ته‌له‌فۆنه ساده‌که و ته‌له‌فۆنه پڕ راز و ره‌مزه‌که
له‌م رۆژانه‌دا چاوم به ئیمه‌یلێ که‌وت که دۆستێ نزیک دوو ساڵ پێش بۆی ناردووم، بروا بکه‌ن نازانم بڕۆمه‌وه سه‌ری که هه‌م ناوه‌که‌ی بنووسم و هه‌م ئیمه‌له‌که‌ی و هه‌میش داوای لێبوردنی لێبکه‌م. ئه‌بێ رۆژانه و مانگانه چه‌ن نامه‌مم (ئیمه‌یلم) بۆ هاتبێ پێمنه‌زانی بێت، به‌داخه‌وه ئێستایش هه‌ر نازانم چۆن کار به ئیمه‌یل و … ئه‌کرێت. خۆزگه به‌و ده‌ورانه که (نامه‌به‌ر) نامه‌که‌ی ئه‌خسته پشت درگاکه یا ته‌له‌فۆنه هێندلییه‌که به زنگه به‌رزه‌که‌ی ئه‌وت: (وه‌ره کاریان به تۆیه). بۆ ئاگاداریتان ماوه‌یه‌ک وه‌ک ته‌له‌فۆنچی له سه‌قز کارم کرده.
که وایه با پێکه‌وه له‌و جه‌ن دێڕه‌ی خواره‌وه بڕوانین:
من و ده‌فته‌ره شڕه‌که‌م
من و قه‌ڵه‌م و کیفه‌که‌م،
من و که‌وا و پانتۆڵه کۆنه‌که‌م،
من و دۆستانی ده‌ورانی مناڵییه‌که‌م،
له کوچه و کۆڵانی شاره‌که‌م
له مێشێن و هه‌لوکێندا،
له قه‌له‌منارێ و تۆپقاڕێندا،
له چه‌رخسواری و مه‌له‌کردندا،
له شۆخی و شه‌ڕه‌جوێندا،
به زمانی خۆمان ئه‌دواین
له‌گه‌ڵ خه‌م و شادی یه‌کا ئه‌ژیان
چ ساده و ساکار بوو، ئه‌و ده‌ورانه
به‌راوردی بکه له‌گه‌ڵ ئه‌م ژیانه:
من و کامپیوتێره‌که‌م
من و فه‌یسبووکه‌که‌م،
من و یوتووبه‌که‌م،
من و بلۆکه‌که‌م،
من و ئیمه‌یله‌که‌م،
من و موبایله‌که‌م،
له ده‌ریایی به‌رینی ئه‌نترنێتیه‌تی
به زمانی ئینگلیسی پاراو و په‌تی
که سه‌ری لێده‌رناکه‌م
چۆن خۆ ده‌رباز که‌م؟
دڵی یاران له‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ری-
سه‌هۆڵبه‌ندانی، گۆیی زه‌وی
له گه‌رمێن و له کوێستان
له شار و گوندی کوردستان
چۆن نه‌ڕه‌نجێ و چۆن راگرم
تا وه‌ک جاران سه‌ر هه‌ڵبڕم؟
به‌ڵام تۆ و تۆ
هه‌تانه چاوی لێبوردن ئه‌مڕۆ!
**
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com