سه نوع چپ در رفراندم(مطلب به زبان کردى)

سێ جۆری چەپ لەم ڕیفراندۆمەدا
ئامانجی مارکسیزم نەهێشتنی ستەمی ئینسان لە سەر ئینسانە ، هەرجۆرە ستەمێکیش سەرچاوەکەی ناکۆکی چینایەتیە ئامانجیش لەو ستەمە بەهرەمەند بوونی بورژوازیە لە سەروەت وسامان لە ڕێگای کەڵەکەی سەرمایەو زێدەبەهاوە ( فائض قیمە) لە پرۆسەیەکی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتیدا ئەمەش بەهۆی پاراستنی خاوەندارێتی تایبەتیەوە دەبێ ، بۆرژوازی بۆ ئەم ژێرخانە ئابوریەی پێویستی بە دەوڵەت وئایین وخێزانە . مەبەستی من لێرەدا نیشاندانی تێڕوانینی چەپ وکۆمۆنیزمی مارکسە بۆ نەمانی ستەمی ئینسان لە سەر ئینسان لە ڕوانگەی تێگەیشتنی خۆمەوە لە مارکسیزم . بورژوازی بۆ بەدی هاتنی ئامانجەکانی پێوستی بەچەندین ستەم هەیە لە سەر کۆمەڵگا جگە لە چینی کرێکارستەم دەخاتە سەر هەندی چین توێژی کۆمەڵایەتی تر بۆیە ئەرکی چینی کرێکار تەنها ڕزگار کردنی خۆی نابێت بەڵکو ڕزگارکردنی تەواوی کۆمەڵگایە جا هەرکەس وچین وتوێژێک لەگەڵ بەرنامەی مارکسدا بێتەوە بۆ رزگار کردنی هەر بەشێکی کۆمەڵگا جێگای پشتیوانی دەبێت . ادامه‌ی خواندن

بۆ هاوڕێ یانی بەرەی “نەخێر”ی کۆمۆنیزمی کرێکاری !

بۆ هاوڕێ یانی بەرەی “نەخێر”ی کۆمۆنیزمی کرێکاری !
چەند هاوڕێ یەک سەر بە ڕەوتی کۆمۆنیزمی کرێکاری( چ ئەوانەی لە ناو حیزبەکاندان یا لە دەرەوەیان) بوونەتە ئەکتیڤیستی” نەخێر” بۆ ڕیفراندۆم و وە زیاتر لە ماڵپەرە کوردی وعەرەبیەکان وتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تر بە تایبەت لە فەیسبووک دەر دەکەون . ادامه‌ی خواندن

کوڵتووری ڕۆژئاوا ( کوڵتوری ئەروپی) وکاریگەریەکانی !

کوڵتووری ڕۆژئاوا ( کوڵتوری ئەروپی) وکاریگەریەکانی !
کوڵتوور وەک هەر دیاردەیەکی تر وەک زانست وتەکنۆلۆجیاو وفەلسەفە..هتد لە گۆڕانکاریدایە. کوڵتور ئەو دیاردە کۆمەڵایەتیە یە کە تاکی کۆمەڵ ڕۆژانە بە کاری دێنێ لە ژیانیدا وەک پێداویستیەکی سەرەکیە بۆ ی. ادامه‌ی خواندن

“بۆرژوازی گۆڕ هەڵکەنی خۆیەتی”

“بۆرژوازی گۆڕ هەڵکەنی خۆیەتی”
من ئەوەم لێ مەعلومە کە ریفراندۆمەکەی پارتی ویەکێتی وبارزانی ئەنجامی قەیرانێکە رووی تیێکردوون و دەیانەوێ لەو قەیرانە بێنە دەرەوە و ڕزگاریان بێت بەڵام دەسەڵاتی بۆرژوازی دەسەلاتێکە خودی قەیرانەکانی دەبنە هۆی لە ناو بردنی ، قەیران بۆ نیزامی سەرمایەداری وەک کوشندە ترین نەخۆشیە تا لە ناوی نەبات واز ناهێنێ تا ئەوەندە ئەتوانێ بژی کە قەیرانەکان بە سەر خەڵکدا بشکێنیتەوە وبەڵام تا سەر ناتوانێ ئەمە بکا سەرەنجام قەیرانەکان دەبنە هۆی تەفروتونا کردنی . ادامه‌ی خواندن

وەڵامێکی کورت بۆ بابەتە درێژەکەی موحسین کەریم

وەڵامێکی کورت بۆ بابەتە درێژەکەی موحسین کەریم
دوا بابەتی هاورێ موحسین کەریم سەبارەت بە شەڕی موسڵ بە ناوی ” شەڕی موسڵ و هەڵوێستە جیاوازەکان ‘ بوو وەک خۆشی لە فەیسبووک تاکیدی لەوە دەکردەوە پێش بڵاو بوونەوەی ووتارەکە دەیوت وتارەکە درێژە هیوا دارم وەختان هە بێت بۆ خوێندەوەی ، منیش وەختم بۆ داناو خوێندمەوە . ادامه‌ی خواندن