هواپیماى بدون سرنشین یا ویروس کرونا(مطلب به زبان کردى)

فرۆکه ی بێ فرۆکه وان یان ڤایرۆسی بایۆلۆجی Covid-19 !

هه مووان چاک ئه زانن که فرۆکه ی بێ فرۆکه وان له ڕێگای ئامێرێکه وه ، کونترۆل ده کرێت تا ئه و ئامانجه ی که بۆی دیاریکراوه بتوانێت  بیپێکێت. به ڵام زۆر جار به هۆی غه ڵه تی تێکنیکیه وه ئه م فرۆکه ناتوانێت که ئامانجه دیاری کراوه که ی خۆی بپێکێت و شۆنی دیکه ی به ر ده که وێت. ڤایرۆسی کۆرۆناش وه ک ئه م فرۆکه یه ، ئامانج و هه ده فی دیاری کراوی هه بوو ، به ڵام دیاره که ئه ندازیار و تێکنیک کاره کانی نه یانتوانی که پێشبینی ئه وه بکه ن که له وانه یه موحاسیبه که یان غه ڵه ت له ئاو ده رچێت و جیهانگیر بێت. زۆر که س و شه خس هه ن بۆ ئه م قسه یه داوای به ڵگه ت لێ ئه که ن. ئه مانه یان ئه و که سانن که ئه ندامی حیزب و ڕێکخراوه یه کن که حیزبه که یان ته واو ئۆمێدی بڕیوه ته ڕه حمه تی ئه مریکا و ئه مانیش نایانهه وێت له م ڕێگاوه دڵی ئه مریکا بڕه نجێنن. یان که سانێکن که له واقێعدا له دنیای سیاسه ت و سرشت و خولقووخوی سه رمایه داری به باشی تێنه گه یشتوون . ئه مانه تێناگه ن که هه موو کرده وه ێه کی غێره ئینسانی  پێویستی به به ڵگه و نوسراوه نییه، به ڵکو ئه وه کرده وه و ئایدئولوژیایه که سه لمێنه ری ڕاستیه کانه. بۆ نمونه سه یری لایه نگرانی پارتی و یه کێتی و زۆرێک له حیزبه کانی دیکه ی هه ر چوار پارچه که  بکه ن ; هیچ لایه نگر و ئه ندامێکی پارتی سه ره ڕای ئه وه که چاک ئه زانن که تورکیا ده وڵه تێێکی  کامیلن ڕه گه زپه ره ست و فاشیزمه و به درێژای مێژوو هه زار جار میلله تی کوردی جنیۆساید و ڕه شه کوژ کردووه و تا ئێستاش سه دان جار گونده کانی خۆیشیانی له باشوور بۆمباران و تۆپباران کردووه و سه دان خه ڵکی بێ گوناهی کوشتووه ، به ڵام هه ر گیز حازر نین که یه ک وشه ش به رابنه ر به کرده وه فاشیه کانی تورکیا قسه بکه ن. لایه نگران و ئه ندامانی یه کێتێ ش هه ر به هه مان شێوه ، چونکه حیزبه که یان به درێژای دروست بوونی له گه ل ئێران دا که ین و به ینێکی،  پته و قایمی هه بووه یه ک ئه ندامیشیان ئاماده نییه که ئه و هه موو ده ست درێژی ئێرانه بۆ سه ر ناوچه کوردیه کان و نێو خاکی عێراق و زۆر کرده وه ی ناڕه وای دیکه ی ئه وان مه حکوم بکات. ئه مه وێت بڵێم ئه وه ی که ڕاستێه کان ئه سه لمێنێت ، به ته نیا به ڵگه ی نوسراوه نییه، به ڵکو  به بڕوای من کرده وه و  ئایدئولوژیا زۆر له به ڵگه ی نوسراوه کانیش به هێزتره. هه ر بۆیه ئه بێت له و که سانه که قسه ی سه ر زمان و ژێر زمانیان به ڵگه یه ، ده بێ هه میشه گومان و شه که ت هه بێت. تره مپ رئیس کۆماری ئه مریکا تا ئێستاش به چێگای ڤایرۆسی کۆرۆنا ، وشه ی ڤایرۆسی سینی به کار دێنێت و سین یش هه مان تۆمه ت له ئه مریکا ئه دات. ئیف بی ئای ئه مریکا ئه ڵێت ئێمه هه ر زوو به سه رۆکمان ڕاگه یاند که ئه م ڤایرۆسه ته شه نه ئه سێنێت، به ڵام سه رۆک باوه ڕێ نه ئه کرد. من ناتوانم به وردی بڵێم ئه مه ئیشی ئه مریکا بووه یان سین. به ڵام ئه توانم سه د له سه دا بڵێم که ئه م ڤایرۆسه سروشتی نه بوو به ڵکو ده ستکردی یه کێک له م دوو وه ڵاته سه رمایه داری یه بوو. ئه و قسانه ی تره مپ و مه سئولانی سین یش به ڕوونی ده ری ئه خات که ئه وانیش بۆ خۆیان گۆمانیان له وه دا نییه که ئه م ڤایرۆسه دروستکراوه بۆ ئامانج و هه ده فێکی سیاسی ـ ئابوری.

لێکه وته کانی ڤایرۆسی بایۆلوجی Covid -19 !

ڤایرۆسی بایۆلوجی ئینسانکوژ و ده ستکردی ده سه ڵاتدارانی بورجوازی و زلهێزی جیهان ڕۆژ به ڕۆژ  به شێوه یه کی نیگه ران کننده له په ره سه ندن دایه و  ڕۆژ نییه که گیانی چه ند سه د که س نکاته قوربانی. ژماره ی توشبووان  تا ئێستا نزیک به نیو ملیۆن و ژماره ی قوربانیانیش زیاتر له بیست و چوار هه زار که سه ی تێپه ڕاند.

به لام ئه مه تازه سه ره تایه و ئه مه ش هه موو ئازاره کانی خه ڵک پێشان نادات. ڤایرۆسی بایۆلوجی و سایکۆلۆجی کۆرۆنا ده رگای هه موو زانستگاه و قوتابخانه و شۆنه گه شتێکانی داخست. زۆربه ی هه ره زۆری مه تار و شۆنی گه شتیاری و سه فه ری به رووی ئینسانه کان په ک خست . درگای به شێکی زۆری کۆمپانیا  و کارخانه و مه عمه له کانی به ست. چاوپێکه وتن و دانیشتن و خۆشی که س و کار و براده ران و هاوڕیانی خۆشه ویستی نه هێشت. به لایه ن که مه وه هه فتاد له سه دی خه ڵکی دونیای له چوار چێوه ی ماڵه کانیاندا سجن و ده ست به سه ر کردووه. به سه دان هه زار ئینسانیش که خاوه نی ماڵ و حاڵێک نین و له نێو کۆڵان و جاده و شه قام و گۆرستانه کاندا ژیان به سه ر ده به ن ، ئه وه ئیتر که یفی خۆیانه و ئه گه ر تۆزێک هێزیان تێدا مابێت باشتر وایه که بۆ خۆیان گۆڕه که ی خۆیان ئاماده بکه ن. ئه بێ شۆنی ناشتنی قوربانی و ئازیزه کان دوور له شار و دیار بێت. گۆڕه که شیان ئه بێت زۆر قوڵتر و سامناکتر بێت. که س و کار و ئازیزانی ئه و قوربانیانه بۆیان نییه سه ردانی ئه و قوربانیانه بکه ن و ده سته گوڵی خواحافیزی له سه ر گۆره که یان دابنێن. چونکه ئه مانه هه ڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای ئه مریکی و سینین و زۆر سامناک  و کۆشه نده و تۆقێنه رن.

له نێوو “که ره نتینه ی” ماڵه کانیشدا باوک و دایک خه می منداڵه کانیانه و منداڵه کانیش خه می ئه و ڕۆژه له سینگێاندا پۆمی خواردوه ته وه که  نه وه ک باوک و دایکیان له ده ست بده ن و نازیان بشێوێت. هه ر له ئێستاوه ئابوری جیهان داڕماوه و تا ئه م ڤایرۆسه به ژیانی خۆی درێژه بدات ئابوری جیهان توشی کاره ساتێکی سامناکی مێژووی ئه بێته وه. ئه مه ش گه وره ترین کاره ساته بۆ هه موو کرێکاران و چینی هه ژار و که م ده رامه تی کۆمه ڵگای جیهان. ئه و کاته  زۆرێک له کرێکاران له ئیش و کاره که یان ده ر ده کرێن و کۆمه ڵگای به شه رێت به گشتی رووبه رووی  نهامه تێکی گه وره ی سیاسی و ئابوری ده بێته وه.

هه ر وه ها ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆه ته هۆی دڵه ڕاوکێ و ترس و وه حشه ت له نێو هه موو تاکێکی کۆمه ڵگای به شه رێت ، که له ئه نجام دا  خه ڵکانێکی زۆر توشی نه خۆشی نه فسی و ده روونی و ڕه ووانی ئه کات. ده ست بۆ هه ر چی ئه به یت حه زه ر ئه که یت. ناتوانیت ته نانه ت ده ست بۆ ده موچاوی خۆشت ببه یت. ئه گه ر به قسه ی دوکتۆره کان بێت نابێت خێزانی ماڵێکیش له سه ر یه ک سفره دا نان بخۆن. هه موو کاربه ده ستانی وه ڵاته کانیش به خه ڵکی ئه ڵێن ” تکایه دوو حه وتوو له ماڵ نه یه نه ده ره وه و نه چنه نێو قه ره باڵغی”.

به ڵام پرسیار ئه وه یه: ئایا به نه چوونه ده ره وه ی خه ڵک بۆ چوارده ڕۆژ یان مانگێک، تۆ بڵی دوو مانگیش ئه م تراژیدیایه کۆتایی دێت و ئیتر خه ڵکی نامرن؟ نه خێر ، ئه مه چوار مانگه که ئه م ڤایرۆسیان به رداوه ته گیانی خه ڵک و هه موویان تووشی ” دپرسیون”  و دڵه ڕاوکێ کردووه و نه یشیانتوانیوه هیچ غه ڵه تێک بکه ن.

مه سه له یه کی گرنگی دیکه ش ئه وه یه که ئه م ڤایرۆسه زۆر به ڕوونی ئاشکرای کرد: یه که م – نیزام و سیسته می سه رمایه داری چه نده وه حشی و سامناکه. بۆ مانه وه ی خۆی حازره خوای دولار سه رف کات بۆ به ره پێش چوونی هه موو کره سته یه کی جه نگی و ئینسانکوژ وه ک (هه موو جۆرێک تیاره ی شه ڕ که ر، موشه کی نه وه یی جۆراوجۆر، که شتی نه وه یی ژێر ئاو ، تۆپ و تانک و هه موو جۆرێک غازی ئینسانکوژ و ژهراوی و که شتی ئاسمانی و زۆر شتی دیکه)،  به ڵام ئه مه بۆ چوار مانگ ئه چێت که ئه م ڤایرۆسه بڵاو بووه ته وه و گیانی ده یان هه زار که سی کردووه ته قوربانی و گیانی سه دان هه زار ئینسانی دیکه ش له خه ته ر دایه، به ڵام ٩٨ له سه دی ئه م وه ڵاته بورجوازییانه حازر نین که فه قه ت پاره ی یه ک موشه ک یان تیاره یه کی شه ڕکه ر ، سه رفی دروست کردنی چه ند نه خۆشخانه و که ره سته ی تایبه ت به م ڤایرۆسه بکه ن.

دووهه م: ئه بوایه ت له م باروزروف و تیراژیدیایه که بۆ خه ڵکیان هێناوه ته گۆڕێ ،هه ر ده وڵه ت و رژیمێک له هه موو شارێکدا نه خۆشخانه یه کی تایبه ت به م ڤایرۆسه یان به هه موو که ره سته و پێداویستێه وه دروست بکردایه، تا خه ڵک دڵ ئاسوده بوایه ت له وه ی که ئه گه ر تووشی ئه م ڤایرۆسه بوو  جێگا و ڕێگای پێویست هه یه بۆ چاره سه ر کردنی. به لام هه مووان ئه زانن که ئه م رژیمه هار و ئینسانکوژانه ئه وه ی که به لایانه وه هیچ ئه رزش و قیمه تی نه بێت پاراستنی گیانی خه ڵکه. سه یر که ن که چۆناوچۆن ئه مباری هه موو ئه م وه ڵاتانه ، لیواولێو پڕه له گوله تۆپ و فیشه ک و موشه ک و هه زاران چه کی ئینسانکوژی دیکه و هه زاران مه عمه ل و کارخانه ی گه وره له جیهانه دا له م بواره دا ئیش ئه که ن ، له حاڵیکدا هیچ وه ڵاتێکی سه رمایه داری نابینیت که پێنج کارخانه و مه عمه لی هه بێت که پێداویستی ڤایرۆسی بایۆلۆجی بۆ پاراستنی گیانی خه ڵک به رهه م بهێنێت.

سێیه م : که ره نتینه کردنی خه ڵک نه ئیجابی و پۆرێتیڤه و نه چاره سه ری سه ره کی. به ڵکو ئه وله ویه تی سه ره کی ئه وه یه که ئه م ده وڵه ته “پلشت” و تاوانکارانه  ئیتر ده ست له سه فسه ته و هه ڵه وێژی و تڕه هات و قسه ی هیچ و پوچ له ئاست گیانی خه ڵک هه ڵبگرن و ده ست به ره نه نێو خه زێنه و گه نجینه شاراوه کان و کۆنتۆی بانکی چه ند میلیارده ر و له هه ر شارێک خه سته خانه یه کی تایبه ت به م ڤایرۆسه سامناکه دروست که ن و  چل و به رگ و ده مامه ک و جاویلکه ی ستاندارد بۆ هه موو دوکتور و په ره ستار و یاریده رێک پێشکه ش که ن. جگه له وه مه عاش و هه موو پێداویستێکی ژیانی خه ڵکانێک که له که ره نتینه ی ماڵه وه زیندانی کراون دابین بکه ن تا زۆربه ی خه ڵکیش تۆزێک ئاسوده بن و به دڵنیایه وه گوێراهێڵی هه موو فه رمان و پێشنیارێکی ئه وان بن. ئه گینا هه موو بانگه شه یه کی ئه وان جگه له پڕوپاگه نده یه کی بێ سوود و پوچ ناتوانێت کاریگه رێکی پوزه تیف له سه ر خه ڵکی دابنێت. و ئه گه ر به م شێوه یش درێژه بکێشێت و ڕۆژانه هه زاران ئینسان بمرێت و ده سه ڵاتدارانیش حازر نه بن که ده ست بۆ خه زێنه و کۆنتۆی خۆیان به ره ن ، هیچ دوور نییه که خه ڵکی به گشتی وه ک (ده وران و سه رده می کۆیلایه تی) شۆرشی اسپارتاکۆس ، زیدی ده وڵه تانی خۆیان (کۆیله داری سه رمایه)  یاغی ببن و تاج و ته ختیان له بن بهێنن. خه ڵکی ناتوانن بێ ئیش و کار و بێ مه عاش و پێداویستی ڕۆژانه ی خێزانه کانیان له ماڵه وه دابنیشن و چاوه ڕووانی بانگه شه و پڕوپاگه نده بێ کرده وه یی ئاغا ملیاردره کانی خۆیان و ڕه حمه تی خودا و به زه ی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن که نه یانکوژێت. مردن فه قه ت یه ک مانای و بوونی هه یه، ئه ویش به ڤایرۆسی کورۆنا بورجوازی بێت یان له برسێتی و چه وساوه یه تی ده ستی خاوه ن کۆمپانیا گه وره کان یان به ده ستی حیزب و گروپه ئیسلامی و جیهادی و مافیا  ده ست په روه رده کانی ئه م سیسته مه دارزیوه ، یان به موشه ک و تۆپ و  ناپاڵمی تیاره کانی ئه وان بێت، هه ر یه ک مانای کرده وه ی ئه به خشێته ئینسانئه ویش مردنه“.

چواره م: ئه م سیسته مه بۆگه نه به درێژای مێژووی دروست بوونی به شێوازی جۆراوجۆر و به چه ک و که ره سته ی جه نگی جۆراوجۆر خه ریکه که ئه م گه ردونه به ره و نابودی کامیل ده بات و ڕۆژانه له هه موو گۆشه و که نارێکی ئه م گۆێ زه ویه دا خه ریکی کۆمه ڵکوژ کردنی ئینسانه کانه. هه مووان ئه بێ له وه تێبگه ن که سه روه ت و سامانی ئه م دونیایه فه قه ت به ده ستی ٢٢٠٠ که سه وه یه و ئه وانن که فه رمان ئه که ن هه مووی ئێمه چۆناوچۆن بژین، بخۆین، بخه وین، هه ستین ، کار که ین و دانیشین. چاره نووس و ئه ختیاری ئێمه به ده ستی خۆمان نییه به لکو ئه وه ئه وانن که دیاری ئه که ن که چی به سه ر ملیاردها ئینسانی ئه م گۆی زه وێه دا بهێنن. شه ڕ و کۆمه ڵکوژی، بومه له رزه و سۆنامی، بێکاری و برسێه تی ، ئاواره بوون و بێ خانه و لانه یی، ڤایرۆس و باکتریا و هه زاران ره نج و مه هنه تی دیکه داهاتی ئه م سیسته مه ئینسانکوژ و بێ ڕه حمه یه. زۆربه ی خه ڵک هێشتا وا بیر ئه که نه وه که بومه له رزه ئیشی خودایه، به پێچه وانه هه ر بۆمێکی نه وه یی که ئه م ده وڵه تانه تاقی ئه که نه وه ئه بێته هۆی دروست بوون و سه ر هه ڵدانی سه دان بومه له رزه ی گه وره و خه فیف له رووی ئه م گۆی زه وه یه دا و له مه شدا بورجوازی پێش خودا که وتووه. ئه م ڤایرۆسه به ته واوه تی بێ ده سه ڵاتی خوا و قورئان و پێغه مبه ران و ئایات و حدیث و دوعا و نوشته و مه ڵا و ئایه تۆڵڵا و ئسقه ف و میسیۆنێر و قه سیسی ئیسبات کرد.

خۆلاسه ئه مه ئه و جه هه ننه مه یه که سه رمایه داری جیهان هه ر ساڵه به شێوازی جیاجیا بۆ خه ڵکی به دیاری دێنێت. ته نیا ڕێگای رزگای به شه رێت له م کاره ساتانه ئه وه یه که به ره ی ئازادیخواز و سێکولار و سۆسیالیست و رادیکاڵ ئه م جیهانه یه کگرتووانه تر و ئه کتێڤ تر بێنه مه یدانه وه و  ئه م سیسته مه ئینسانکوژ و دێونیهاده  به هه موو لک و پۆپه کانیه وه  وه گۆڕ بنێن.

عزت دارابی

۲۰۲۰-۰۳-۲۷