من له نوسراوی “راستیه‌کان بۆ مێژوو”، چه‌ند مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کیم خسته‌روو. له‌وانه؛ بردنه ژێر پرسیاره‌وه‌ی دوو حزب و رابه‌ریه‌که‌یان، ده‌رکردنی حوکمی راستڕه‌وی و دوپات کردنه‌وه‌ی ئه‌حکامی کۆنی نه‌یارانی کۆمۆنیزم له دژی دو حزب بۆ هه‌موارکردنی ریگای چونه‌پێش له هه‌لبژاردنه تازه‌کاندا، سیگناڵ لێدان بۆ سازکردنی دوبه‌ره‌کی له ناو رابه‌ری دوو حزب، گرتنه‌به‌ری شێواز‌و نه‌رێتی ته‌شه‌ر لێدان و شکێنه‌رو له‌م باره‌یه‌شه‌وه ده‌ستبردنی بۆ گه‌نجینه‌ی حزب و بزوتنه‌وه‌کانی تر، نامه‌ی منصور حیکمت و پره‌نسیپه‌کانی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل کۆمه‌له، به‌لگه‌کانی جیاوازی هه‌ڵوێستی من له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌سیبونی حزبی ئیتحاد له ۲۰۰۷ و دوباره بونه‌وه‌ی له ۲۰۱۲، ئیتحاد عه‌مه‌ل “هاوکاری و هاوئاهه‌نگی” و هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه له باسی سیناریۆێ‌ی ره‌ش و سپی و منشوری سه‌رنگونی جمهوری ئیسلامی …..و….هاورێ ره‌حمان حسینزاده له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌لام به‌و مه‌سه‌له سه‌ره‌کیانه بداته‌وه به زۆری خۆی لاداوه‌و له جیاتی ئه‌وه کۆمه‌ڵێک مه‌سه‌له‌ی تری هێناوه‌ته ئاراوه. بۆیه ئه‌وانه له جێگای خۆیان بێ‌وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش که هاورێ ئامۆژگاریمان ده‌کات ئه‌م جه‌ده‌له نه‌کرێت به ئه‌وله‌ویه‌ت، به‌ڵام دیسان لێره‌دا لانی که‌م رونکردنه‌وه‌ی چه‌ند خال پێوێسته.
۱-پێش هه‌موو شت ده‌بێ ئه‌و تۆمه‌ته نابه‌جێ و به مه‌به‌سته ره‌تبکه‌مه‌وه که گوایه به به‌کارهێنانی “حزبی حیکمه‌تیست بالی هه‌یئه‌تی دائیم” سوکایه‌تیم به هاوڕێیانی چاره‌که سه‌ده‌یه‌کی خۆم کردوه. خوێنه‌ر ده‌توانی ئه‌م “سوکایه‌تیه” گه‌وره‌یه‌ی که هاوڕێ به مه‌به‌سته‌وه بۆ منی داتاشیوه، له‌گه‌ل چه‌ندین تانه‌و ته‌شه‌رو قسه‌ی ناپه‌سه‌ندی ناو راگه‌یاندنه‌که‌ی خۆیان به‌راورد بکات که هاورێ ره‌حمان به‌بێ ده‌نگی به‌لایاندا تێپه‌ڕیوه، تا بۆی رونبێته‌وه که ئه‌و هه‌لوێستی له سوکایه‌تی کردن وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵکو به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست تۆمه‌تی بۆ من هه‌ڵبه‌ستوه. ئه‌مه‌ش جۆره هونه‌رێکه که به زۆر به ده‌می خه‌ڵکی تره‌وه سوکایه‌تی دژی خۆت هه‌ڵبه‌ستێ. ئه‌گه‌ر هاوڕێ قسه‌کانی منی سه‌لماندوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێ هاوڕێیانی جێگای شانازی ساڵه‌های خۆت بشکێنی، ئه‌وکات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر ره‌خنه‌یه‌کیشی له‌م باره‌یه‌وه له من هه‌بێت، ده‌بوو راشکاوانه له باره‌ی راگه‌یاندنه‌که‌ی خۆیانه‌وه قسه‌یه‌کی بکردایه. به‌ڵام خۆی له‌مه نه‌داوه‌و له جیاتی ئه‌مه تۆمه‌تێکی بۆ من داتاشیوه. له راستیدا هه‌رکه‌س ئه‌م ته‌فسیره بۆ ئه‌و رسته‌یه‌ی من بکات، به ده‌ستی ئه‌نقه‌سته و مه‌به‌ستی داپۆشینی حه‌قیقه‌تیکی سیاسی دیکه‌یه. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که به‌و ساده‌ییه بێت که “سه‌دان کۆمۆنیست حزبه‌که‌یان ناوی حیکمه‌تیسته”؟ که‌واته ئه‌ی باڵه‌که‌ی تر حزبه‌که‌یان ناوی چیه که ئێوه به تاقمی یاخی پاشکه‌وتوی رابه‌ری مه‌عنه‌وی ناویان ده‌به‌ن؟! مه‌گه‌ر ئه‌وانیش هه‌مان ناویان بۆ خۆیان دانه‌ناوه؟ ئێوه که له‌م باره‌یه‌وه گله‌یی له ئێمه ده‌که‌ن، ده‌توانن له مخاته‌به‌ی مخالفینی ئێستا‌و هاوسه‌نگه‌رانی دوێنێشتاندا ته‌مه‌دون و سیاسی بوون ره‌چاو بکه‌ن؟! پرسیار ئه‌وه‌یه که نه‌ک هه‌ر ئێمه، به‌ڵکو کۆمه‌لگا ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له ناوهێناندا ئه‌م دوو حزبه لێک جیابکاته‌وه چاری چیه؟ وه‌ڵامه‌که‌ی لای ئێوه ساده‌یه؛ ئێوه به حزبی حیکمه‌تی و باله‌که‌ی تر به تاقم ناوببرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌گه‌ل ئه‌م حوکمه سیاسیه‌ی ئێوه‌دا هاوڕا نه‌بوو، مانای وایه سوکایه‌تی به‌و “سه‌دان کۆمۆنیسته‌ی ناو حزبه‌که‌ی ئێوه کردوه”؟! دۆستانی ئازیز! ئه‌مه مه‌سه‌له‌و هه‌ڵوێستێکی به ته‌واوی سیاسی ئێمه‌یه، هه‌ر ره‌خنه‌یه‌کی سیاسیتان هه‌یه بیگرن به‌ڵام په‌نا بۆ رق هه‌ڵخڕاندن مه‌به‌ن. بێگومان بن حزبی سیاسی له‌سه‌ر بناغه‌ی پروپاگه‌نده‌و رق هه‌ڵخراندن بینا ناکرێت، حزبی سیاسی خه‌تی سیاسی و هوشیاری سیاسی ده‌وێ. باسی سیاسی به شێوه‌ی سیاسی وه‌ڵامبده‌نه‌وه و به‌رگری سیاسی لێبکه‌ن. هه‌رکات ته‌نانه‌ت ته‌نها به یه‌ک حه‌رف یان هێمایه‌کیش ناوی دوو حزبه‌که‌تان لیک جیاکرایه‌وه، به‌ڵێن بیت هه‌ر لا‌یه‌کتان هه‌ر ناوێکی له خۆی نا، ئێمه‌ش به‌و جۆره ناوی ده‌به‌ین.
۲-ئه‌گه‌ر جگه له ئێمه هیچ لایه‌کی تر ناڵێ “حزبی حیکمه‌تی نه‌ماوه”و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موانیش یه‌کێک له باله‌کانی وه‌کو حزبی حیکمه‌تی پێش‌و وێنا بکه‌ن، هۆیه‌که‌ی زۆر ئاشکرایه. ناکرێ شایه‌تی نه‌یاران و ره‌قیبه‌کانی حزبی حیکمه‌تی له‌سه‌ر ماهیه‌تی کێشه‌و باڵه‌کانی ناو ئه‌م حزبه وه‌کو به‌ڵگه بۆ قه‌زاوه‌تێکی حیکمه‌تیستی به حیساب بهێنرێن. زۆر به ساده‌یی چونکه ئه‌وان بۆ مه‌به‌ستێکی ساسی زۆر ئاشنا و ئاشکرای دژی حیکمه‌تی، لایه‌ک و باڵیکی حزبی حیکمه‌تی به‌و حزبه وێنا ده‌که‌ن. ده‌کرێ ناوه‌کانیان لیست بکه‌ین و به به‌ڵگه‌وه باسی بکه‌ین که ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئه‌و حوکمه راوه‌ستاون، ساڵه‌ها دژایه‌تی حزبی حیکمه‌تی یه‌کگرتویان کردوه، زۆر به گه‌رمی پێشوازیان له ئه‌زمه‌و به ئینشقاق کێشانی ئه‌م حزبه کرد، هه‌وڵی زۆریاندا ئینشقاقه‌که ته‌حقیق بێت، بانگه‌وازو پێشوازیان کرد بۆ هه‌ڵگه‌رانه‌وه له خه‌تی سیاسی و نه‌رێته‌کانی حزبی حیکمه‌تی، پرۆژه‌یان هه‌بوو بۆ لایه‌کی ئه‌م ئینشقاقه و پرۆژه‌کانیان ئاشکرایه، ده‌قیق هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م خه‌ته‌دا دوای ئینشقاق لایه‌کیان وه‌کو حزبی حیکمه‌تی به‌ره‌سمی ناسیوه. ئێمه له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌دا رۆژی خۆی به‌رگریمان له حزبی حیکمه‌تی کرد، ئێوه نه‌ک بۆ به‌رگری له‌و حزبه یه‌ک حه‌رفتان نه‌وت و به‌بێ ده‌نگی کردن ره‌زامه‌ندیتان بۆ هێڕشه‌کانیان نیشاندا، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له به‌رگریه‌که‌ی ئێمه‌ش نیگه‌ران بوون. به‌ڵگه‌ی هه‌موو ئه‌مان له‌به‌رده‌ستدایه. ئێستا به‌کام پێوانه ئێوه حزبی حیکمه‌تی بن و ئێمه‌ش راستڕه‌و؟!
۳-ده‌رباره‌ی نامه‌ی منصور حیکمه‌ت له په‌یوه‌ند به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه، ناوه‌رۆک و پره‌نسیپه‌کانی گرنگه نه‌ک تاریخه‌که‌ی. ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بڕیار بێت په‌یوه‌ندی هه‌بێت له نێوانمان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان په‌یوه‌ندیه‌که‌یان پچڕاندوه، ده‌بێ ئه‌وان ده‌سپێشخه‌ری بکه‌ن، ئه‌مه بۆ ۹۸ و ۹۹ و ۲۰۰۰ و هه‌موو کاتێک هه‌ر وایه و لانی که‌م ناتوانێ له ۱۹۹۹دا پێچه‌وانه بوبێته‌وه. هه‌لبه‌ت ده‌کرێ به پێکهاتنی ته‌حه‌ولێکی سیاسی به‌سه‌ر لایه‌ک یان هه‌ردوودا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌وزوعیه‌تی نه‌مێنێ، ئه‌و ته‌حه‌وله له‌م کاته‌دا له ئێوه‌دا پێکهاتوه. بیرمان نه‌چێت باسه‌که‌مان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی سیاسی و ره‌سمیه له نێوان هه‌دوو رێکخراودا. ئه‌مه هیچ لێکچونیکی نیه له‌گه‌ڵ ده‌خاڵتگه‌ری سیاسی له کێشه‌ی راست و چه‌پی ناو کۆمه‌ڵه که له‌لایه‌ن هاورێ ره‌حمانه‌وه تێکه‌ڵ کراون. مه‌رجی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش له نامه‌ی منصور حیکمه‌تدا زۆر ئاشکرایه که ده‌بێ کۆمه‌ڵه خۆی له باڵی فاڵانژ جیابکاته‌وه. ئه‌م خۆجیاکردنه‌وه‌یه‌ش له رووی سیاسیه‌وه دیسان نه له ۹۸ و نه له ۹۹ و نه له ۲۰۰۰ و نه ته‌نانه‌ت دوای جیابونه‌وه‌ی رێکخراوه‌یشیان له ۲۰۰۰ و لانی که‌م تا مانگی مارسی ۲۰۰۱ که منصور حیکمه‌ت له ئه‌نجومه‌نی مارکس دیسان له باسی (بحران و انشعاب در کومه‌له) رابه‌ری کۆمه‌له‌ی بۆ بانگه‌واز ده‌کات، له رووی سیاسیه‌وه هه‌ر روینه‌داوه. دوای ئه‌وه ئیتر قسه‌ی منصور حیکمه‌تمان نیه‌و ده‌کرێت هه‌رکه‌س ته‌فسیری خۆی بکات. ئیختلافی رابه‌ری کۆمه‌ڵه و باڵی فاڵانژیش که کراوه به فاکت و به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ حوکمی “په‌یوه‌ندی دروست کردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه له روانگه‌ی رابه‌ری حککاوه کاملا عادی بوو” له ۹۹ ده‌ستی پێنه‌کرد، به‌ڵکو پێشتر‌و کاتی نامه‌که‌ی حیکمت له ۱۹۹۸ ده‌ستی پێ‌کردبوو. پێم وایه ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و راستیه بسه‌لمێت که له ۱۹۹۹دا به پێ‌ی ئه‌و نامه‌یه هه‌وڵی په‌یوه‌ندی دروست کردن له‌گه‌ڵ کۆمه‌له له روانگه‌ی رابه‌ری حککاوه کاملا عادی نه‌بوو. هه‌ڵبه‌ت هه‌وڵی سیاسی زۆر له ئارادا بوو بۆ ته‌شجیعی راوه‌ستانی رابه‌ری کۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر باڵی مهتدی، نه‌ک پێکهێنانی په‌یوه‌ندی. کاتی هه‌وڵه‌کانی حزبی حیکمه‌تی بۆ هاوکاری موردی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه من دیسان هه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌م له بیربوو، به‌ڵام له‌و هه‌وڵانه‌دا تا ئه‌و جێگایه‌ی من ئاگادارم باسی سازدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه و ناردنی وه‌فدی رابه‌ری بۆ مه‌قه‌ری مه‌رکه‌زیان و پێکهینانی ئیتحاد و هاوکاری و هاوئاهه‌نگی به‌پێی پلاتفۆرمی چه‌ند ماده‌یی فره‌گیرو فره‌مه‌یدان، مه‌تره‌ح نه‌بوه. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ک پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه هه‌یه پێویسته باس بکرێت. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی لای حزبی حیکمه‌تیه‌وه دران هه‌مان بابه‌تی هه‌وڵه‌کانی سه‌رده‌می منصور حیکمه‌ت سیاسی بوون و ئامانج هاندان و راکێشانی کۆمه‌له بوو بۆ راوه‌ستان له‌سه‌ر خه‌تێکی رادیکال و چه‌پ، بێگومان ده‌کرا ئه‌نجامێکی ئه‌مه‌ش پێکهاتنی په‌یوه‌ندیه‌کی نزیک و ئوصڵی بوایه له نێوان هه‌ردولادا به پێ‌ی هه‌مان ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی حیکمه‌ت. به‌ڵام ئێستا به‌داخه‌وه ئه‌و نه‌فسیه‌ته سیاسیه به‌رزه‌ی منصور حیکمت نوێنه‌رایه‌تی نه‌کراوه، له جیاتی ئه‌وه‌ی به گوشاری کۆمۆنیستی جهه‌تگیری چه‌پ له کۆمه‌ڵه‌دا به‌هێز بکرێت، ئیمتیاز به راستره‌ویه‌که‌ی دراوه‌و له یه‌ک راگه‌یاندندا کۆمه‌ڵه به چه‌پ و دوو حزبی عێراق و کوردستان به راستڕه‌و ناوزه‌د کراون. له‌م جه‌ده‌له‌دا به‌رگری ئێوه له چه‌پ و مه‌تره‌ح بونی کۆمه‌له و حکا و پێداگری له‌سه‌ر راستره‌و بون و بێ رۆڵی حککع و حکک، مانایه‌کی سیاسی راشکاوتری هه‌یه و جه‌ده‌له‌که‌مان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و پلاتفۆرمی ۴ به‌ندیه‌که بۆ هاوکاری و هاوئاهه‌نگی تێده‌په‌ڕێنێ.
۴-له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا که له روانگه‌ی کۆمۆنیزمی ده‌خاله‌تگه‌ری حیکمه‌ته‌وه کاری هاوبه‌شی موردی و مشخص نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ ره‌وتی چه‌پ به‌ڵکو له‌گه‌ل هه‌ر ره‌وتیک که له‌سه‌ر مه‌سه‌له و ئیقدامی سیاسی مشخص به ته‌وافق بگه‌ن غه‌یره ممکن نیه و موجازه، به‌ڵام هه‌رگیز به‌و جۆره‌ی هاورێ ره‌حمان جه‌ختی له‌سه‌ر کردوه، بریار نه‌بوو ئه‌مه پێناسه‌و ته‌مایزێکی کۆمۆنیزمی ده‌خاله‌تگه‌ری حیکمه‌ت بێت و بکرێته به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ “چەپی غەیرە دەخاڵەتگەر و گۆشەگیر” بونی که‌سانی وه‌کو من. ئه‌مه بوختانه ده‌درێته پاڵ ئه‌و کۆمۆنیزمه. بریار بوو ده‌خاڵه‌تگه‌ری کۆمۆنیزم راسته‌وخۆ له په‌یوه‌ند به کۆمه‌ڵگاوه مانا بکرێت نه‌ک له په‌یوه‌ندی به چه‌په‌وه، بریار بوو ده‌خاله‌تگه‌ری مانای کاری راسته‌وخۆی خودی ئه‌م کۆمۆنیزمه بێت وه‌کو بزوتنه‌وه‌و حزب و نه‌رێتێکی چینایه‌تی جیاواز له ئه‌ودوای چه‌پ و ده‌رکه‌وتنی وه‌کو هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی رابه‌رو سازمانده وئاڵوگۆڕبه‌خش. به پێچه‌وانه‌ی بۆچونی هاوڕێمه‌وه بریاربوو نیشاندانی ته‌مایزو نقدی جۆره‌کانی تری چه‌پ یه‌کێک بێت له تایبه‌تمه‌ندیه‌کان، نه‌ک ده‌خاله‌تگه‌ریه‌که‌ی به لێدان له ده‌رگای ره‌وته نیمه‌ناچڵه چه‌په‌کان بۆ هاوکاری مه‌یسه‌ر بکرێت. ئه‌گه‌ر بڕیاربوایه سوننەتی کومونیزمی دەخاڵەتگەری حیکمت، به هاوکاری و هاوئاهەنگی له‌گه‌ڵ ره‌وته چه‌په‌کان پێناسه بکرێت یان ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندیه‌کی بێت، ئه‌وه چه‌پ و چۆڵی په‌راوێز که‌وتوی ده‌یان ساڵی رابردوی ناوچه‌که‌و دنیا، زۆر له کۆمۆنیزمی کرێکاری ده‌ستی باڵاتریان له‌مه‌دا هه‌بوه‌و به‌م پێوانه‌یه‌ش ده‌خاڵه‌تگه‌رتر ده‌بوون. ئه‌مه پاشه‌وپاش گه‌رانه‌وه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌یه و جێگای داخه.
۵-ئه‌گه‌ر حزب و که‌سانێک له باش و خراپی حزبه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری له عێراق خۆیان به به‌رپرس بزانن، ئیتر ناتوانن بڵێن ئێمه هه‌موو هه‌وڵی خۆماداوه بیانکه‌ین به ره‌وتێ کاریگه‌ر به‌ڵام چونکه ئه‌مه له ئه‌ولیاتی که‌سانێکی تردا نه‌بوو که “به‌شێکن له رابه‌ری ئه‌م دوو حزبه” ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه. مانای ئه‌وه‌یه که ئێمه هه‌وڵماندا ئه‌نجامی بده‌ین به‌ڵام که‌سانێکی تر رێگرن. واته لایه‌نی باشی ئه‌و مێژوه بۆ ئێوه‌یه که هه‌وڵتانداوه ئه‌و کاره ئه‌نجام بدرێت و لایه‌نی خراپیشی بۆ ئه‌وانی تره که رێگرن. ئه‌مه‌یه حیساب جیاکردنه‌وه. تازه باسی حیسابی جیاوازی ئه‌م یه‌ک ساڵه‌مان نیه، به‌ڵکو باسی ۲۳ ساڵه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م باسه ئه‌گه‌ر به جیاواز‌و له‌سه‌ر پای خۆی بکرێت هێشتا مه‌سه‌له‌یه‌کی تره، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی مه‌دحی حزبی ئیتحاد وه‌کو”کومەڵێکی بەرچاو لە کۆمۆنیستی ناسراو و نەسلێک لە کۆمۆنیستی به توانا له ناوەوە و دەرەوەی ئێران” و ته‌مجیدی کۆمه‌ڵه و حزبی کۆمۆنیستی ئێران (لیره حکا وه‌کو ره‌وتێکی چه‌پ به لیسته‌که زیاد بوه که تا ئێستا نه لای ئه‌م هاوریانه‌و نه لای منصور حیکمت و نه لای رابه‌ری کۆمه‌له‌ش جگه له تابلۆیه‌ک هیچی تر نه‌بووه، له روانگه‌ی حیکمه‌ته‌وه ئه‌وان هه‌ر مه‌شروعیه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌مابوو ئه‌و تابلۆیه‌ش راگرن. ئێستا لای هاورییان حکاش ناوی چوه‌ته لیستی هێزه چه‌پ و مه‌تره‌حه‌کانه‌وه، ته‌نها دوو حزبی عێراق و کوردستان هێز نین)، ئه‌مرۆ هه‌مو ئه‌وانه بوون به گرنگ و چه‌پ ومه‌تره‌ح، دوو حزبی عێراق و کوردستانیش بوون به مه‌حفه‌لی راستره‌وی ده‌ستی که‌سانی تر‌و رابه‌ری مه‌عنه‌وی و نه‌بوون به هێز. ده‌بی هه‌موو ئه‌مانه له پاڵ یه‌که‌وه دابرین تا ناوه‌رۆکی مه‌سه‌له‌و ئامانج رونبیته‌وه. تاوانی من نیه پێشتر به هه‌مان ناوه‌رۆک نه‌یارانی کۆمۆنیزمی کریکاری هه‌مان ئه‌م قسانه‌یان به کۆمۆنیزمی کریکاری عیراق ووتوه؟ به‌ڵی ئیمه راشکاوانه راده‌گه‌یه‌نین که له دوای به بنبه‌ست گه‌یاندی هه‌ولی دوو حزب بۆ یه‌کپارچه راگرتنی حزبی حیکمه‌تی و دواتریش دووشه‌قه‌کردنی و پێشێلکردنی سونه‌ته‌کانی، ئیمه له‌و تاریخه‌وه له رووی سیاسیه‌وه به به‌لگه‌وه له‌گه‌ل هه‌ردوو باله‌که‌ی به ده‌نگی به‌رز وتومانه حیسابمان جیاوازه. ئێمه له باش و خراپی ۸ ساله‌ی حزبی حیکمه‌تی به‌رپرسین و په‌یگیرانه به‌رگری له خه‌تی سیاسی و نه‌ریته‌کانی ده‌که‌ین و کردومانه، به‌لام له‌و کاته‌وه ئه‌و حزبه‌تان دوو شه‌ق کردوه‌و بوون به دوو حزبی تازه، باش و خراپی بۆ خۆتانه‌و ئیمه تیای شه‌ریک نین.
۶-ده‌رباره‌ی حزبی ئیتحاد وه‌کو”کومەڵێکی بەرچاو لە کۆمۆنیستی ناسراو و نەسلێک لە کۆمۆنیستی به توانا له ناوەوە و دەرەوەی ئێران” پێویسته هه‌ر ئه‌وه‌نده بلێێن که هه‌موو ئه‌و راستیانه‌ی له‌سه‌ر زاری هاوری ره‌حمانه‌وه له “کمونیست هفتگی می‌پرسد؟ یکشنبه گذشته ده‌م فوریه دیداری با رهبری حزب کمونیست کارگری ایران صورت گرفت. د‌ستور این دیدار چه بود.؟ نتیجه آن چه شد؟…۱۵-۲-۲۰۱۳ ” به حزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ری ئیران ووتراوه‌و سه‌رنجی خۆینه‌ر بۆ خوێندنه‌وه‌ی راده‌کێشم، شمولی حزبی ئیتحاد و رابه‌رانیشی ده‌کات. لانی که‌م تا ئه‌وکاته‌ی که پێکه‌وه‌بوون ئه‌گه‌ر له رابه‌رانی دیکه‌ی حککا ده‌ستی بالاتریان نه‌بوبێت له‌و مه‌سه‌لانه‌دا به هیچ جۆریک له‌وان که‌متریان نه‌بووه. که وایه ئه‌م بان و دوو هه‌وایه چۆن ده‌بێت؟ کاتێک به دروست لیداون له باره‌ی خه‌تی مه‌شی سیاسی و پێشێلکاریه‌کانی به‌شێکیان ده‌ده‌ن، که‌چی تاجه گولی ئازایه‌تی ده‌به‌خشنه به‌شێکی تریان؟!
۷- ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که رابه‌ری دوو حزب یه‌ک ساله سیاسه‌تیکی چه‌وتمان گرتوه‌ته‌به‌ر یان نا؟ لام وایه ئه‌گه‌ر ئینصاف و مه‌نتق هه‌بیت، شیاو نیه که‌سانێک که به سیاسه‌تی چه‌وت به‌شێک بوون له دوشه‌قه‌کردنی حزبی حیکمه‌تی رێگای ده‌رکردنی ئه‌م حوکمه له دژی ئێمه به خۆیان بده‌ن. که‌سانیک که دوو سال پێش ئه‌م یه‌کساله‌ی ئه‌خیر، سوێندیان به‌سه‌ر هه‌مان ئه‌م که‌سانه و هه‌مان ئه‌م سیاسه‌ته ده‌خوارد و به ده‌نگی به‌رز رایانده‌گه‌یاند که ئه‌گه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی ئیمه و ده‌وری ئیمه نه‌بوایه، ئه‌وان به سیاسه‌تی چه‌وتیان هه‌ر ئه‌وکات به ووته‌ی خۆیان “حزبی حیکمه‌تیان دوچاری مونحه‌ل بوون” ده‌کرد. به‌لام ئیمه هه‌ر به‌م سیاسه‌ته ده‌ستمان گرتون و ریگامان پینیشاندان و له دوو سێ ته‌نگه‌به‌ری په‌راندماننه‌وه، ئه‌وانیش هه‌تا بڵێ‌ی سوپاسگوزار بون و له ستایشی ئیمه‌و ده‌خاله‌ت و ته‌رح و ریگاچاره‌کانماندا ئه‌وه‌نده‌یان مه‌دح و سه‌نا کردین که شه‌رمه‌نده بووین. حه‌تمه‌ن باسه‌کانی پلینۆم و سمیناری پالتاکی هاورییان به تۆمارکراوی هه‌یه و ده‌کرێ بۆ به‌رگرتن له پشت کردنه حه‌قیقه‌ت مراجه‌عه‌یان پێبکرێت. ئیستا ناکرێ و شیاو نیه ریگا به خۆیان بده‌ن قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر چه‌وتی سیاسه‌تی ئیمه بکه‌ن. سیاسه‌تی ئیمه هه‌ر هه‌مانه، تا ئه‌وکاته‌ی به قازانجتان ده‌زانی ستایشتان کرد، ئیستا که به قازانجی نازانن مه‌حکومی ده‌که‌ن و به چه‌وت له قه‌له‌می ده‌ده‌ن.
۸- سیاسه‌تی ره‌سمی و راگه‌یاندراوی دوو حزب له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو باله‌که‌دا تا ئه‌م ساته هه‌ر به‌یاننامه‌ی پلینۆمه. ئه‌و به‌یانه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که هیچ لایه‌کیان حزبی حیکمه‌تی پیشو نیه به‌ڵکو دوو حزبی تازه‌ن. که‌وایه نقدی سیاسه‌تی ناته‌بای هه‌رلایه‌کیان به حزبی حیکمه‌تی له‌گه‌ل ئه‌و سیاسه‌ته جوت ده‌بیت نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی. ده‌رباره‌ی پیداگریتان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیش هه‌م له‌و به‌یانه و هه‌م له کۆبونه‌وه‌ی دوو قۆلیدا راشکاوانه پیتان ووتراوه که “ئیمه زه‌مینه‌و پیویستی سیاسی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل هه‌ردولاتان ده‌بینین، به‌لام ئیوه رێگریتان دروست کردوه، ئێستاش وه‌کو رای شخصیم ده‌ڵیم فه‌رموو رێگریه‌کان لابه‌رن با سه‌رباری ئیختلافاتی پێش‌و و تازه‌ش، بکرێت ئه‌و په‌یوه‌ندیه رێکبخرێت. یه‌که‌م/ ناوه‌که‌تانه، راگه‌یه‌نراوه که ناوه‌کانتان لێک جیابکه‌نه‌وه تا بۆ کۆمه‌ڵگا رۆشن بێت له‌گه‌ڵ هه‌رکامتان چۆن مامه‌ڵه ده‌که‌ین. دووه‌م/ ریک و راست مه‌به‌ستمان ئیوه‌یه‌و له کۆبونه‌وه‌ی دوو قۆلی پیتان وتراو سه‌لماندتان و وتان وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه که ئێستاش هه‌ر ده‌یده‌نه‌وه، ئێوه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیتان ده‌ستتان وه‌ر‌داوه‌ته ناو ریزی تشکیلاتی ئێمه، به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌کو پێشوتر په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ل یه‌ک هه‌بێت و هاوپه‌یمان بین، به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌کو پێشوتر له‌سه‌ری رێککه‌وتبین، به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌کو پێشوتر ره‌زامه‌ندی رابه‌ری دوو حزب وه‌رگیرابێت، وه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌وه، له کاتێکدا که ئیختلاف له نێوانمان هه‌ڵداوه، ئه‌ندامی کۆمیته مه‌رکه‌زی دوو حزبمان به ئه‌ندامی کۆمیته مه‌رکه‌زی حزبتان قبوڵ کرد؟ ئه‌مه ده‌ست وه‌ردانی رێکخراوه‌ییه. چاره‌سه‌ری بکه‌ن و به‌ڵێن بده‌ن دووباره‌ی نا‌که‌نه‌وه. له بیرتانه له کۆنگره‌ی چواری حککا ینار محمه‌د خۆی کاندید کرد بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حککا، ئازه‌ری ماجدی چوه سه‌ر مینبه‌رو به دروست ووتی به پێ‌ی رێکه‌وتنامه‌مان له‌گه‌ل حککع ئه‌وه ناگونجێ و ناتوانین له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێکه‌وتنامه‌یه ریگا به‌وه بده‌ین. به‌م پێیه‌ش رێگا نه‌درا ینار خۆی کاندید بکات؟ سییه‌م/ وتمان ده‌ست هه‌ڵگرن له سونه‌تی ناشرین کردن و سوکایه‌تی و تیرۆری که‌سایه‌تی و تۆمه‌تلێدن، ئێمه له‌گه‌ل ئه‌و نه‌رێتانه دۆستایه‌تی ناکه‌ین. که‌چی ئه‌وه به‌رامبه‌ر خۆشمان به‌کارتان برد…ئه‌مانه رێگریه‌کانی تا ئێستا بون که رۆشن و سیاسین و به‌هانه نین، وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه! ئێستاش راگه‌یاندنه تازه‌که‌تان بۆ ئه‌م لیسته زیاد ده‌بێت و ده‌بێ قسه ناپه‌سه‌ند و ناشرینه‌کان و حوکمه ناسیاسیه‌کانتان ده‌رباره‌ی مه‌حفه‌لبون و راستره‌وی و پاشکه‌وتویی دو حزب له رابه‌ری مه‌عنه‌وی و سیگناڵ لێدان بۆ سازکردنی دوبه‌ره‌کی له ناو رابه‌رییان… وه‌ربگرنه‌وه. ئه‌وکات ده‌کرێ ده‌عوانامه‌ی ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر رابه‌رانی حزبی ئیتحاد که ئێستا بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی “له ناوەوە و دەرەوەی ئێران حزبی ئێوه بەهێزتر بێت و ئومێدی زۆری بوژاندۆتەوە” بخرێته‌روو له‌سه‌ر ده‌وری تێکده‌رانه‌یان دژی حزبی عێراق و ئه‌و خه‌تایانه‌ی تر که له لێدوانه تازه‌که‌ی خۆتاندا بۆ کۆمۆنیست هاتوه‌و من نامه‌وێ بیانخه‌مه ناو ئه‌م نوسراوه‌یه‌ی خۆمه‌وه. ۲۰-۲-۲۰۱۳