دوای ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستییەکانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت بەکارهێنەرانی فەیسبووکی لیَوان لیَوکرد له وێنەی ئه‌و پڕۆرفایلانه‌ی که ئاڵای فەرەنسا به‌شێوه‌ی تارماییه‌ک لەسەر وێنەکانی خۆیاندانا. ئه‌م شه‌پۆله ده‌کرێت بڵین هه‌زاران هاولاتی هه‌ریَمی کوردستان وده‌ره‌وه‌ی ولاتی گرتووته‌وه. ئه‌وه‌یکه له‌مباره‌وه جیَگه‌ی هه‌ڵویَسته‌یه ئاورِدانه‌وه‌یه‌که له پاڵپیَوه‌نه‌ری ئه‌و هۆکاره‌ی که‌چۆنه به‌خیَرایه‌کی ئاوازوو به‌رفراوان ده‌بیَته‌وه‌و تۆره کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ده‌تنیَته‌وه؟
به‌برِوای من مۆتیڤی سه‌ره‌کی شه‌پۆلی گۆرِینی پرۆفایله‌کان به ئالای فه‌ره‌نسه، ئه‌وه‌مان پیَده‌لیَن که‌په‌یام وناوه‌رِۆکی بیرکردنه‌وه‌یان له رِوانگه‌ی کورد‌و کوردایه‌تیه‌تی و فه‌ره‌نسه به‌فریادره‌س نیشانده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌ر به کورد له جه‌نگی دژی داعشدا. ئه‌م رِوانگه‌یه گرنگ به‌لایه‌وه که حکومه‌تیَک هه‌یه داکۆکی له دۆزی کورد ده‌کات، ئیتر ئامانج و کارنامه‌و رابردوی ئه‌و حکومه‌ته چی وچۆنه هیچ جیَگه‌ی سه‌رنج و گرنگیپیدان نیه. گرنگ ئه‌وه‌یه چاوی رِه‌حمه‌تی ئه‌و ده‌سه‌لاته له‌سه‌ر زۆنی ئه‌م هه‌ریَمه‌یه‌و هاوکیَشه‌که له رِواڵه‌تدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌که‌دایه. ئاخر هه‌مان میتۆد‌و ئاراسته له ئۆپراسیۆنه‌که‌ی سالی ۲۰۰۳دا بۆ په‌لاماردانی عیراق، له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانیه‌کانیه‌وه ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ئه‌و له‌شکرکیَشیه داگیرکاری نه‌بوو. ئیتر با حکومه‌تی ئه‌مریکا چه‌ندین جار به فه‌رمی دان به‌و راستیه‌دابنیَت، که ئه‌و ئۆپراسیونه داگیرکاری بووه، به‌لام هیَشتا حکومه‌تی بۆش له قوله‌ی قافدایه‌وه رِه‌مزو هیَمای فریادره‌س بوونی کورده. ئه‌وه‌ی که هه‌مان جه‌نگ ده‌بیَته هۆی کوشتاری نزیک به ملیۆنیک ئینسان له خه‌لکی عیراق به‌به‌هانه‌ی بوونی چه‌کی کۆکوژی ده‌کریَت هه‌مووی جیَگه‌ی ستایش و پیاهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بیَت؛ جابا دان پیانانی هه‌ڵه بوونی ئه‌م کاره‌و داوای لیَبوردنکردن له‌لایه‌ن تۆنی بلیر یه‌که‌مین سه‌ره‌کوه‌زیرانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکاوه پاش ۱۳ سال تیپه‌ربوون به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌دا ئابروچوونیَکی نه‌نگینی ئه‌و ئۆپراسیۆنه بیَت هیَشتا لای ئه‌م به‌رِیَزانه په‌له‌ی نه‌داوه‌و کیَشه‌یه‌ک له‌گۆرِیدانیه. هیَشتا ئه‌مه بۆ قه‌ومپه‌رستی خۆپه‌رستی کورد شه‌رعی جوامیَرانه‌ی ئه‌و ئۆپراسیونه لکه‌دارناکات، چونکه گرنگ ئه‌وه‌یه که کورده‌که له‌م زه‌لکاوه‌دا ماسی ده‌گریَت و به‌هره‌مه‌ند ده‌بیَت. گاڵته‌جارییه‌که ئه‌وه‌یه کاتیَک که فه‌یسبووک و تۆره کۆمه‌لاتیه‌کان پرِده‌بن له ئالای فه‌ره‌نسه به‌سه‌ر پرۆڤایلی هه‌زاران که‌سه‌وه، قه‌ومپه‌رستی کوردایه‌تی غیره ده‌یانگریت و کاردانه‌وه‌یه‌کی خیرا له خۆیان نیشانده‌ده‌ن به‌وه‌ی که هیچ ئالایه نابیَت له ئالای کوردستان به‌پیرۆزتر بزانریت وبکریَته هیَماو رِه‌مزی ناسینه‌وه‌ی خۆمان. ئه‌وه‌ی له‌م بازنه‌یه لاده‌دات سنووری کوردایه‌تی به‌زاندوه‌و بیَگانه په‌رستو نۆکه‌رو خۆفرۆشه. ده‌کریَت بڵین به‌داخه‌وه باری تراژیدی ئه‌م کاره‌ساته هیَنده گه‌وره‌و نامرۆڤانه‌یه شه‌پۆلیَکی به‌رچاو له خه‌ڵکانی ئازادیخواز‌و چه‌پیشی په‌لکیَشی هه‌مان مه‌یدانی نمایش‌کردنی وینه‌و پرۆفایله‌کانی خۆیان به ئالای فه‌ره‌نسه‌کردوه. که ئه‌گه‌ر پاساوه‌که نیشاندنی هه‌رجۆره هاوغه‌می و به‌شداریکردنیکیش بیَت له پرسه‌و نیگه‌رانی قوربانیانی ئه‌م رِووداوه‌دا،هیَشتا نه‌ده‌بوو بیَدیقه‌تی به‌و ئاسته بگات که‌چاو له‌کۆی تاوانه‌کانی پشت ئه‌و ئالایه بنووقیَنریَت. ئایا به‌رِاستی هیچ رِیَگه‌و رِه‌وشتیکترنه‌بوو بۆ نیشاندانی ئه‌و هاودلیکردنه له‌گه‌ل قوربانیانی ئه‌م رووداوه‌داو ته‌نیا ده‌بیَت له ژیر سایه‌ی ئه‌و ئالایه‌وه بیت که حکومه‌ته‌که‌ی ده‌یان و سه‌دان کوشت و کوشتارو کارنامه‌ی مرۆڤانه‌ی له میژووی خۆیدا تۆمار کردوه؟
ئایا ئه‌م ئالایه هه‌ر هه‌مان ئالای نمایش‌کردنی کوشتاری کۆمۆناره‌کانی پاریس نیه؟ ئایا ئه‌مه هه‌مان ئالای داگیرکاری ڤیتنام و شمالی ئه‌فریقای و‌شۆرِشی جه‌زائیری نیه؟ ئایا ئه‌م ئالایه، هه‌مان ئالای پرِچه‌کردنی تیرۆریسته‌کانی لیبی و سوریا‌و زۆریِک له‌ولاتانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌رِاست نیه؟ ئایا ئه‌م ئالایه هه‌مان ئالای له‌خۆیَن هه‌ڵکیَشانی خه‌لکی عیراق و هیَنانه سه‌رکاری حکومه‌تی جمهوری ئیسلامی و پشتیوانه‌ی چه‌ندین ساله‌ی حکومه‌تی به‌عسی عیراق نه‌بوو؟
ئایا ئه‌گه‌ر کۆی ئه‌و فاکته‌رانه‌ش وه‌لانین ته‌نیا کوبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مرِۆژانه‌ی ولاتانی G20 جیهانی کە لە شاری ئەنتالیای تورکیا به‌رابه‌ری ئۆردگانی سه‌رۆککۆماری تورکیا به‌رپاکرا، هیچ گومانیک ده‌هیَڵیته‌وه بۆ ئامانجه‌کانی پشت کۆی ئه‌و ئالایانه‌ی که له‌م کۆبوونه‌وه‌دا نمایشکران؟ ئایا به‌رِاستی چه‌پ وئازادیخوازیک هه‌یه گۆمانی له‌وه‌بیَت که سه‌رانی سه‌رمایه‌داری ئه‌م ولاتانه خۆیان نه‌خشکیَش وخولقیَنه‌ری ته‌واوی قه‌یران وکیَشمه‌کیَشه‌کانی جیهان وبنیادنه‌ری ئه‌لقاعیده‌و داعش وهه‌موو هاوشیَوه‌کانیانن؟ ئایا سه‌رۆکی یه‌کیَک له‌و ولاتانه که ڤەلادیمیر پوتینی شه‌ریکه‌به‌شبوو له‌هه‌مان کۆبوونه‌وه‌دا دانی به‌وه‌دانه‌نا که: داعش زیاتر لە۴٠ وڵات هاوکاری دارایی دەستەبەر دەکات، لەناویان ئه‌ندامانی ئەو وڵاتانەش هەیە کە ئەندامیG20 ن.؟ ئه‌ریَ به‌رِاست چاونووقانی فه‌ره‌نسه له تاوانه‌کانی حکومه‌تی ئوردگان دژ به‌خه‌ڵکی کوردزمان و دژ به‌خه‌لکی ئازادیخوازی تورکیا‌و ناوچه‌که نیشانه‌ی گیَلی وبێئاگابوونی فه‌ره‌نسه‌یه له کارنامه‌ی حکومه‌تی ئوردگان؟ یابه‌رِاستی ته‌واوی داستانه‌که دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت سامانی دنیایه له‌نیوان خۆیاندا. ئه‌مه چ رۆژگاریکی تاله که حکومه‌تی شه‌ریکه‌به‌شی داعش که تورکیایه ده‌بیَته میَزبانی ئه‌م ولاتانه به‌تیَکرای ده‌نگ به‌لیَنی هاوکاریکردنی ده‌ده‌ن تۆ بلیت ئه‌مه‌شیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کورد‌و ناوچه‌که‌بیَت یان رِاستگۆی ئارمانی ئامانجه‌کانی ئه‌و چینه‌ی که ته‌واوی سه‌رماییه‌ی جیهان به‌ده‌م شه‌راب خواردنه‌وه دابه‌ش ده‌که‌ن.
دواجار ده‌بیَت بڵین به‌داخه‌وه بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌ی که له سالی ۱۷۹۴دا دیزاینی ئالای فه‌ره‌نسه‌ی وه‌ک هیَمایه‌ک بۆ ئازادبوونی شۆرشی فه‌رنسه‌کیَشا، تۆبڵی ئه‌گه‌ر ئه‌م رِۆژانه ’’رِۆحی’’ ئه‌م ئینسانه زیندوبیَته‌وه شه‌رم نه‌یگریَت که له پشت تابلۆکه‌ی ئه‌وه‌وه، چ میَژوویه‌کی خۆیناوی ئه‌نجادراوه؟ تۆبلی ئه‌گه‌ر (جاک لۆئی داوید)ی هونه‌رمه‌ند زیندوبیَته‌وه ویَنه‌ی پرۆڤایله‌که‌ی خۆی بکاته‌وه به‌هه‌مان ئالایه‌ک که خۆی نه‌خشه‌کیَشی بووه؟ ئه‌مه ته‌نیا پرسیاریکه‌و هیچکه، به‌لام ئیَسته پاش ئاورِدانه‌وه‌یه‌ک له‌ئامانجه‌کانی پشت ئه‌و ئالایه به‌ده‌ر له پاساو پیاهه‌ڵدانی ناسیونالسیته‌کان و بینینه‌وه‌ی جیهان له کونه ده‌رزی قه‌ومپه‌رستیه‌وه، ئایا هیَشتا ده‌کریَت که‌سانی چه‌پ وئازادیخوازیخواز گۆرِینی پرۆڤایله‌کانی خۆیان به کاریَکی شایسته‌و گونجاو بزانن له‌نیَو بازاری هه‌ر رِۆژه‌ی ئه‌م کرده‌وه تیرۆریستایانه‌دا له‌سه‌راسه‌ری دنیا؟