یادی سێ ره‌فێق و سێ گیانبه‌ختکردووی رێگای ئازادی و سوسیالیسم
فرزين اردلان
August 28, 2010
ته‌مه‌نم زۆر نه‌بوو که هاۆرێ خالێدی بابا حاجیانم بۆ یه‌که‌م جار له ماڵی پورمدا دی خالید له گه‌ڵ بیژه‌نی پورزام هاو سپایدانێش بوو، دواتر که ئه‌مجه‌دی برام بوو به مۆعه‌لم خالێد هاتوو چوومانی ئه‌کرد.عه‌لای برا له ته‌ک ئه‌مجه‌دا له ئاوایی گه‌زان هاوموعه‌لم بوون.
که شه‌ڕی سنه ده‌ستی پێ کرد ئه‌مجه‌د بو وبه پێشمه‌رگه، رۆژی چواری ئوردیبه‌هێشت پاسدار و ئه‌رته‌ش هێرشیان کرده سه‌ر شه‌قامی ئوستانداری. له‌م رۆژه‌دا ئه‌مجه‌د به‌شداری شه‌ر بوو، بێروزی برام له سه‌نگه‌ری سه‌ربانی ئیداره‌ی ئاوبوو ئه‌مجه‌د له ده‌ستی ئه‌مبه‌ره‌وه بوو،بێروز هه‌ر له‌و سه‌نگه‌ره به برینداری که‌وته ده‌ست پاسدار‌و هه‌ر له‌وێ ئعدامیان کرد. ئه‌مجه‌د که گوله‌یه‌کی تی ئن تی له کلاشنکوفه‌که‌یدا ته‌قیه‌وه1.گه‌راێه‌وه مه‌قه‌ری کۆمه‌ڵه چه‌کی تازه‌ی وه‌رگرت و ره‌وانه‌ی به‌ره‌ی ناوشێخان کرا تا ئاخر رۆژی شه‌ر له‌وێ بوو.دوایی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه له شار چووه ده‌ر.
چه‌ن حه‌فته دوای چونه ده‌ری پێشمه‌رگه ئه‌مجه‌د له سه‌ر قه‌راری ته‌شکیلات ناردراێه‌وه بۆ ته‌شکیلاتی نهێنی. ئیتر له‌وه به‌دواوه بووکه ئه‌مجه‌د و خالید و عه‌لا له ته‌ک یه‌کا شه‌وو رۆژیان نه‌بوو کاروباری ته‌شکیلات و ئه‌رکه‌کان ته‌واو ژیانیانی ته‌رخان کردبوو. له زاهێردا خه‌ریکی کاری نه‌قاشی ساختمان بوون، ئه‌گه‌ر رۆژێک له‌گه‌ڵیان بواێیت ئه‌ت دی ئه‌م ره‌فێقانه چ باوه‌ریکی قامیان به بزتنه‌وه‌ی چینایه‌تیو سوسیالیسم هه‌یه.
خالێ کورێکی روخۆشوو بوو له روه‌وه هه ر خه‌ریکی شوخی بوو به‌ڵام که باسێکی جدی ئه‌کرا ئه‌تدی چه‌ن ئنسانێکی وردبینوتێگه‌یشتوه وبه ئاسانی ئه‌یتوانی تائسیر له سه‌ر ده‌ۆروبه‌ری دانێيت. کوڕی ئه‌م کورانه پر بوو له گاڵته و قسه‌ی خۆش،به تایبه‌ت خالێ هه‌میشه شتی تازه‌ی پێ بوو. دوای ئه‌وه‌ی که مه‌سه‌له‌ی پۆپۆلیسم مه‌تره‌ح کرا و کۆمه‌له نه‌قدی کرده‌وه خالێ به ئه‌مجه‌دی وتبوو (ئه‌زانی ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌پووله یه نه‌واێێ بوق که‌وشه باته کوێرمانی ئه‌کرد).
حه‌ماسه‌ی مقاومه‌تی خالید له دوای ده‌سگیر بوونی قسه‌ی سه‌ر زاری خه‌لکی سنه بوو. ته‌نیا بۆ به‌لگه ئه ۆه به‌سه که دوای گیانبه‌خت کردنی له ژێر ئه‌شکه‌نجه دا، حکومه ت هێنده ئیحساسی زه‌عف و ئابرو چوونی ده‌کرد که عه‌لای مه‌جبوور کرد بێته تلوێزیونو بلێ خالێ خوی خوی کوشتووه.
ئه‌مجه‌د دوای خالێد ده‌سگیر کرا دوای ئه شکه‌نجه‌ێکی زۆر توانی له‌گه‌ل چه‌ند هاورێکی تری له زیندان ده‌رباز بێت. دوای چه‌ند مانگ له عه‌مه‌لیاتی گرتنی پایگای کانه‌عمه‌ت دا گیانی به‌خت کرد
عه‌لا به تایبه‌ت له به‌شی ته‌شکیلاتی دانشاموزی زۆر زه‌حمه‌تی کێشا به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه ی که له زیندان زور وره به‌رز نه‌بوو به‌ڕای من زور له لاێه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه تووشی که‌م لوتفی بوو، دیاره ئه‌مه جێگای باسێکی زۆره، که جێگای ئێره نیه ته‌نیا ئه‌وه بێژم که ئه‌گه‌ر که‌سێک یان حێزبێک خۆی به نوێخواز بزانێت نابێ هێند به‌رته‌سک بیرکاته‌وه که ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌تانه‌ی که‌سێکی وه‌کوو عه‌لا له به ر چاۆ نه‌گرێ،بێ ئه‌وه‌ی یادی بکات لێ بوگزه‌رێت. له‌م ولاتانه‌ی ئۆروپا ده‌یان حزبی مۆخالێف هه‌یه که‌سیان له بۆچوونی خۆی ناگه‌رێته‌وه، ئه‌مه دیارده‌ێه‌که که به‌سراوه به سیستێمی غه‌یری دێمۆکراتیکه‌وه. سه‌ر چاۆه‌ی ته‌واوی ئه‌م شتانه جمهوری ئیسلامیه، ئه‌گینا مرۆڤ بۆ ئه‌ۆه دروست نه‌کراوه که بتوانێ ئه‌شکه‌نجه ته‌حمۆل کات و ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ته‌حمول کات خه‌تایه‌تی.
زور له‌و که‌سانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌م ئازیزانه هاو ته‌شکیلاتی بون ئیستا له ئوروپان و جێگای خۆیه‌تی که یادێک له‌م هاورێانه‌یان بکه‌ن
به‌رزو به‌رێز بێت یادی ئه‌م ئازیزانه
فه‌رزین ئه‌رده‌ڵان
1گوله‌ی تی ئن تی له لایه‌ن حکومه‌تی به‌عسه‌وه ناردرابوه ناۆ پێشمه‌رگه‌ی ئێراق