دو مطلب به زبان کردى

عزیز آجیکند
April 19, 2020

تیمی فریاکەوتنی تورکەمەن سەحراو داکوتانی رەگێکی نۆێ لە بزووتنەوەی کوردوستان

عەزیز ئاجیکند

ئێسته ئێمه ئیتر،ڵێره ڵەناو دەریایەک ڵه بیرەوەریتان

ڵەنا و باوەشی کارۆخدا

ڕێبواری به ئەمەگی ڕێگاکانتانین...

..

ئێسته ئێمه فیشەکو چەکو وڕەی بەرزی ناو سەنگەرتان

هەڵی گرتوین وڵەناو دەوارە ڵە ڵایڵۆن گیراوه کانی

ئێوەدا،

به شوێن وڕه و یادی ئێوه دا

سه ر ڵه بەردو دارو گیا و شاخی بەرزی یادتان دەسوین و

کن و کاژی وەی ئه م دۆڵە دەکەینه کۆشکی داهاتوی

شاری پڕ ڵه چرای برواتان

ئێسته ئێمه ڵه لوتکەی شانازی پێوەکرانی ئێوه دا

هه ڵدەقوڵێن و دەبینه تاڤگەی

ئه و چەمەی بەرەو شاری دەریا

هه نگا و دەنێ وموژدەی بەیانێکی روون

بەجەماوه ر دەبخشێ...

....

ساڵانێكه‌ هاتنی وه‌رزی به‌هار و ساڵی نوێ، بۆ ئێمه‌ و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ڕه‌نج دیتوو و سته‌ملێكراو بە تایبەتی خەلکی شۆرشگێری شاری سنە، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ و تراژێدیه‌كی ئینسانی و خه‌م و ماته‌مینێكی زۆره. ئەمرۆژانەی بەهارونەرۆزی سالی ( ١٣٩٩) ، ٤٢سال لەرۆژانەو لەو کارەساتە تێپەر دەبێ. رۆژی ٩ی خاکەلێوەی سالی  (١٣٥٨) بوو. ئەو رۆژەی کە ٩ کەس لە خۆشەویسترین و ناسراوترین روخسارە ناسراوەکانی شاری سنە ، ٩ کەس لە چالاکانی بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردوستان ،٩ تێكۆشەری دلسۆزو بە ئەمەگی كۆمەڵەو بزووتنەوەی چەپ و سۆسیالیستی كوردستانە له ڕێگای گەیاندنی یارمەتی بە خەڵكی ( تووركەمەن سەحرا ) ، گیانی ئازیزیان بەختكرد و بۆ هەمیشە کۆری هاوڕێانەی ئێمەیان بە جێهێشت.

٩ی خاکەلێوەی سالی(١٣٥٨)کە تێیدا ئەو کارەساتە دلهەژێنە خولقا ، بۆ خەلکی کوردوستان و بە تایبەتی بۆ خەلکی شۆرشگێری شاری سنەی سوور و بۆ ئێمە تێکۆشەرانی ناو ریزەکانی کـــۆمەڵە ، وەبیرهێنەرەوەی یەکێک لەتاڵترین رۆژەکانو لەهەمان کاتیشدا وەبیرهێنەرەوەی هاوخەباتی و هاوپشتی و یەکییەتی وبەهاناوە چوونی بزوتنەوەی شۆرشگێڕانەی کوردوستانە بەدەم خەباتی ڕەوای سەرجەم زولم چێشتوانی هاو چارەنووس لە بەشەکانی تری ئێران .

 دوایین ڕۆژه‌كانی زستانی سالی (١٣٥٧) و كاتی هاتنی وه‌رزی به‌هار و ساڵی نویێ (١٣٥٨) ی هەتاوی ، ئەوکاتانەی کە خەلکی وەگیان هاتوی ئێران و کوردوستان ، داموودەزگای رژیمی شایان تێکەوە پێچاو کۆتاییان بە دەسەلاتی سەرەرۆیانەی ڕژیمی شا هێنا و لە کاتێکدا کە هێشتا دوو مانگ بەسەر هاتنە سەرکاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا تێپەر نەبوو بوو وە ئاوات و خۆزگەکانی کۆمەلانی خەلک بە سەڕەنجام نەگیشتبوو، خەلکی زۆڕلێکراو و مافخوازی ( تورکەمەن سەحرا) بەدامەزڕاندنی بنکەو شووراکانی خەلکی لە بەرانبەر دەسەڵاتدارێیەتی ڕژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتووی کۆماری ئیسڵامی ڕاوەستابوون و دەستیان دابۆوە خەبات و تێکۆشانێکی هەمە لایەنە پێک هاتوو لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز بە دژی ئەو ڕژیمە.

  لە لایەکی تریشەوە کۆماری ئیسلامی لە هەول و تەقالا دابوو تا بە هەستاندنەوەی دەسکەوتە شۆرشگێرەکانی کۆمەلانی خەکی ئێران ، بەر بەهەموو شۆرش وئاخێزوو جولەیەک بگرێ و هەردەنگێک لەگەروودا کپ کات ونەیارانی خۆی سەرکووت بکات.ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەیهەویست و دەیخواست کە دەسبەسەر ئیڕادەی شۆرشگێرانەی خەلک،  چ لەکوردوستان و چ لە تورکەمەن سەحراو چ لە هەر گۆشەو کەنارێکی ئێراندا بگڕێ.

  کۆماری ئیسڵامی هەر لە سەرەتاوە بە دارشتنی پیلانێکی جنایتکارانەوخۆیناوی و قیزەونەوە، خۆینی چوار کەس لە ڕێبەران و کەسەناسراوەکانی خەباتی رەوای خەلکی (توورکەمەن سەحرا )ی  بە ناوەکانی  (  شیر محمد درخشندە ناسراو بە تۆماج ، عبدوولکریم مختووم ، حسین جرجانی و محمد واحیدی ) بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ڕشتو و لەئاکامدا زۆر بێبەزیانە ‌هێڕشی کردە سەر خەباتی ڕەوای خەلکی ئەو ناوچەیە.

خەلکی وەگیان هاتووی (توورکەمەن سەحرا ) شێلگیرانەو یکگرتووانە لە بەرانبەر سەرەرۆیەکانی ڕژیمی تازەبەدەسلات گەیشتووی کۆماری ئیسلامی وەستانەوە و دەستیان دایە خەباتێکی شێلگیرانە.

لەهەمان کاتیشدا خەباتێکی ڕەوای جەماوەری پێکهاتوو لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز  لەکوردوستان لە ئارا دابوو کە تەنگی بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەلچنیبوو. ئەم خەباتە رەوایە رۆژ بە رۆژ بەرینترو بەرینترو بەهێزترو ڕادیکالتر و رێکخراوتر دەبوو . کۆمەلە کە لەریزی پێشەوەی ئەم خەباتەدا بوو هەر لە سەرەتاوە بوو بە پشتیوانی گەلی تورکەمەن سەحراو ، دەنگی خۆی خستە پال دەنگی بێ بەشان و مافخوازانی ئەم بەشە لە جەماوری خرۆشاو خەباتگێر لە (توورکەمەن سەحرا ) و بە تەواوی هێزەو دەستی خەبات و یکگرتوویی بۆ یارمەتی گەیاندنی گەلی توورکەمەن سەحرا درێژوو درێژتر کرد. کـــۆمەلە بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانی لەو خەباتە پشتیوانی بکات . هەر بۆیە لە یەکەمین دەرفەتدا بە سازماندانی تیمێکی پزیشکی کەوتە جوولە و بەم شێوەیە ٩ کەسی بە هەموو ئیمکاناتێکی دەرمانی و هیتر بۆ یارمەتی گەیاندنی بە گەلی توورکەمەن ، رەوانەی (تورکەمەن سەحرا ) کرد.

ئەم تیمە پزیشکییە کە بە دلێکی پڕلەهیواوە بۆ یارمەتی گیاندنی گەلی تورکەمەن کەوتبوونە رێ، زۆر بەداخەوە نەگەیشتنە مەبەستی دیاریکراو و لە نێوەی ڕێگادا لە کارەساتێکی نەخوازراوو لەئاکامی رواداوی هاتووچۆدا ، هەموو هاوڕێانمان گیانی ئازیزیان لەدەستدا و بۆ هەمیشە دلیان لەلێدان کەوت و کۆری گەرمی هەوالانیان بە جێهێشت...

پەیکەری بێ گیانی ئەو ئازیزانە لە نێوان غەموو  پەژارەو ماتەمی هاوڕێانی کـــۆمەلە و هەزاران کەس لە ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی کوردوستان وخەلکی تێکۆشەری شاری سنە و دەورووبەری بە خاک سپێڕدران.

ئەوانەی لە نزیکەوە ئەم هاوڕێانەیان دەناسی بە باشی لەبیریانە کە ئەم هاوریانە لە زوومرەی باشترین و خۆشەویسترین هاوڕیانمان دابوون کە ئاوات و ئارەزویان دامەزراندنی کۆمەلگایەکی ئازادو یەکسان بوو . لەدەستچوونی ئەم پۆلە مرۆڤە خۆشەویستە ، لەو سەردەمە تایبەتەدا و لەکاتی شکلگرتنی بزووتنەوەی شۆرشگێڕانەی کوردوستان ، بۆ ئیمەو بۆ خەلکی شۆرشگێری کوردوستان خەسارێکی یەکجار گەورە بوو.

زۆربەی هەرەزۆری خەلکی شاری سنە و دەوروبەری ، ئەم هاوڕێیانەیان دەناسی ، لەگەلیان ئاشنا بوون. ئەوان لە هەموو بوارەجواراوجۆرەکانی خەباتدا،  چ وەک کڕێکار ، چ وەک مامۆستای قوتابخانە و چ وەک پزشکیار چالاک و بەدەم خەلکەوە بوون و ئامادەی هەر شێوە یارمەتی گیاندن بە کۆمەلانی خەلک بوون . ئەم هاوڕیانە دردوو مەینەتەکانی خەلکیان بە باشی دەناسی . ئاشنای دەردی هەر رۆژەی خەلک بوون و لە نزیکەوە ئاگاداری ژیانی خەلکی بەشمەینەت بوون . ئەوان عەزمیان جەزم کردبوو کە بە هانای خەلکەوە بچن لەگەلیان بن و خەموو دەردیان لەگەل بەش کەن . ئاخر ئەوان لە بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردوستاندا وا بار هاتبوون کە دلسۆزی خەلک و هاوخەمی ژیانیان بن . ئەم تایبەت مەندییە بەرچاوانەی ئەم هاوڕیانە وای کرد کە ئەوان لە ریزی کاروانی یارمەتی گەیاندنی خەلکی کوردوستان بە گەلی توورکەمەن سەحرا بن . ئەوان رێبەرو ڕێنیشاندەر بوون و بە باشی دەیانزانی کە چۆن خۆیان بگەیەنە هاوچارەنووسانی خۆیان لە ( توورکەمەن سەحرا ).

گرێدانی خەباتی رەوای خەلکی کوردوستان بە بەشەکانی تری ئێران ، یەکیک لەو ئەرکە شۆرشگێرانانە بوو کە کۆمەلە زۆر ژیرانە هەر لەسەرەتای شکلگرتنی بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردوستان ، گرتی و بە کردەوەشی دەرهێنا . لەهەر کۆیەک یەکەمین ترپەکانی خەباتی جەماوەری لێدرابا ، هاوڕێانی کۆمەلە بە دلێکی کەیلی عەشق و خۆشەویستییەوە بە رزگاری بەشمەینەتان ، لەوێ بوون . هەموو شارەکانی ئێران ،  ناوەندەکانی بەرهەم هێنان ، کورەخانەکان ، شۆینەهەژارنشینەکان ، شۆینی خەبات و تێکۆشانی هاوڕێانی کۆمەلە بوون . هاوڕێانی کۆمەلە لەم شۆێنانە بست بەبست باڵایان کردبوو وە ئەزموونی باشیان بەدەستهێنابوو .هەر بۆیە شۆێن و مکان بۆیان گرنگ نەبوو ، گرنگ خەبات و تێکۆشان و یارمەتیدان بە کۆمەلانی خەلک بوو جا لە هەرکۆێەک بۆایە .

 هاوڕێانی گیانبەخت کردوو بریتی بوون لە :

فایزه قوتبی، گوڵرێز قوبادی، فەریده زەکەریایی، جەمیل زەکریایی، جەمیل سەجادی، ئیسماعیل عەلی پەنا، رەئووف کەمانگەر، ئەسعەد وەزیری و فەتحو ڵڵا لوتفوڵڵا نژادیان.

بەمجۆرە ئەم هاورێانە خۆێنیان تێکەل بە خۆێنی هەزاران کەس لە خەلکی (توورکەمەن سەحرا) و بەشەکانی تری خەبات لە گۆشەوکەناری ئێران بوو . ناوی هاوڕێانی تیمی پزشکی کۆمەلە کە ڵە ڕێگای یارمەتی گەیاندن بە گەلی توورکەمەن سەحرا گیانی ئازیزیان بەخت کرد،  له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی شۆڕگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا‌ هه‌تا به‌مڕۆش وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی بوێری و خه‌باتكاری بووه‌ و ده‌شبێ. ڕێباز و ڕه‌وشت و هه‌ڵسووكه‌وتی سه‌میمانه‌ و شۆڕشگێڕانه و گیانبازی و خه‌باتی لێبڕاوانه‌ی ئه‌م هاوڕێانەی كۆمه‌ڵه‌، له‌ مێژووی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان و خه‌باتی كرێكارانی شۆڕشگێڕ دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی قەت لە بیر ناچێتەوە. له‌ ٤٢مین ساڵیادی گیان به‌خت كردنی ئه‌م هاوڕێیانه‌، یاد و بیره‌وه‌ریی هه‌ر هه‌موویان وێڕای دووباره‌ كردنه‌وه‌ی په‌یمانی پێبه‌ند بوون به‌ ئامانجه‌كانیان  و یادی هه‌موو گیانبه‌خت كردووانی ڕێگای سۆسیالیسم به‌رز ڕاده‌گرین. له‌و ڕۆژه‌دا، بۆ جارێكی دیكه‌ سڵاو و دروود ده‌نێرین بۆ بنه‌ماڵه‌ و كه‌س وكاری ئه‌م هاوڕێیانه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا به‌ تاقه‌ت هێنانیان له‌ به‌رامبه‌ر ژانی له‌ده‌ست دانی ڕۆڵه‌كانیان، بوونه‌ته‌ مایه‌ی دڵگه‌رمی و هۆمێد‌واریی زیاتری ئێمه‌ بۆ خه‌بات و درێژه‌دانی ڕێگای ئازیزانیان.

یادی ئەوئازیزانە بۆ هەتاهەتایە لە نێو دلماندا دەمێنێتەوە .. یادیان بەخێڕ...

++++

وتەیەک بە بۆنەی ١٢ی خاکەڵێوە، رۆژی خۆداسپاندبوونی کۆماری ئیسڵامی بە سەر ئێران و کوردوستاندا

عەزیز ئاجیکەند 

١٢ی خاکەڵێوەی ئەمساڵ وەبیرهێنەرەوەی داسەپاندنی ٤٢ ساڵ حاکمیەتی کۆنەپەرستانەی کۆماری ئیسلامییە بەسەر وڵاتی ئێراندا. ئەمرۆژانە ٤٢ ساڵ بە سەر ئەو رۆژە رەشەدا تێپەر دەبێ کە دەستبەسەرا گرانی شۆڕشی خەڵکی ئێران بە ڕێبەری جەڵادێکی ڵە چەشنی خومەینی، لە نمایشێکدا بە ناوی " گشت پرسی لە خەڵکی ئێران " خورافە و سەرکوتی خۆیان بەسەر ئەم وڵاتەدا رەسمیەت پێدا.

رۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ٥٨، لە حاڵێکدا هێشتا ٢ مانگ بەسەر سەرکەوتنی راپەڕینی خەڵکدا تێنەپەڕیبو وە جەماوەری خەڵک بەتەواوی ماهیەتی ئەفکاری کۆنەپەرستانە و ئامانجی قیزەونی داگیرکەری شۆڕشیان نەناسیبوو،  دارودەستەی خومەینی بە دروشمی " ڕاپرسی " هاتنە مەیدان تا خەڵک وادار بکەن کە لەنێوان دوو دەنگی" ئەری یا نا " یەکێکیان هەڵبژێرن و بە بەشداری کردن لەم " ڕاپرسێ " یه‌دا دەنگی ئەرێ بدەن بە نیزامی کۆماری ئیسلامی.

 کاربەدەستانی کۆماری ئیسڵامی و ڵە سەرەوەی هەموویان جەڵادێکی وەک خومەینی بۆ بەڕێوەبردنی ئەم شانۆگەریە زۆر بە پەڵەبوون بوو. لەبەر ئەوەی  ئەوان بە باشی دەیانزانی ئەگەر خەڵک دەرفەتی هەبێت بە چاوی کراوە سەبارەت بە ماهیەتی حکومەتی ئیسلامی داوەری بکات، ئاکامی ریفراندۆمەکە ئەو جۆرە نابێت کە چاوەڕوانی دەکەن.

  کاربەدەستانی تازە بەدەسەڵات گەیشتووی بەهرەمەند لە ئیمکاناتێک کە دەستیان کەوتبوو وە بە کەڵک وەرگرتن لەو تریبونانەی کە لە ئیختیاریاندا بوو وە بە پشت بەستن بە سوننەتە مەزهەبیەکانی باو لەنێو خەڵکدا، ئاکامی بەناو راپرسیەکەیان بە قازانج و بەناوی کۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاندو بەمجۆرە  کۆماری ئیسڵامی ڵەدایک بوو وە ڵەو رۆژە بەدواوە زۆر بێشەرمانە دەسڵاتی سەرەرۆیانەی خۆیان سەقامگیرو پەرەپێدا.

پێویستە بوترێ کە ڵەم رۆژەدا و نە نیوان کۆمەڵانی خەڵکدا ،خەڵکانێکش بوون کە بەناچاری و هه‌ندێکیشیان لە رووی تەوەهومەوە دەنگی ئەرێ یان هەڵدەبژارد و دەیانخستە سندوقی دەنگدانەوە.هەڵبەت لەوکاتەشدا ئەو دەستەیە لە خەڵک کە ماهیەتی حاکمیەتی مەزهەبی و بەهێز بوونی کۆنەپەرستانیان بەرابەر لەگەڵ حاکمیەتی ئیستبدادی و دیکتاتۆڕی پادشایەتی دەزانێ، نەک هەر ئەم ریفڕاندۆمەیان تەحریم کرد بەلکوو تا ئەو جێگایەی لە توانایانیشدا بوو، جەماوەری خەڵکیشیان وادار دەکرد بەشداری تێدا نەکەن. کە بێگومان خەڵکی کوردوستان ڵە رێزی ئەو بەشە ڵە کۆمەڵانی خەڵکی ئێڕاندا بوون کە بە" نا " بەشداریان ڵەم ڕاپرسێیەدا کردوو کەوتنە بەرەی دژی کۆماری ئیسڵامی بە پانتایی هەموو ئێڕان .

١٢ی خاکەلێوە، ، ڵەراستیدا وەبیرهێنەرەوەی یەکەم رۆژەکانی رەت کرانەوەی مافی هەڵبژاردن لە دیاری کردنی مافی چارەی خۆنوسین و یەکەم رۆژی سەقامگیر بوونی حاکمیەتی جەهل و خورافە و یەکەم رۆژی شکڵ گرتنی حاکمیەتێکە کە هەم کۆنەپەرستانەو هەم سەرەرۆیانەیە.کوردوستان هەر ڵە یەکەمین رۆژەکانی بەدەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسڵامی بوو بەمیدانی خەباتی مڵمڵانێی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز. ستراتژی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەستاندنەوەی دەستکەوتەکانی راپەڕینی ٥٧ لە کوردستان و هەروەها دوای هەڵوێستی شۆرشگێرانەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردوستان ڵە ڕاپرسی ١٢ی خاکەڵێوەدا ،ئەوە بوو کە دەسبداتە هێرشێکی هەمەڵایەنەی نیزامی بە دژی کۆمەڵانی خەڵکی کوردوستان . بەڵام ئامانجی رژیم تەنیا زاڵ بوونی نیزامی بەسەر جوغڕافیای کوردستانیش نەبوو. بەڵکو زاڵ بوونیش بوو بەسەر ئیرادەی شۆڕشگێڕانەیاندا لە رێگای پەرەدان بە خورافە پەرستیەوە. ڕژیم هاوتەریب لەگەڵ داگیرکردنی نیزامی کوردستان بۆ گەیشتن بەم ئامانجەی هێرشێکی فەرهەنگی رێکخراویشی تەڕاحی کرد و هەنگاو بە هەنگاو خستیە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئامرازەکانی ئەم هێرشە بریتین بوون لە: سازمانی تەبلیغاتی ئیسلامی کوردستان، ناوەندی گەورەی ئیسلامی رۆژئاوای وڵات، ئیدارەی گشتی ئیڕشادی ئیسلامی کوردستان، کانونی فەرهەنگی تەربیەتی مزگەوتەکان، کانونە فەرهەنگی هونەریەکانی مزگەوت، کانونی پەروەرشی فکری ئیسلامی منداڵان لە کوردستان، ئیمام جومعە بەکرێگیراوەکان، شوڕای ئیقامەی نوێژ، ناوەندی بەناو ئیسلاحی فەرهەنگی سەربە ناوەندە دەوڵەتیەکان و سپای پاسداران و بەسیج لە کوردستان و دەیان ئەنجومەنی مەزهەبی تر. هەموو ئەم ناوەندانە بۆ بەرەپێش بردنی چالاکیەکانیان لە پشتیوانی هەمە لایەنەی ماڵی دەوڵەت و سپای پاسداران بەهرەمەند بوون. لە ئاکامی فەعالیەتی ئەم ناوەندانەدا لە چوار دەیەی رابردودا هەزاران مزگەوت، تەکیە و حسێنیە لە شار و دێهاتەکانی کوردستان دروست کراون و حەوزەکانی بەناو عیلمیەی دینی بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەیان سەندوە.

 لەسەر ناوەرۆکی ئەم بارودۆخە و ڵەماوەی ئەم ٤٢ ساڵەداهەموو جۆرە فەعالیەتێکی فەرهەنگی پێشڕەو و موتەرەقی لەژێر ناوی هەڕەشە بۆسەر ئەمنیەتی نەتەوەیی قەدەغە کراوە. رۆژنامە و نەشریەی سەربەخۆ و پێشڕەو ئیجازەی بڵاو بوونەوەیان نییە. ئانتێنی ماهوارەکان دەشکێندرێن. ئەنجومەنەکان و گروپە فەرهەنگیە سەربەخۆکان قەدەغە و ئیجازەی فەعالیەتیان نییە.

رۆژی ١٢ی خاکەلێوە، ئەگەر بۆ کۆماری ئیسلامی رۆژی دەستپێکی چلودووهەمین ساڵە لە حاکمیەتی نیزامی سەرمایەداری ئیسلامی، بۆ جەماوەری خەڵک ساڵڕۆژی راگەیاندنی کۆتایی دەور و نەخشی جەماوەری خەڵکە لە شۆڕشێکی شکۆداردا و ساڵرۆژی دەستپێکی رژیمێکی کۆنەپەرست و ساڵرۆژی تەمەنێک سەرکوت و سوکایەتی و تەحەمول کردنی هەژاری و برسیەتی و دەستپێکی زەوتکرانی سەرەتایی ترین ئازادییە فەردی و کۆمەڵایەتیەکانە.

بەهاری ئەمساڵ ٤٢ ساڵ بەسەر خۆراگری خەلکی کوردوستان تێپەردەبێ . هێماکانی ئەم خۆڕاگریە لە بەڕیوەچونی مەڕاسمی نەورۆز و چوارشەممە سوری، مەڕاسمی جێژن و شادی و ڕەشبەڵک لەم بۆنانەدا و لەگەڵ هەموو سەرکەوتنێک لە باقی بەشەکانی کوردستان، دیفاع لە هونەر و ئەدەبیاتی مقاومەت و نیشاندانی هۆگری بۆ سرودە شۆڕشگێڕانەکاندا  و هەروەها ڵە مانگرتنە یەکڵەدوای یەکەکانی جەماوەری شۆرشگێری کوردوستاندا خۆی دەنوێنێ.

ئەمرۆ خەڵکی کوردوستان داواکاری روخاندنی ئەم رژیمەن و ڵەخەباتی رۆژانەی خۆیاندا ڵەهەولی خولقاندنی زەمینەکانی  شۆڕشێکن کە کۆتایی بە عومری پر ڵە جینایەتی دەوڵەتێک بینن کە ٤٢ ساڵە ژیانی ڵێکردون بە دۆزەخ.  لە رۆژی دامەزرانی حکومەتی جەنایەت، خەڵەتاندن و وێرانی کۆماری ئیسلامیدا جێی خۆیەتی ڕێز لە یادی ئەو ژن و پیاوە ئازادیخوازانە بگرین ، کە لە راستای بەرگرتن لە بەهێز بوونی ئەم دێوەزمە دژی ئینسانیەدا و دەستەبەر بوونی ئارمانە راستەقینەکانی شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵک، لە مەیدانی نەبەرد دا یان لە زیندانەکاندا گیانیان فیدا کرد. یادی ئیلهامبەخشیان ئەمرۆ لەهەر رۆژێکی دیکە زیاتر یارمەتیدەری ئێمە دەبێ لە رەزمی بێ ئەمان، نەخشەمەند، رێکخراو و پەیوەستە لەدژی رژیمی ئیسلامیدا.

بژی بزوتنەوەی شۆرشگێرانەی خەڵکی کوردوستان

مــــەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسڵامی ئێران


 
 

  Share/Save/Bookmark 

 
 

     مطالب مرتبط

 
   
 

Copyright © 2006 azadi-b.com