش و داپۆشراو له خۆ بئاڵێنن . ده نگی خۆش و گۆرانی ژنان قه له ڕه شه کان زۆر بێزار و توڕه ده کات ، ئه وان ئیانهه وێت که ژنان جگه له گریان و فرمێسک ڕشتن بۆ ئازیزه کانیان وزه یان لێوه نه ێت. قه له ڕه شه کان به پێ ی باوه ڕ و ئایدئۆلوژی و سایکۆلۆژیای خۆیان دژی هه ر چه شنه خۆشی و شادی و ئاهه نگ  گێڕانێکی خه ڵک و کۆمه ڵگای به شه رین. ئه وان پێیان کفره که ژنێک بێته ناو شه قامێکه وه و به ده نگ و هه ڵپه رکێ ی خۆی دڵی هه زاران ئینسان خۆش بکات. هه ر بۆیه کا قه له ڕه شێکی وه ک مه لا "هه ڵۆ" زۆر به توندی هێرش ده کاته سه ر گۆرانی بێژی ده نگ خۆش ماریا هه ورامی و ئه و په ڕی بێ حورمه تی پێ ده کات.

من بۆ خۆم ره خنه یه کی ئه وتۆم له م داعش و قه له ڕه شه نییه ، چونکه چاک ده زانم که سه ر چاوه ی هه موو ئه م سوکایه تییه ده گرێته وه یه که م : بۆ ئه و باوه ڕ و ئایدئولۆژیا چه وت و بێ بنه مایه که ملیون ها ئینسانی مفت خۆر و ئیش نه که ر و درێژ دادڕێ وه ک مه لا هه ڵۆی  په روه رده کردووه. دووم : ئه م سوکایه تییه ، ڕاسته وخۆ ده گه ڕێته وه بۆ ئه و سێسته م و نیزامه که ئه مه ٢٨ ساڵی ته واوه ، جگه له په ره پێدان به خۆرافه و سووکایه تی و شه ق وه شاندن له مامۆستا و قوتابی و تیرۆر کردنی ڕۆژنامه نووس و روناکبیر و بیرمند و گه نده ڵی و دزینی سه روه تی گشتی هیچی دیکه ی فێری خه ڵکی  کوردستان نه کردووه. له ژێر سێبه ر و حکومه تی مافیایی  (پارتی و یه کێتی) له کوردستاندا ژوماره ی مزگه وت و خانه قا و حوسه ینییه کان زۆر زۆرتره له ژوماره ی قوتابخانه و زانکۆکان. له ژێر چه تری ئه م حزبه مافیانه ، ده یان گروپ و رێکخراوه سیاسی و ئینسان کوژ  که هه ڵگری  فیکر و باوه ڕی رجعی و کۆنه په ره ستانن سه ری هه ڵداوه. صۆفی و ده رویش و جادوگه ر و زکر و ته لیله و شێخ و مه لا له هه موو کۆلان و لاکۆڵانێک دا مه وجودێتی هه یه و شه و و ڕۆژ خه ریکن  مێشکی ئینسانه کان به قسه ی پڕ و پوچ و درۆ و ده له سه ده شۆرنه وه و نۆتفه ی ئازادیخوازی و پێشکه تووی له ئینسانه کاندا ده کوژن.

٢٨ ساڵه ئه م حزبه مافیانه له به ر مه سڵه حه ت و به رژه وه ندی  بنه ماڵه یی و حزبی خۆیان ، نه خاوه نی ده ستور و مه حکه مه یه که ن و نه تا به ئێستاش توانیویانه خاوه نی حکومه ت و په رله مان و جه یشێکی  بێ لاین و خه ڵکی بن.

مه ینه ت و بێ چاره نووسی خه ڵکی کوردستان به  تێکرا لێره وه سه ر چاوه ده گرێت، نه ک ئه وه ی که قه له ڕه شێکی جاهیل و نه زان وه ک مه لا "هه ڵۆ" به ر هه ڵستکاری و سووکایه تی به ژنێکی گۆرانی بێژی وه ک ماریا هه ورامی ده کات. خودی حکومه ته که ، بێ یاسا ورێسایه، بێ قانون و ده ستوره ، شه ق وه شێنه ، تیرۆریسته ، گه نده ڵه ، دزه، بێ فه رهه نگه ،  ئیتر چۆناوچۆن هه زاران که سی وه ک مه لا داعش "هه ڵۆ" تیدا په روه رده نابێت؟

هه ر بۆیه خه ڵکی کوردستان به گشتی و گه نجانی به تایبه ت پێش ئه وه ی رووی ده میان بکه نه مه لا "هه ڵۆ" و ئه و ده م و ده زگا جه هل و خۆرافه که ئه وی په رورده کردووه ، ده بێت ره خنه و رووی ده میان له ده سه ڵاتداران و حوکمرانانی کوردستان بکه ن. هه ر وه ک چۆناوچۆن مه لا هه ڵۆ و هه زاران مفتخۆری وه ک ئه و ، به پێ ی ئایدئولۆژیا و باوه ڕی ئائینی خۆیان دژی خۆشی و شادی خه ڵکن ، هه ر وه هاش ده سه ڵاتدارانی کوردستان (یه کێتی و پارتی) یش دژی هه ر چه شنه دامه زراوه یه کی قانونی و ده ستورین. پێشینیان وتوویانه له گۆمی لێڵ دا ماسی باشتر ڕاو ده کرێت. له  وه ڵاتێکی بێ قانون و بی یاسا و ده ستوریش دا ، له لایه که وه ده سه لاتدارانی زاڵم و میلیشیا و سه رۆک خێڵ به باشترین شێوه ئه توانن ده ست به سه ر ته واوی جومگه و شاره گه حه یاتێکانی ئه و میلله ته دا بگرن و بی خنکێنن، و له لایه کیشه وه زه مینه ی په ورده کردنی فیکری رجعی و کۆنه په ره ستانش تیدا به باشترین شیوه چرۆ ده کات. له سێبه ری ئه م ده سه ڵاتدارانه دا، ماریا نه یه که م که سه  که بێ حورمه تی پێ بکرێت و نه ئاخرین که سیش ده بێت.

عیزت دارابی

ڕێکه وتی  14/8/2019

 

 


 
 

  Share/Save/Bookmark 

 
 

     مطالب مرتبط

 
   
 

Copyright © 2006 azadi-b.com