رفراندم برای استقلال کردستان جنوبی(مطلب به زبان کردی)

گشتپرسی بۆسەربەخۆیی باشوری کوردستان

(لە ٢۵ سپتامبر ٢٠١٧)

مافی بێ ئەمـلاوئـەولای خـەلکی کوردە بـڕیـار لە سـەر چـارەنـووسـی خـۆێ تا دروسـت کردنـی یـەک یـا چـەنـد وڵاتـی کـورد بـدات.

هەلومورجی ئیستا بۆ سەربەخۆیی:

تـا ئـیسـتـا لە مـێـژودا روویـنـەداە  وڵاتـێـکی داگـیرکـراو لـە هـەلـومـەرجـێـکی “لەبــــاردا” بـە سـەربـەخـۆیـی گەیـشـتـبـێـت. یەکێک لە خـەرج و بـاج و مەرجەکانی بە سەربەخـۆیی گەیـشتـن وێران و جورئتی بەرەو سەربەخۆیی رۆیشتنە لە هـەلومـەرجی نـالـەبـاردا. ئـەرکـی سـەر شـانـی سـەرکـردەی سـیاسـی وڵاتـی داگـیرکـراوە کە سـەرەکەیـتـتـریـن مـەرجی سـەربـەخـۆیـی کـە بـریـتـیە لـە دروسـتکردنـی کـۆدنـگیـەکی بـەرفراوان و قووڵ لە نـاو خـەڵکی سـەربـەخـۆیـیخـۆازدا بە دێ بـێـنـیت و هەلـومەرج لەبـارتـر و بەهـیزتـربکات.

یـەهـوودیـەکان خـەڵکی پـرژوبـڵاوی خـۆیان لـەم پـەڕتا ئـەوپـەڕی دونـیا کـۆکردەوە و خاکــــیـــان بـە پـارە و دیـپلوماسـی … بـۆ وڵاتـەکـەیـان کـڕی و وڵاتـی ئـیسرائـیـلـیان دروست کرد. کورد خـەڵک و خـاکی یـەکـە بەڵام تا ئـیسـتا سـەرڕای خـەبات و خـۆینی زۆرهـیشـتا بە سـەربـەخـۆیی نـەگەیـشتـوە. پۆل بـریـمەر نوێـنەری سەروک کـۆماری ولایـەتـە یـەکگرتـوەکـانی ئـامریکا لە عیراق لە ساڵی ٢٠٠٣، دوای رۆخـانی سـەدام حوسـێن لە لایـەن ئامریکا و هاوپـێمانانـیانەوە، لە بـیرەوەریکانـیا نووسـیویە ئامریکا نیـگران بـوو کورد لە باشور سـەربەخـۆیی ڕابـەگـەیـەن بـەڵام کاتـێک نوێـنەرانی کورد دەبـێـنـیـت بە جـێگای باسی سەربەخۆیی کورد داوای پوڵ و پارەی لـێ ئـەکەن. یـەهـوودیـەکان پـوڵـیانـدا و وڵاتـیان دروستـکرد و کوردیـش وڵاتـیدا و پـوڵی وەرگرت.

 بـیرورای گشـتی جیهان لە سەر سەربەخـۆیی کورد لە ساڵی ٢٠٠٣ بەملاوە بەتایـبەت بە قارەمانی پێـشمەرگە و گریـلا لە شەڕی دژی داعش زۆر لەبارترە. نالـەبارتـریـن مەرج بۆ سەربەخـۆیی کورد سەرکەردەی سـیاسی ناکارامە و لـێـنەهـاتـووە.

کاری سیاسی گـەورە وەک بردنی هەمـوو کوردسـتان یان بەشـێک لە کوردسـتان بـەرەو سەربەخـۆیی بە سیاسەتـمەدارگەلی ئـەنـدێـشمەند، سترارتیژیک، دڵگەورە، ڕاسـتگۆ و بـەرچاو روون دەکرێـت، کە نەتـەنـیا هیـچ لایـەنـەکی سیـاسی وەلانانێـت بڵکۆ شـەووڕۆژ بە دڵـوگـیان بۆ کـۆکردنـەوە و خستـنـەسەریەکی هەمـوو هـێزەکان ماڵ بە ماڵ و کـۆڵان بە کـۆڵان دەگـڕێـت تا کۆدەنـگیـکی بەرفراوان و بە هـێز وەدیدێـنـێـت. تا یـەکجار بـۆ هەمیـشە هەموو کورد یـان بەشـێکی لە سـتەمی نەتـەوایەتی رزگار بـێت.

دیارە بە تـێکەڵ بـوونی رۆژبەرۆژ زیاتـری دونـیا لە بار سـیاسی، ئابـوری، زانستی و … سەربەخـۆیی تـەواو ڕەها و بی سـنـوور بۆ هێـچ وەڵاتـێک تەنـانـەت بۆ وڵاتـانی وەک ئامریکا، روس و چـین… نـەمـاوە. هەمـوو پـێویسـتان بە یەکـترە و بە پێ هـێز سیـاسی، ئـابوری و … لە گەڵ یەکـتردانـوسـتان ئەکـەن. کوردسـتانی سەربەخۆیـش ناتوانـێت تەواو سەربەخـۆ بێـت. بە پێ هـێزی خـۆی دەبێ لە گـەڵ وڵاتـانـیـتر دانـوستـان بکات. کورد خاونـی پـێشکەوتووتـریـن تکـنـلۆژی نـیـزامی و ئـەرتـەشـی گـەورە نـیـیە و لەوەش ناچـێـت لە ئیستادا بـیـبـێـت بە خاوەن شتیوا. سـەرچاوەی هێزی کـورد بـۆ پـێشـچوون، خـەباتی یـەکـگرتـوو و هاوکـاتـە بـۆ زیـاد کـردنی ئـازادی و دادپـەروەری لـە ناوخـۆی کوردسـتان و گەیشـتن بە سەربـەخۆیـیکی نـیسبـیـیە (ڕێـژەیـیـە). وەک هەمـوو وڵاتـانی سـەربەخـۆ، مـلمـلانی سـیاسی نـاخـۆی هـیزەسـیاسـیەکانی کوردسـتان پـروسـەیـەکـی نـەبـڕاوە و بـەرداوام دەبـیـت.

 پارتـی و سەرۆکـی هەریـم لـە دروسـتکردنی کـۆدنگی و هاودنـگی واقیعی هـیزەسـیاسـیەکانی باشـور سـەرکـەوتـوو نـەبـوون، پارلمانـی هەڵـبـژاردەی خـەڵکی بـاشـور دادەخـەن، رۆژنـامەنـووس کوشـتـن و ژن کوشـتـن، کارنـەکـردن بـە قـانـون و دەسـتـور زیـادی کـردوە و کـەم نـەبـووتەوە. پـێونـدیـان لە گـەڵ کوردی باکـور، رۆژئـاوا و رۆژهـەڵات باشـتر نـەبـووە. لـە گرتـنی کونـگرەی نـەتـەوەیـی پـێکهـاتـوو لـە کـوردی هـەمـوو کـوردسـتـان سەرکەوتوو نەبوون.

لـە هـەمـوو ئـەوانـە خـراپـتـر ئـەوەیـە کە سـەرەڕای بـوونی چـەند حیزبی سـیاسـی وەک یـەکـیـەتی، گـۆڕان، دوو حـیزبی ئـیسلامی و چەنـد حـیزبـیـتر پـارتی بـۆی دەلـویـت ئـاوا نـابـەرپـرسـانـە لە گەڵ خـەونی و خوێـنی خـەڵـکی کورد مـامـەڵـە بکات. حـیـزبـکانـیـتـریـش فریشتە نـیـن،  بـەرپـرسـایـەتـی لە سـەر شـانـی هـەمـوویـانـە. هـەر لایـەنـێـک ئـیددیـعا و داوکـاری زۆرتـرە بـەرپـرسـایـرتـی زۆرتـر دەکـەوێـتـە ئـەسـتـۆی.

ئـامـادەبـوون بـۆ سـەربـەخـۆیـی و چـوون بـە پـێشـواز گـرفـتەکـانی سـەر ڕی سـەربـەخـۆیـی لە نـاو خـەڵـکـدا زۆرە، لـە لای زەلـهێـزەکانـیـش باشـتـرە لە جـاران لـە لای سـەرکـردەی سـیاسـیەکانـی کورددا زۆر نـــــــزمە. ئـەگـەر شـەڕی گـەورە لـە نـاوچـەکـەدا سـاز نـەکـەن رۆژ بـە رۆژ لـە سـەربـەخـۆیـی باشوری کوردسـتان نـزیک دەبـیـنەوە.

١٠ـ٠۶-٢٠١٧ رەزا موستەفاسۆڵتانی