بۆ سنور
بۆ ئه‌م کیژه گه‌نجه‌ی ناموس حوکمی له سه‌ردا و شه‌ره‌ف کوشتی.
***
کاتێ چاویان له تۆ دزی،
پارکی دایک سور داگه‌را.
ئالای هه‌لمه‌ت و قوربانی
له ناو بلێسه‌ی شه‌ره‌ف دا،
چلکن و بۆر، سوتێندرا.
سلیمانی،
بۆته شارێکی بریندار
هه‌مو رۆژێ
به‌شێکی لێ ده‌که‌ن به گۆر.
هه‌مو رۆژێ
له پێش چاوی ده‌رکی سه‌را،
ناموس ئالای ره‌شی پێ‌یه و
به بێ ترس، ئازادی ده‌کا به پێخۆر.
له مێژ ساله گردی سیوان،
بۆته ملکێکی بێگانه
بۆ باوه‌ری گه‌شاوه‌ی تۆ
بۆ کیژۆلانی بێ لانه.
سابونکه‌ران فرۆشراوه
سه‌هۆله‌که‌ش وا گۆراوه
نه‌بونی تۆ هه‌ست پێ ناکا.
سه‌رچناریش زمان لاله و
هه‌مو له‌شی دافه‌تاوه.
بێ پێناسه و به بێ نیشان،
له خاکێک دا دیل کراوی
ناویان ناوه نیشتیمان و
بزه‌ی دێتێ که کوژراوی.
له گۆرێکا ئاواره بووی
هه‌ر هه‌مو دوه‌ری سنوره و
خاوه‌ن وه‌ته‌ن
له جیاتی ژیان و ئازادی
کێردی خسته ناو سینگته‌وه
هه‌ر بۆیه من
هه‌رچی شه‌ره‌ف و ناموسه
به چلکنی
له ژێر پێتا ئه‌شێرمه‌وه.
***
۲ی مانگی ئوکتۆبری ٢٠١۵، له‌پارکی دایکی شاری سلێمانی، ته‌قه له‌سنوری ته‌مه‌ن ۲۱ ساڵ کرا‌و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، پۆلیس باوکی به‌تۆمه‌تبار ده‌زانێت‌و بڕیاری ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رکراوه، که‌سوکاره‌که‌شی ئاماده‌نه‌بون ته‌رمه‌که‌ی وه‌ربگرنه‌وه، که ماوه‌ی ۲۴ رۆژ له‌په‌یمانگه‌ی پزیشکی دادوه‌ری مایه‌وه.